هەڤاڵ شێخ میقداد شێخ بەهادین، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج) هاوژینی (شەهید شێخ بەهادینی داربەڕوو) و دایکی بەرێزتان و شەهیدی فەرماندە شێخ جەمال گەرمیانی، شێخ سەڵاح و شێخ عەبدوڵڵا و شێخ محەمەدمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەین، کە بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی کوردستان خەباتی نەپساوەتان کردووە، لەم سۆنگەیەوە شەهید و قوربانی زۆرتان داوە.
لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبووری و ئارامی هەموو لایەک بدات و رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان