وته‌بێژی یه‌كێتی، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه «یه‌كێتی، خوازیاری سه‌قامگیریی سیاسی، ئه‌منی و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه به ئاڕاسته‌ی ده‌ستخستنی زیاتری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان».
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی، دوێنێ له مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر، پێشوازیكرد له فرانسیك ریڤلتۆ لاناو به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تیی یونامی له هه‌رێم و ئاماژه به رۆڵی گرنگی یونامی كرا له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پرسه‌کاندا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دیداره‌كه تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، له‌وباره‌یه‌وه سه‌عدی پیره، هیوای خواست یونامی و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێم، وه‌ك هه‌میشه رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندایه له‌كاتی خۆیدا.