سەرەکی » وتار » محەمەد كەریم (پەڕە 2)

محەمەد كەریم

ژن

(27) نیوەشەو پاسەوانیی مێردەكەی تەواو دەبێت، بۆیە دەزانێت كەی دێتەوە، هیچی لەم ناوێت، چونكە نان و چاشی خواردووە. تۆزێك قسە و باس و پێكەنین، ئەگەر مناڵەكەیان نەخەوتبێت هەر لە بێشكەكەدا كەمێك یاریی لەگەڵ دەكات و دەخەون، بەڵام ئەم هەموو شەوێك چاوەڕێی دەكات، هەتا ئەو نەیەتە پاڵی و گوێی لە مشەی نەبێت خەو ناچێتە چاوی، مشەی ئەو لەلای ئەم خۆشترین مۆسیقایە، ...

زیاتر »

ددان

بەنیگەرانییەكی سەیرەوە لەبەردەرگای ژووری فریاكەوتنی خێرا راوێچكە دەكەم. ناتوانم بوەستم و چاو لە دەرگاكە ببڕم، بەڵكو ئەو دكتۆرەی لەم ساتەوەختەدا بە فریشتەی دەزانم، دەرگاكە بكاتەوە و مژدەم بداتێ كە ژنەتیو هیچی نییە، دەتوانم هەر ئێستا بیبەمەوە. ئەگەر ئەم مژدەیەم بداتێ، ئەوا هەزار فریشتە تاڵێك لە مووی سمێڵە تاشراوەكەی ناهێنن، ئەگەر نا… ئاخر دكتۆرەكە لە كوێ بزانێت ئەم سەڵیتەیە مێردێكی مل ...

زیاتر »

میرزا

دەچمە پشت مێزەكەمەوە، میرزاكەم وتارەكەی لەسەر داناوە. هەروا بە پێوە، چاوێكی پێدا دەخشێنم، چاوم دەپەڕێتە پشتی سەرم. دەمەوێ زەنگ لێبدەم، بێتە بەردەمم، پۆرتی بشكێنم، بیكەم بە سانتی بێنوێژ. كەچی وەك ئەوەی كارەبا گرتبمی دەستم بەسەر زەنگەكەوە وشك دەبێت و جوقەی لێوە نایەت. «ئەرێ ئەم كەرە بەغاییە چی نووسیوە؟ دەگ داوەشێی بۆچی میرزایەكی. ئاخر من وام وت؟ یاخوا ئەو پارە مۆڵەت ...

زیاتر »

فەلاقە

–باشتان فەلاقە كردووە؟ – قوربان، تێڵاتڕێنمان كردووە، وەك ئەوەی لە دەسكەواندا بیكوتی، كوتاومانە. –ئەی ئەو دەستەتان خۆش بێت، تا فێر نەبێت لە نزیكی ماڵی من هۆڕین لێبدات. – قوربان، وایدەزانی شاری بێ حاكمە، شەق دەزانێ قۆناغ لە كوێیە. –ئافەرین، كوتەك لە بەهەشتەوە هاتووە، ئەمە فەرمانی هەمیشەیی منە، هەر كەسێ پێی خوار دانا، بۆ باپیریشی عاقڵی بكەن، حساب بۆ هیچ كەسێكیش ...

زیاتر »

بازە

بیست وپێنج ساڵ زیاترە نۆكەری میران ئاغایت. باوكیشت نۆكەری ئاغای باوكی بووە. یانی هەر بە خزمەتكاریی هێناوتانە. خۆشت نازانێ ناوی ئەسڵیت چییە و بۆچی پێت دەڵێن بازە. رەنگە لەبەرئەوە بێت بەهۆی ماكی ئاوڵەوە دەم و چاوت بەڵەكە. دەشێ بنەماڵەی ئاغا سەگێكی بەڵەكی بەئەمەكیان هەبووبێت و لە كیسیان چووبێت. بەهەربار، لای میران ئاغا شیرینیت، چونكە لە حەوشە و بانی خۆیاندا گەورە ...

