ئەنجومەنی وەزیران هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکات

04:21 - 2024-05-07
عیراق
79 جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  رایدەگەیەنێت کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، تاوتوێی پرسی بەهەمیشەییکردنی  فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت و پشتیوانی لە داواکانیان دەکەن.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، لەگەڵ نوێنەرەكانی فەرمانبەرانی گرێبەستدا بەردەوام لە پەیوەندی بووین، دڵنیاتان دەكەینەوە کە بابەتەكەتان دەخرێتەوە ناو كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راشیگەیاندووە کە بە هاوكاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی راژە لەگەڵ  سەرۆكی دیوان و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگیی راپۆرتێكی پڕ زانیاریمان لەسەر كەیسەكە  ئامادەكردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی گرێبەست كە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ و چاودێریی دارایی فیدراڵیش لیستی مووچەتان وەك گرێبەست پەسەندكرا.
ئامانج رەحیم لە پەیامەکەیدا بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست وتیشی، "هەندێكتان 14 ساڵ خزمەتتان هەیە و خەریكە دەگەنە تەمەنی خانەنشینی و ژمارەتان 30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، ئەرك و لێپرسراوێتی گەورەتان لە ئەستۆیە و ناكرێت كەیسەكەتان نادیدە بگیرێت، زیاتر لە دەیەیەكی تەمەنتان لە وەزیفە بە شێوازی گرێبەست بەسەربردووە، دڵنیابن كە هەموان پشتیوانی داوای رەواتانن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان