سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 4)

گۆران فه‌تحی

هه‌زاران حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتیشی بردین

گۆران فه‌تحی كوشتوبڕ و هه‌وڵی له‌ناوبردنی كورد وه‌كو گه‌لێك له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس گه‌یشته‌ ترۆپك، بۆیه‌ زۆربه‌مان كه‌ له‌ناو ئه‌و نه‌هامه‌تی و زوڵم و زۆره‌ ژیاوین، ئاگاداری ژماره‌ و قه‌باره‌ی‌ قوربانیانی ئه‌نفال و ئاماری گوند و ناوچه‌ سوتماكه‌كانی كوردستانین، به‌ڵام دیوێكی تری ئه‌نفال، كه ‌پێویسته‌ باس بكرێت، له‌ناوچوونی سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران چیرۆك و ...

زیاتر »

قسەیەک لە پەراوێزی پەسەندکردنی بودجەدا

به‌رده‌وامی لێبڕین و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێـت، كاریگه‌ریی‌ زۆری له‌سه‌ر بژێویی فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه‌ و ته‌واو شەکەت و بێ ده‌ره‌تانی كردوون، به‌جۆرێك فه‌رمانبه‌رانی له ‌توێژێكی مامناوه‌نده‌ وه‌ گه‌یاندۆتە ئاستی هه‌ژاریی مەمرە و مەژی. هۆكاری په‌نابردنی حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا و به‌تایبه‌تی لە دوای 2014ەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

خۆرهه‌ڵاتی بارگاوی به‌ كوده‌تا (ئوردن بە نموونە)

كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی‌ ئوردن كه‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له ‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بووە بابەتی رۆژەڤ، پرسی كوده‌تا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاست و خۆرهه‌ڵات به‌گشتی بەبیر دێنێـته‌وه‌، كه‌ زۆرجار په‌نای بۆ براوه‌ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ جیهاندا. هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی‌ ئوردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ کە گوایە كه‌سایه‌تییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نێو خێزانی پاشایه‌تی‌ و بڕای شاعه‌بدوڵڵا سه‌ركردایه‌تی كردووه‌، درێژكراوەی ئه‌و كوده‌تایانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ...

زیاتر »

هێشتا كۆرۆنا لە عیراق و ناوچەكەشدا مەترسیدارە

هەرچەندە خۆشبەختانە ئێستا چەندین جۆری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كۆڤید 19 بەرهەمهێنراوە و خەڵكی ناوچە جیاجیاكانی جیهانیش پێكوتەی ئەو ڤایرۆسە لەخۆیان دەدەن، بەڵام هێشتا كۆرۆنا بەتایبەتی جۆرە گۆڕاوەكانی گورزی گەورە دەوەشێنێ و هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی، لەو بڕوایەشدا نیم هەروا بەسانایی كۆتایی پێبێت، ئاماری تووشبووان و مردووان بەو ڤایرۆسە لە جیهان و لەلای خۆشمان لە كوردستان ئاماژەیەكی تەواوە بۆ كوشندەیی ...

زیاتر »

سیسی لە سوێس هەڕەشەیەكی ئاگرین دەكات

دیارە ململانێی و كێشەی نێوان میسر و ئەسیوپیا سەرهەڵدەداتەوە، دوای ماوەیەك لە هێمنی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، ئەوەش بە روونی لە پەیامەكەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كە لە شوێنی چەقینی كەشتییە بارهەڵگرەكەی نۆكەندی سوێس دەركەوت، كە تێیدا هەڕەشەی لە ئەسیوپیا كرد لە سەر مەسەلەی بەنداوی نەهزە. قسەكانی سیسی لە میانەی چارەسەری كێشەی كەشتییە بارهەڵگرەكە هات لە نۆكەندی سوێس، كە ...

زیاتر »

سەودای سەدە لە نێوان مانەوە و هەڵوەشانەوەدا

سەودای سەدە، كە لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەنرا، هەرچەند بەشێك وڵاتی عەرەبی و جیهانی پێشوازیان لێكرد، ئەوا زۆرێك وڵاتی تر بە فەلەستینیەكانیشەوە بەدەنگیەوە نەچوون، لە ئێستاشدا دوای نەمانی ئیدارەی ترەمب، ژمارەیەك سیناتۆری ئەمریكی، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سەودایە دەكەن. بەرزكردنەوەی یاداشت بۆ ئیدارەی ئەمریكا كۆتایی هەفتەی رابردوو، ژمارەیەك ...

زیاتر »

سه‌روه‌ری عیراق! له ‌نێوان دوو زلهێزی ناوچه‌ییدا

لێدوانه‌كانی باڵیۆزانی ئه‌نقه‌ره‌ و تاران له‌به‌غدا، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌ری عیراق و ده‌ستوه‌ردانی یه‌كتر له‌خاك و كارووباری ئه‌م وڵاته‌، مێژووی پڕ ململانێی هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌ده‌كانی پێشوودا له‌سه‌ر عیراق وه‌بیردێنێته‌وه‌. ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی توركیا و ئێران، گومان ده‌خاته‌ سه‌ر بوونی ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی‌ زوو زوو بەشێک لە به‌رپرسانی حكومه‌ت و حزبه‌ عه‌ره‌بییه‌كان شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ن، چونكه‌ ساڵانێكه‌ سه‌روه‌ریی عیراق لە هەموولایەکەوە ...

زیاتر »

راپه‌ڕین وه‌كو وه‌رچه‌رخانێك

راپه‌ڕینی گه‌لی كورد له ‌باشووری كوردستان له‌ ئاداری ساڵی 1991دا، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له ‌مێژوودا توانرا زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ناو عیراق رزگاربكرێت، ده‌ره‌نجام و دوای گوشاری كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێودوڵه‌تی، قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات، كه‌ هێشتاش به‌رده‌وامه‌ و قه‌واره‌یه‌كی‌ ره‌سمییه‌ له‌م وڵاته‌دا و ده‌ستووریش زامنی مانه‌وه‌یه‌تی. راپه‌ڕینی گه‌لی كورد، وه‌كو وه‌رچه‌رخانێك له ‌مێژووی ئێمه‌دا هه‌ژمارده‌كرێـت، كه‌ دوای ده‌یان ساڵ له ...

زیاتر »

هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تاران و واشن…

هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تاران و واشنتۆن بۆ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی چه‌ندین وڵات له‌ ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها له‌ كه‌نداو به‌تایبه‌ت قه‌ته‌ر، هه‌وڵی نێوه‌ندگیری ده‌ده‌ن، بۆ دووباره‌ هاتنه‌وه‌ی‌ واشنتۆن و تاران بۆ ناو رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی كه‌ گروپی(5+1) و تاران له‌خۆده‌گرێت، هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی‌ نوێی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی نه‌رمی نواندووه‌ له‌و رووه‌وه‌، به‌ڵام تاران چه‌ند مه‌رجێكی راگه‌یاندووه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو رێكه‌وتننامه‌كه‌.. ئیداره‌ی‌ نوێی ...

زیاتر »

دانوستانەكانی هەرێم و بەغدا

دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چەندین مانگە بەردەوامە بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك، بۆ كێشەكانی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی وڵات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمە چ جای داواكانی بەغدا لە هەرێم، سەبارەت بە نەوت و خاڵە سنوورییەكان. بۆچوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەبارەت بە دانوستان و گەیشتن بە چارەسەر بۆ كێشەكان لەگەڵ بەغدا روون و ئاشكرایە، چونكە ...

زیاتر »