״ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بێ كێشەیە״

12:22 - 2024-05-06
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

مارف مەحمود بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان بەردەوامە و ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بێ كێشەیە و هاووڵاتیان دەتوانن بێ دوودڵی بەكاریبهێنن.
پرۆژەی ئاوی خاس لە ساڵی 2013وە تەواوكراوە و لە یەك رۆژدا 31 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن دابین دەكات، سوود لە ئاوی زێی بچووك وەردەگرێت، ئەو پرۆژەیە لە یەك سەعاتدا توانای بەرهەمهێنانی 2 هەزار و 800 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی 90 هەزار هاوبەشی ئاو دابین دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان