یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی ئه‌ستێره‌كانی عیراق به‌رده‌وامه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 27 ده‌كرێن، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 8/5/2024 له یه‌كێك له یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته نوێیه‌دا نه‌ورۆز له یاریگای سلێمانی میوانداریی له یانه‌ی ئه‌لقاسم ده‌كات.
تیپی یانه‌كانی كوردستان جگه له نه‌ورۆز، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیداندا یاریی ده‌كه‌ن، هه‌ردوو تیپی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندییش (شورته و قووەجه‌وی) به‌هه‌مان شێوه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان و به‌رامبه‌ر كاره‌با و حدود یاریی ده‌كه‌ن.
یاریی یانه‌كانی كوردستان و (شورته و قووجه‌وی) ی یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندیی ئه‌م خوله، به‌مشێوه‌یه ده‌بن كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان نوسراوه:
چوار شه‌ممه 8/5/2024
*نه‌ورۆز 1×0 ئه‌لقاسم-له یاریگای سلێمانی(سه‌عات 3:45 –ی عه‌سر).
*كه‌رخ 0×0 هه‌ولێر-له یاریگای كه‌رخ(سه‌عات 3:45 –ی عه‌سر).
*كاره‌با 1×2 شورته- له‌یارگای زه‌ورا(سه‌عات 10:30 –ی شه‌و).
پێنجشه‌ممه 9/5/2024
*كه‌ربه‌لا 1×2 دهۆك-له یاریگای كه‌ربه‌لا(سه‌عات 6:00 –ی ئێواره).
*ئه‌مانه‌ی به‌غدا 0×1 زاخۆ-له یاریگای یاریگای مه‌دینه(سه‌عات 6:00 –ی ئێواره).
*حدود 2×3 قوه جه‌وی-له یاریگای كه‌رخ(سه‌عات 3:45 –ی عه‌سر).
*زه‌ورا 1×1 نه‌وتی مه‌یسان- له یاریگای زه‌ورا(سه‌عات 10:30 –ی شه‌و).
شایانی باسه یانه‌ی شورته به 57 خاڵ یه‌كه‌م و قووه جه‌وی به 53 خاڵ دووه‌م و زه‌ورا به 49 خاڵ سێیه‌می ریزبه‌ندیین، زاخۆش چواره‌می ریزبه‌ندییه‌و 46 خاڵی هه‌یه‌و دهۆكیش شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌و 39 خاڵی هه‌یه‌و نه‌ورۆز حەو‌ته‌مه‌و 38 خاڵی هه‌یه‌و هه‌ولێر 16 یه‌مینی
ریزبه‌ندییه‌و 23 خاڵی هه‌یه.