سەرۆک بافڵ جەخت لەسەر هەوڵەکانی یەکێتی دەکاتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی حوکمڕانی

05:33 - 2024-05-08
کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ کۆنگرێسمان تیم بێرچێت، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (کۆمارییەکان) کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەكەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باسێکی ورد و هەمەلایەنەی لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عیراق، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشکەشکرد و پەرۆشیی یەکێتیی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دووپاتکردەوە و وتیشی، بەردەوامی و سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عیراق فاکتەری سەقامگیریی وڵات و بەرەوپێشچوونێتی لە بوارە جیاوازەکاندا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی کردەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، سەقامگیریی ژیانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەن و لێی لانادەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان