نرخی خواردن لە جیهاندا بەرزبۆتەوە

10:52 - 2024-05-06
ئابووری
41 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی  خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بێت کە بە « فاو»   ناسراوە، لە مانگی چواردا نرخی خۆراک لە تەواوی جیهاندا بەرزبۆتەوە، بەتایبەتی نرخی گۆشت و رۆنی خۆراکی و گەنم وجۆ. بەپێی راپۆرتەکە بێت،  نرخی گۆشت و گەنم وجۆ بەرێژەی 1.6 % بەرزبۆتەوە. بەڵام لەبەرامبەردا نرخی هەندێک خۆراک دابەزیوە لەوانە شەکر، کە بەڕێژەی 4.4 % نرخەکەی دابەزیوە. 
سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان