قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا کۆبۆوە

09:29 - 2024-05-09
کوردستان
126 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا کۆبۆوە و رایگەیاند، لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بە مەبەستی دواخستن و پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەنرێن، چونکە زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت و داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیارەوە.

لەگەڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پرسەکانی هەڵبژاردن، لە هەمان کاتیشدا جەختمان لە باوەڕ و پرەنسیپی نەگۆڕی ژیانی سیاسی خۆمان کرد کە نەک تەنها ئامادەنین یەک هەنگاو لەو پرەنسیپ و بەهایانە پاشەکشە بکەین، بەڵکو بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین و بەهەموو هێزمانەوە بەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان