پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق كە كۆتایی بە رژێمەكەی سەدام حسێن هێنا، 21 رۆژی خایاند، بەڵام شازدە ساڵە ئەو گروپەی ناوی ئۆپۆزسیۆنی عیراق بوو و بە هەوڵی ئەمریكا دەسەڵاتی گرتە دەست، نەیتوانیوە ببێتە باشترین نموونە، دۆخی سیاسیی خراپ و باوەشكردن بە كورسی دەسەڵاتدا، ئەوانە هەموو بوارە سیاسییەكانی وڵاتیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و دەرەتانیان بۆ كەس نەهێشتۆتەوە، لەو رێگەیەشەوە زۆرینەی كورسی پەرلەمانیان ...
زیاتر »پشتیوان جه‌مال
له ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنی ده‌ستووردا
ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت خۆپیشاندان له عیراق به‌رده‌وامه، رۆژ له دوای رۆژ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شه‌قامی عیراقی فراوانتر ده‌بن، له‌گه‌ڵ فراوانبووندا سه‌قفی داواكارییه‌كانیان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێ ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا، داواكاری بۆ مافه سه‌ره‌تایی و دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی هه‌لی كاربوو، ئێستا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی داوای گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری سیسته‌می سیاسی و گۆڕینی ده‌ستووری عیراقی ده‌كه‌ن. نكوڵی له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ناكرێت له پێناوی ...
زیاتر »دۆخی عیراق بەرەو كوێ؟
خۆپیشاندانەكان لە عیراق دەستی پێكردەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیانوابوو بەهۆی بۆنە ئایینییەكانەوە و بڕیارەكانی حكومەت لەبارەی چاكسازی بەپەلەوە، ئیتر شەقامی عیراقی خامۆش دەبێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە، رۆژ بە رۆژ توڕەیی هاووڵاتیان زیاتر دەبێت و تەواوی چین و توێژەكان رژاونەتە سەر شەقام، سنگیان ناوە بەگوللەی هێزە ئەمنییەكانەوە، هەرچی بڕیاری چاكسازییە خێراكانی حكومەت هەیە رەتی دەكەنەوە، هاووڵاتی عیراقی برسییەتی و نادادی و بەڵێنی ...
زیاتر »رۆژئاڤا لە نێوان بەرداشی زلهێزەکاندا
قەوارەیەکی کورد لە رۆژئاڤای کوردستان، لە 2014 ەوە لەدوای کشانەوەی هێزەکانی سوریا لە ناوچە کوردییەکاندا توانییان خۆیان بسەلمێنن وەک ستاتۆیەکی کوردی. ئەم هێزە بە مۆدێرنترین بەڕێوەبردن ئەم ناوچانەیان بەڕێوەبردووە لە شێوازی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنەکانی ڕۆژئاڤادا، نموونەی گرنگیدان بە مافی ژن بەهۆی دروستکردنی هێزک بۆیان و بەشداریی پێکردن لە کاروباری مەدەنی و سیاسی و سەربازیدا، سەردەمیانەترین بەڕێوەبردن بوو. ئەوان توانیان لەگەڵ سەرسەختترین ...
زیاتر »بڕیاری رۆژئاڤا لە نێوان ژیان و مەرگدا
لەشکرکێشییەی تورکیا بۆسەر خاکی رۆژئاڤای کوردستان کە بەهێزو لۆجستییەکی نابەرامبەرەوە ڕووبەڕووی کوردی رۆژئاوا بۆتەوە بە ناوی دورستکردنی ناوچەی ئارامەوە لەسەر سنوور، بڕیارێکی نوێ نییە، بەڵکو لەدوای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی تورکیاوە بووەتە خولیایەکی سەرەکی ئەو وڵاتە. پەلاماردانی رۆژئاوا، لەکاتێکدایە کە ئەمریکا جێی هێشتوون، تائیستاش روون نییە کە جیا لەبەرژەوەندیی بازرگانیی، نهێنیی ئەم پشتتێکردنەی ئەمریکا لەم باردۆخە هەستیارەی کورد چیبووە، بە ئاشکراش ...
زیاتر »لە شەراكەتی هەرێمەوە بۆ یەك لیستی…
لە شەراكەتی هەرێمەوە بۆ یەك لیستی لە ناوچە دابڕێنراوەكان دوای كێشمەكێشمێكی زۆر لە نێوان پارتی و یەكێتی، رێكەوتنی كۆتایی ئەو دوو حزبە واژوو كرا، هاوتەریبی رێکەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، پەرلەمان متمانەی بە كابینەی مەسرور بارزانی بەخشی و پاش سوێندی یاسایی، بە فەرمی كابینەی نۆیەم راگەیەندرا و لە یەكەم دانیشتنی كابینەكەدا باس لەهێڵە گشتیەكانی كاری حكومەت كرا، هەر لە بنەبڕكردنی گەندەڵی ...
زیاتر »تۆخكردنەوەی سنوورەكان لەپای چی؟
رەنگە كەم نەبن ئەو وڵاتانەی جەنگی ناوخۆیان كرد، لەسەر جیاوازی مەزهەبی، ئایینی وعەلمانی، ناوچەی نەوت، پیشەسازی، بەزاندنی سنوور..هتد. گومان لەوەدا نییە كە جەنگ خوێنی تێدا دەڕژێت، خوێنی مرۆڤ و غەیری مرۆڤیش، كە هەردووكیان گرنگن، بەڵام مێژووی شارستانێتی مرۆڤ وا نیشان دەدات، كە زۆرێك لەجەنگەكان بۆ مرۆڤ دەستكەوت بوون، تەنانەت ئەوەی بواری بۆ رێنینسانسی ئەوروپاشی رەخساند، لەسەر دەستكەوتەكانی جەنگ ئەژماركراوە. ئەمان ...
زیاتر »گەنج، وەک بارەگرانەکەی سەرشانی حکومەت
زۆرێک لە مرۆڤناسان و نوسەران پێناسەیان بۆگەنج کردووە، کۆکن لەسەر ئەوەی گەنج بڕبڕەی پشتی نەتەوەیە، گەنج داینەمۆی هەڵگیرسانی شۆڕشە، توانا و هێزە، ڕەوڕەوەی پێشکەونی کۆمه‌ڵگا لەدەستی گەنجە دایە….هتد. گەنجێتی بە واتای دووربوونە لە قەید و بەند، زنجیر، قەفەس، و هاوکات بە واتای کراوەبوونە بۆ فێربوون و گۆڕانکاری، پەروەردە و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی کە پەیوەستە بە کۆمەڵگاوە. گه‌نجانی کوردستان ده‌که‌ونه‌وه کوێی ئه‌م ...
زیاتر »بۆچی بەغدا چارەسەرە؟
مێژووی حوكمی هەشتا ساڵەی سوننەكان و شانزە ساڵەی شیعەكان لە عیراقدا،هیچكات بێ كێشەو ململانێ نەبووە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، لەسەردەمی سوننەكاندا ئەگەر بەحوكمی دیكتاتۆریی و تۆقاندن بووە، ئەوا لەسەردەمی ئێستای شیعە بە فۆڕمێكی جیاوازتر هەڕەشە لەنان و قوتی هەرێم كراوە. لەساڵی 2014 نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی گشتی عیراق بڕی، مالیكی پێدانی پشكی هەرێمی بەستەوە ...
زیاتر »ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی …
ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی سه‌رژمێریدا ره‌نگه ساڵه‌كان پێوه‌رێكی دیاریكراو و تایبه‌ت نه‌بن بۆ هه‌موو وڵاته‌كان،به‌ڵام له زورێك له وڵاتان پێنج ساڵ یا 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێریی دانیشتوان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانستییانه پێناسه‌یه‌كی سه‌رژمێریی بكه‌ین، ته‌نها بریتی نییه له زانینی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵات، به‌ڵكو بریتییه له رووپێوكردنی گشتیی كه حكومڕانانی هه‌ر وڵاتێك ده‌یكه‌ن به‌مه‌ستی زانینی ژماره‌ی دانیشتووان و دیاریكردنی رێژه‌ی ...
زیاتر »