بارسیلۆنا خۆی دەخەڵەتێنێت

09:49 - 2024-05-07
وەرزش
109 جار خوێندراوەتەوە

ئەلبیرت بلایا شیكرەوەیەكی وەرزشیی یارییەكانی لالیگای ئیسپانیایە، نووسینێكی كورتی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی (x)  پاش دۆڕاندنە ئابڕو بەرەكەی بارسیلۆنا  4-2 بە جیرۆنا بڵاو كرۆدتەوە، وا بەكورتی ئەو نووسینەی ئەو شیكەرەوە وەرزشییە بڵاو دەكەینەوە.
من ئەم نووسینە ئازارم دەدات، بەڵام بارسیلۆنا پاش دۆڕاندنەكە جارێكی تر خۆی دەخەڵەتێنێت چونکە وشەی رەخنە لەخۆ گرتنی دووبارە كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی بیرچۆتەوە چۆن جێبەجێی بكات، بارسیلۆنا بە دەستەواژەی (پرۆژە) خۆی ئەخەڵەتێنێت، بە پشت بەستن بەدەركەوتنی چەند بەهرەیەك دەڵێت ئێمە پرۆژەمان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ لە ئارادا نییە، ئەوانە بەهرەیەكی دەگمەنن و كەس نكولی لێناكات، بەڵام پرۆژەی تیپێكی نوێ نییە.

 

هەمیشە لە یارییەكاندا ركابەرەكانی بارسیلۆنا وا دەبینی چەندین خاڵی بەهێزیان هەیە، لەبەرامبەردا بارسیلۆنا چەندین خاڵی لاوازی هەیە، ئەو خاڵە لاوازانەش بێ كۆتایین، هەمیشە بەو خاڵە لاوازانە هەموو یارییەكی ئاسان لەخۆی ئاڵۆز دەكات

لە راستیدا بارسا یارییەكی زۆر خراپ دەكات، هیچ كاتێك خیتابی گشتی یاریزانان و راهێنەر و سەرۆكی یانە لەگەڵ ئەو یارییە خراپانە یەك ناگرنەوە، هەگیز پەنجە ناخەنە سەر كەم و كوڕییەكان، كاتێك یارییەك دەباتەوە وای دادەنێت ئەوە پڕۆژەیە، بەڵام كاتێك دەدۆڕێت خیتابی رەخنە زاڵ دەكات (رەخنە لە ناوبژیوان، رەخنە لە یاریزانێك، رەخنە لە ڤار، رەخنە لە.......تاد، ئەوەتا جیرۆنا وانەیەكی فێری بارسا كردووە كە پرۆژە چییە، ئەوان پڕۆژەیان بە فیعلی هەیە نەك بارسا.
هەمیشە لە یارییەكاندا ركابەرەكانی بارسیلۆنا وا دەبینی چەندین خاڵی بەهێزیان هەیە، لەبەرامبەردا بارسیلۆنا چەندین خاڵی لاوازی هەیە، ئەو خاڵە لاوازانەش بێ كۆتایین، هەمیشە بەو خاڵە لاوازانە هەموو یارییەكی ئاسان لەخۆی ئاڵۆز دەكات، ئەمەش بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ناو و ناوبانگی یانەكەدا یەك ناگرێتەوە.
لە یاریی جیرۆنادا سێرجی رۆبیرتۆ دەبێتە هۆكاری شێواندن و تێكدانی تیپەكە، كە دێتە دەرەوەو قسە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات دەڵێت ئێمە لە جیرۆنا باشتر بووین و شایانی دۆڕاندن نەبوین، ئەم لێدوانەش هەمیش چاڤی دووبارەی دەكاتەوە، لەژووری خۆ گۆڕینیش دەیجوونەوە، بەڵام هەرگیز رەخنە لەخۆیان ناگرن.
كاتێك بارسیلۆنا لە پاریس سانجێرمانی بردەوە، شاگەشكەیی هەموو دامەزراوەی بارسیلۆنای گرتبۆوە، هەمومانیان كاس كرد بەوەی ئەمە پۆرژەكەی بارسایە، بەڵام ئەمە هەرگیز پێوەری پرۆژە نییە، پێوەری پرۆژە ئەنجامی باشی یارییە یەك لەدوای یەكەكانە، پێوەری پڕۆژە ئەوەیە لەو یارییە یەك لەدوای یەكاندا یاریی باش بكەیت، ئەوە پێوەری پرۆژەیە نەك لەنێو چەندین یارییدا یەك یاریی باش  و ئەوە بکەیت بەپێوەر بۆ پرۆژە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان