ته‌ها عه‌بدوڵڵا
بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌یاسا بدرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ دوو پرۆژه‌یاسای دیكه. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: یه‌كێك له پرۆژه‌یاساكان كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت رێكخستنی پشووه ره‌سمییه‌كانه.
سۆزان مه‌نسور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه له چوار بڕگه پێكدێت، یه‌كه‌م و دووه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای خزمه‌تگوزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، بڕگه‌ی سێیه‌میش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ پرۆژه‌یاسای رێكخستنی پشووه ره‌سمییه‌كان له وڵات‌دا، هه‌رچی بڕگه‌ی چواره‌میشه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكی عه‌قار بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه لێیان زه‌وتكراوه.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی پشووه ره‌سمییه‌كان، سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی وت: پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقاف، رۆشنبیری و یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراوه و ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پشووه ره‌سمییه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه، به‌جۆرێك هه‌ندێك پشوو سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێكیشی تایبه‌ت ده‌بێت به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو یان پێكهاته‌یه‌ك.