سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 140)

هەواڵ

یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێكرد

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئامادەكارییەكانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكرد. دوێنێ دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، بەئامانجی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە 30ی ئەیلول بەڕێوەبچێت، لەگەڵ لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران‌و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان ...

زیاتر »

״یەكڕیزیی ‌و بەشداریی كورد لە حكومەتی نوێدا״

قوباد تاڵەبانی ‌و جۆن ویڵكس؛ تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانیان كردو جەختیان لەسەر بەشداریی كورد لەحكومەتی داهاتووی عیراقدا، كردەوە. لەكۆبوونەوەكەیاندا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، لەسەر گرنگیی یەكڕیزیی‌و بەشداریی كورد لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق‌و پابەندكردنی عیراق بەدەستوورەوە بۆ بەهێزكردنەوەی كوردستان، هاوڕابوون.

زیاتر »

سەرۆك كۆمار:سەلامەتیی پرۆسەی دیموكراسی بەپێی حوكمەكانی دەستوور

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا «گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی پرۆسەی دیموكراسی بەپێی حوكمەكانی دەستوور و بەوجۆرەی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی وڵات دەپارێزرێت»، بەپێویست دەزانێت. پابەندبوون بە دەستوورەوە سەرۆكایەتیی كۆمار بەیاننامەیەكی سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە «سەرۆك كۆمار بە بایەخێكی زۆرەوە و لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكات بۆ گۆڕانكاریی و ...

زیاتر »

ژمارەیەك قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارەیەك قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان لە ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆن تۆماركردووە و پرۆسەكەش تا رۆژی 7/6/2018، بەردەوام دەبێت. سلێمان مستەفا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆمسیۆن پێداچوونەوە بە ناوی دەنگدەرانی هەرێمدا دەكات، بۆ ئەو مەبەستە ماوەی ...

زیاتر »

سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەركردایەتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگ بكات. سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: بڕیارە پێشنیوەڕۆی شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی سەركردایەتی لە سلێمانی كۆببێتەوە. بەپێی لێدوانی وتەبێژ، «لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی مەكتەبی سیاسیدا بڕیاردرا بۆ قۆناغی داهاتوو، كە چوار ساڵە و قۆناغی ...

زیاتر »

ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوامە

ماوەی دوو رۆژە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردووە و بڕیاریشە هەڵبژاردنەكە لە رۆژی ٣٠/9/2018، بەڕێوەبچێت. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەممەوە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستیپێكردووە و تا رۆژی 7/6/2018، بەردەوام دەبێت. كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە «تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان لە رۆژی 18/6/2018، دەستپێدەكات و تا رۆژی 20/6/2018، بەردەوام دەبێت». هاووڵاتیانیش لە ...

زیاتر »

״لایەنەكان نەگەیشتوونەتە هاوپەیمانی״

گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەردەوامن و بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی دەوڵەتی یاسا «تائێستا هیچ كام لە لایەنەكان نەگەیشتوونەتە قۆناغی راگەیاندنی هاوپەیمانی». بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالكی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەداوە «ئەوەی تائێستا لە ئەنجامی كۆبوونەوە و دانوستانی نێوان لایەنەكاندا هەیە، لە لێكتێگەیشتن تێپەڕ ناكات و تائێستا هیچ كام لە هاوپەیمانی و لایەنەكان لە ...

زیاتر »

״درێژەدان بە ڕێبازەكەی مام و زیاتر خزمەت كردنی خەڵك״

راگەیاندنی مەكتەبی رێكخستن لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەڵبەندەكانی رێكخستن، تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە»هەمووان پێكەوە كاربكەین بۆ درێژەدان بە ڕێبازی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال، تا بتوانین خزمەتی زیاتر بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین» لەكۆبوونەوەكەدا، بەئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان ‌و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەهەڵبژاردنەكانی ...

زیاتر »

یەكێتی تەئكید دەكاتەوە: یەكڕیزیی بۆ بەغدا

دوێنێ، بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، كۆبۆوە. بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند: كۆبوونەوەکەمان پاش پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و سەردانی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغداو گفتوگۆكردنی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لەلایەنە سیاسییەكانی شیعەو سوننەو لەهەمانكاتیشدا هەوڵدان بۆ گفتوگۆكردن لەناو كوردستانیشدا لەگەڵ كەسایەتی‌و ئەو كەسانەی كە ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی: پێشمەرگە جێگای شانازیین ‌و پارێزەری دەستكەوتەكانن

كۆسرەت رەسوڵ عەلی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی بەسەركردەوەو لەوتەیەكیشدا ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەمیشە پێشمەرگە جێگای شانازیی گەلی كوردو پارێزەری دەستكەوتەكان بوون. ‎ئەم وتانەی جێگری سكرتێری گشتی، دوێنێ لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ یەكەی ٧٠ی هێزەكانی پێشمەرگەو ‎لەمیانی كۆبوونەوەیەكیشدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی پێشمەرگە، كە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی ٧٠و مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەیبوون، كۆسرەت رەسوڵ عەلی؛ كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ...

زیاتر »