زیاتر »

كەڵەداهێنەر

ساڵێك زیاترە كەڵەداهێنەری گەلەكەمان! سەرقاڵی نووسینەوەی یاداشتەكانێتی، ئاخری بەرگی یەكەمی تەواو دەكات. بەپێی ئەم بەرگە بێت بیرەوەرییەكانی هێندەی دیواری چین درێژ دەبێتەوە؛ چونكە ناونیشانەكەی وشەنامەیە و بەنیازە تا وشە لە هەگبەكەیدا بێت درێژی بكاتەوە «لێرە تا چین»، ئەوەندەش ورد شتەكانی نووسیوەتەوە، لە شار و شاخ ئەگەر قەنداخێكی خواردبێتەوە، وەكو بەیتی بلە یاداشتی كردووە، بە برای خۆشم بڵێم، هەر ئەم بەرگە ...

زیاتر »

قەرەقۆز

خۆت بابایەكی كەلەپوورییت، تا هەمیشە لە یادی ئەم گەلە بێباكەدا بمێنیتەوە. بە گەڵ و گیپاڵێكەوە كە لە ورچە قوڕینە دەچیت. كەوا و سەڵتە لەبەر دەكەیت و مشكی و جامانە تێکەڵ دەکەیت، جاشكەوش لەپێدەكەیت و كەناڵە و كەناڵ دەكەیت. لە جیاتی تەزبیح قەڵەمێكت بە دەستەوەیە و سەرومڕ میوانی بەرنامەیت. قەرەقۆزی، كەچی خۆت كردۆتە سیاسی و كۆمەڵناس، لە جیاتی بارودۆخ، كوڵك و ...

زیاتر »

زیتا

زیتا، كە بێگومان خۆی بە كاسرین زیتا جۆنز ناگۆڕێتەوە. بێ ئەوەی گوێ بەوە بدات بەرنامەكە راستەوخۆیە، لەسەر رەقەم درۆ دەكات و لێڵ نابێت. هەرچی بە دەمیدا بێت دەیڵێت و نایگێڕێتەوە. بە پانتۆڵێكی تەسك و بەدییەكی یەخەكراوەوە سنگی لێخستۆتە دەشت و قاچی لێخسۆتە سەر قاچ، هەژدە هەژدە قسە دەكات. دەم و لێوی هێندە ئاوساندووە، بۆ هەموو وشەیەك وەكو مراوی دەم بەیەكدا ...

زیاتر »

مایكخۆر

دەچیتە پشت دوو مایكەكەوە. وەكو گاكڕ بە چاوی كڕیار سەیری خەڵكەكە دەكەیت. نیگای چاوانت فلاش ئاسا لای راستی هۆڵەكەوە دەكشێت بۆ لای چەپی. كە دەبینیت خەڵكێكی زۆر چاوەڕێی دەموكاوێژت دەكەن، لە ناخەوە دەگەشێیتەوە. من نازانم بۆچی ناویان ناویت مایكخۆر؟ چونكە مایك ناخۆیت. بەڵام، دڵنیام ئەو بیژییەی ئەو ناوەی بەسەرا دابڕیویت، وشەی پیاوخۆری لە خەیاڵ بووە، چونكە پیاوخۆریش پیاو ناخوات، بەڵام، ...

زیاتر »

میرابۆق

لەو رۆژەوە كە سەرۆك لە كۆبوونەوەی فەرماندە دێرینەكاندا، یەك سەعات باسی (میرابۆ)یان بۆ دەكات. میران یەكلاق خەیاڵێكی سەیر لە كەللەی دەدا. سەرۆك جەخت لە رۆڵی دەنگە زوڵاڵەكەی میرابۆ دەكاتەوە. بەڵام، دوور و نزیك باسی ئەوە ناكات كە میرابۆ فایلی هەبووە و پاشان گۆڕ بەگۆڕ كراوە. بۆیە میران یەكسەر ئەوەی بە خەیاڵدا دێت بۆچی نەبێتە میرابۆ؟ بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدات ...

زیاتر »