کەشتیوانی لە دەریای سوور کەمبۆتەوە

10:08 - 2024-05-09
ئابووری
48 جار خوێندراوەتەوە
نۆکەندی سوێس

لەپاش پەلاماردانی  کەشتییە بازرگانییەکان کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕن لەلایەن گروپی حوسییەکانی یەمەنەوە، بەشێکی زۆری کۆمپانیا گەورەکانی جیهان لەبواری گواستنەوەی دەریاییدا، چیتر دەریای سوور بەکارناهێن. بەپێی دوایین ئاماری گروپی  میرسک بێت، کە گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لە بواری  گواستنەوەی دەریاییدا، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، هاتوچۆی کەشتی دەریایی  لە دەریای سوور بە رێژەی 20 % کەمیکردووە.  ئێستا بەشێکی کەشتییە بازرگانییەکان،  بۆ گواستنەوەی بارەکانیان لە نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوادا، پشت بە رێگای  ئەفریقا دەبەستن و دەچنەوە رێگای  لوتکەی ئومێدی لە باشووری ئەفریقا، ئەمەش رێگەیەکی تەقلدیی کۆنی بازرگانییە کە هەردوو کیشوەری ئاسیا و  ئەفریقا بە یەکەوە دەبەستێتەوە. 
سەرچاوە: CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان