سێلین دیۆن گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی، ته‌مه‌ن 56 ساڵ، له پایزی ساڵی 2022 تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی (ده‌مار) بوو كه پێی ده‌وترێت «نیشانه‌كانی كه‌سی ره‌ق». له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (ڤۆگی فه‌ره‌نسی) باس له نوێترین هه‌واڵی ته‌ندروستی خۆی كرد و وتی، به‌سه‌ر نهخۆشیهكهمدا سه‌رنه‌كه‌وتم، به‌ڵام رێگه ناده‌م به‌سه‌رمدا زاڵ‌بێت.
وتیشی، كه هه‌فته‌ی پێنج رۆژ چاره‌سه‌ری وه‌رزشی و جه‌سته‌یی و ده‌نگی وه‌رده‌گرم، شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام كاری زۆری ده‌وێت، راسته نه‌خۆشییه‌كه‌م تێنه‌په‌ڕاند، هێشتا پێیەوە ده‌ناڵێنم، هیوادارم توێژینه‌وه‌ی زانستی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بم كه چۆن له‌گه‌ڵیدا رابێم و لاوازم نه‌كا.
ئه‌م نه‌خۆشییه نزیكه‌ی یه‌ك له هه‌ر ملیۆن كه‌سێك تووشی ده‌بێت، و ده‌بێته هۆی ئازارێكی زۆر و سه‌خت له كاتی جوڵه‌دا، ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له پراكتیزه‌كردنی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌کان.
سه‌رچاوه: القاهره نیوز