رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغە کرا

01:40 - 2024-05-09
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

هاوتوچۆی بارهەڵگر لە رۆژانی هەینی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەکرا و مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە راسپێردران بۆ کاری پێویست.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەو بڕیارە لەپێناو سەلامـــەتی گەشتیاران و شۆفێراندایە و لەمەودوا لە رۆژانی هەینی لە سەعات 7 ی بەیانی تاکو 7 ی ئێوارە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لـە سەیرانگا و شەقام و شوێنەگەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە قەدەغەن.
هەروەها وتیشی: سەرجەم مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار و بنکەکانی سیروان، خورماڵ و بیارە، چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانە دەکەن کە پابەندی بڕیارەکە نابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان