سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 13)

هەواڵ

فراكسیۆنی سەوز: قەرەبووكردنەوەی جووتیاران

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوە و فراكسیۆنی سەوز یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و تێیدا داوای «قەرەبووكردنەوەی جووتیاران» دەكات. لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كرا، هەروەها گفتوگۆیەكی زۆر لەبارەی پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كرا، بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا دەنگ ...

زیاتر »

مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناوزەدكرا

لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا، مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی وەك كاندیدی فراكسیۆنی پارتی، لە كۆی 97 ئەندامی ئامادەبوو، بە 87 دەنگ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناوزەدكرا. لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند: هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان ئەو بڕیارە ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات بۆئەوەی بەزووترین كات لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

زیاتر »

ئه‌مریكا ناردنی هێزی زیاتر تاوتوێ ده‌كات

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ناردنی هێزی زیاتر بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ دەکات. كینت میكنز فه‌رمانده‌ له‌ ناوه‌ندی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: وڵاتەکەی پێویستی‌ و گرنگیی ناردنی هێزی زیاتر بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كات. روونیشكردۆ‌ته‌وه‌: بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌، ده‌توانێت كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی لە به‌رامبه‌ر جموجوڵه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌بێت. هه‌رچه‌ند تاكو ئێستا به ‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام پێشتر میكنز ئاماژه‌ی ...

زیاتر »

بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازییكرد لە باڵیۆزانی نوێی عیراق لە هەریەك لە وڵاتانی توركیا و كۆماری چیك و دەوڵەتی ئیمارات، بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەركە نوێیەكانیانەوە. لەدیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەهەوڵەكانی عیراق كرد بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان لەگشت بوارە جیاجیاكاندا بەمەبەستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لەناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا، بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی ...

زیاتر »

رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو پەیوەندیی بە یەكێتییەوە نەبووە

کوردسات نیوز دوێنێ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ڕووداوی‌ تەقەكردنی‌ شەوی‌ ڕابردووی‌ نزیك لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی‌ گۆڕان پەیوەندیی‌ بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نەبووە. قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەنگۆی تەقەكردن لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا رایگەیاندووە: رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی سەر بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندیی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نەبووە و پۆلیسی‌ سلێمانییش لێكۆڵینەوەیان كردووە ...

زیاتر »

هەوڵ بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی كەركوك دەدرێت

Pukmedia ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن بودجەی پترۆدۆلار بۆ ساڵی 2019 نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداو بۆ پڕۆژەكانی شارەكە خەرج بكرێت. بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەكرا، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: 23 ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێكیان سەبارەت بە بودجەی پترۆدۆلارو پڕۆژەكانی ساڵی 2019 ئیمزاكرد، كە ئەو بودجەیە لەپڕۆژەكانی شارەكەدا خەرجبكرێت‌و نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا. ...

زیاتر »

ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەرکردە (عەبدولڕەزاق فەیلی) بەڕێوە دەچێت

سەعات 5ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 13/6/2019 لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی، مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەراسیمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی (عەبدولڕەزاق فەیلی) سەرکردەو دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەبات.

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراق كرد

ئێوارەی دوێنێ 10/6/2019 لەشاری هەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازییكرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق. ‎لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عیراق و رۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری ...

زیاتر »

رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە

دوێنێ لەهەولێر، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا‌و سەبارەت بەدواپێشهاتە سیاسی‌و ئەمنییەكانی ناوچەكە، گفتوگۆیان كرد. لەدیدارەكەدا، تەئكید لەگرنگیی هاریكاری‌و دیالۆگی جددی كرایەوە لەنێوان گشت لایەنەكان بۆ یەكخستنی هەوڵەكان‌و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكانی ناوچەكەو دووركەوتنەوە لەزمانی هەڕەشە، لەپێناوی سەقامگیریی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانی ئابووری لەناوچەكەدا. هەر لەدیدارەكەدا باس لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق‌و توركیا كرا بەجۆرێك كە ...

زیاتر »

رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

دوێنێ 10/6، لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، كە وەفدی باڵای مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك بەسەرۆكایەتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، تیمی یەكێتی لەحكومەت بەسەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان‌و ژمارەیەكی زۆر لەلێپرسراوو میوانی ناوخۆو عیراق‌و ناوچەكەو جیهان، ئامادەیبوون، دوای سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی ...

زیاتر »