دیداری: سامان حه‌مه‌غه‌ریب
فاروق عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، تیشكی خسته‌ر بێهیوایی هاووڵاتیان و داوا ره‌واكانیان، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێی به‌رپرسه،پێشی وایه ئه‌م سیستمی حكومڕانییه، به‌سه‌رچووه و پێویستی به گۆڕانكارییه.
ئه‌م شێوازی حكومڕانییه،پێویستی به‌گۆڕینه
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند: «بارودۆخی هاووڵاتیانی كوردستان زۆر خراپه، بێكاری له‌ناو گه‌نجاندا زۆره‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با و رێگاوبان باش نییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هاووڵاتیان نائومێدبن، ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا نا‌ئومێد بوون سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و ئه‌م وڵاته‌یان جێهێشیت، وا بڕوات ئه‌م خه‌ڵكه‌ی تریش له نائومێدیدا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت».
وتیشی: «شێوازی خراپی حكومڕانی له كوردستان، دووچینی له كۆمه‌ڵگا دروستكردووه، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، چینی مام ناوه‌ند نه‌ماوه و كه‌مینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و زۆرینه‌یه‌كی هه‌ژاره«.
فاروق عه‌لی پێشیوایه «گه‌نجه‌كان ئینتمایان بۆ نیشتمان و ئاڵای كوردستان نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕییان به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیش ره‌نگه نه‌مێنێت و له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنیش ساردببنه‌وه«.
ئه‌و زیاتر له سه‌ر سیستمی حكومڕانی وه‌ستاو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «ئه‌م شێوازه له حوكمڕانییه، بۆ ئێستا ده‌ست نادات، پێویستی به‌گۆڕینه، چونكه له دواكه‌وتووترین وڵاتی جیهاندا، ئه‌م سیستمه په‌یڕه‌و ناكرێت» وتیشی: «گه‌ر له‌هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كوردستان بپرسیت له‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا رازییت؟ بێ دوو دڵی به‌نه‌خێر وه‌ڵامت ده‌داته‌وه«.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به یه‌كێتی و گۆڕان و به‌شێكی پارتییشه‌وه له‌م سیستمی حكومڕانییه ناڕازین و داوای گۆڕین و ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، چونكه سیستمێكی شكستخواردووه«.
یه‌كێتی و گۆڕان و به‌شێكی پارتی‌یش له‌م سیستمی حكومڕانییه ناڕازیین
ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی له كوردستان وتی: «هیچ حزبێك به ته‌نها ناتوانێت حكومی كوردستان بكات و ببێته حاكمی موتڵه‌ق، هه‌ر حزبێك بڵێت هه‌ر خۆم، هه‌ر خۆ بوون سه‌ری ئه‌خوات و ئه‌زمونه‌كه‌شمان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، له وڵاتانی پێشكه‌توو حزب ئامرازێكه بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا، له كوردستان حزب هه‌یه بووته هۆی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی».
فاروق عه‌لی داواشی كرد:»هه‌موو حزبه‌كان هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی حكومڕانی كوردستان بكه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وت ته‌نها به‌شداری پێكردنی حزبه‌كان، سه‌ركه‌توو نابێت و ناتوانێت هیچ له بارودۆخه‌كه بگۆڕێت، جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان به‌شداری كردن و هاوبه‌شیكردن له حكومه‌ت».
یاسای هه‌ڵبژاردن و تۆماری ده‌نگده‌ران و ساخته‌كاری
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان پێیوایه: «ته‌نها رێگا بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی له كوردستاندا، هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ ساخته‌كارییه«. ئه‌مه‌ش به«گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له یه‌ك بازنه‌وه بۆ فره بازنه‌یی و پاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له ده‌نگی دووباره‌و مردوو به‌دیدێت، بۆنموونه به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا 700هه‌زار ده‌نگده‌ری زیاده له تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمدا هه‌یه، 600هه‌زار ده‌نگده‌ر له هه‌ولێر و دهۆكه و 100 هه‌زاریشی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه«. جگه له‌م كێشانه« كورسی كه‌مه نه‌ته‌واییه‌تییه‌كانی كوردستان، گرفتێكی تره، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌رچوون نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی خۆیان ناكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی حزبێكی دیاریكراو كارده‌كه‌ن و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن».
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: «له هه‌ندێ ناوچه نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان بۆ په‌رله‌مان سه‌ركه‌تووه، كه له‌و ناوچانه هه‌ر برا ماسیحییه‌كانی تێدا نیشته‌جێ نین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردندا، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كه‌ماییه‌تییه‌كان بگه‌نه په‌رله‌مان».