دژەتیرۆر و هاوپەیمانان سێ تیرۆرست دەستگیر دەکەن

09:37 - 2024-05-08
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری دروست و ورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەوی 05-05-2024 بە فڕۆکەی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش ئەنجامدرا.

لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا توانرا سێ تیرۆرست لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێن.

تیرۆرستانی دەستگیرکراو بەناوەکانی (ع،ه،ن) لەدایکبووی 1996، (ع،ا،ح) لەدایکبووی 2000، (م،ح،م) لەدایکبووی 1986 کە سەرجەمیان خەڵکی موسڵن و پێشینەی کاریان لەناو رێکخراوە تیرۆرستییەکاندا هەبووە و لە سنووری چەمچەماڵ نیشتەجێبوون.

پاش دەستگیرکردنیان، دەستبەجێ رادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان