سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 15)

هەواڵ

حكومەتی هەرێم بودجەی خێرا بۆ چاكردنەوەی رێگەوبانەكان تەرخان دەكات

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دووەم كۆبوونەوەی تایبەت بە چاكردنەوەی رێگەوبانەكانی هەرێم بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا بودجەی خێرا و پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت و هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بكرێت. لە كۆبوونەوەكەدا كە دوێنێ 8/5/2019، بەڕێوەچوو، هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەگەڵ هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێم ...

زیاتر »

״سەرۆكایەتیی هەرێم״ كارا كرایەوە

لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا، پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان- عیراق ‌و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند كرا. بەپێی مادە پەسەندكراوەكان «سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت ‌و لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دەسەڵاتەكانیان دیاری دەكرێت». دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە سەلما فاتیح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: پاراستنی بەرژەوەندییەكان و كاری هاوبەش

ئێوارەی 7/5/2019، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبۆوە. سەرۆك بەرهەم ساڵح لە دیدارەكەدا جەختیكردەوە كە پەیوەندیی و هەماهەنگیی ستراتیژیی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ عیراق گرنگە، هەروەها پابەندبوونی عیراقیشی بە سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگی و هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لە ناویشیاندا ئێران لە گشت بوارەكاندا دووپاتكردەوە. تەئكیدیشی لە پەیوەندییەكی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: گرنگیدان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەفدێكی وەزارەتی دارایی فەرەنسا گەیشتنە لێكتێگەیشتن بۆ یارمەتیدانی حكومەتی هەرێم لە بوارەكانی چۆنێتی گەڵاڵەكردنی بودجە و وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باجەكان لە قۆناغی داهاتوودا. لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی 7/5/2019 لە هەولێر لەنێوان قوباد تاڵەبانی و وەفدێكی بەشی هاوكاری نێودەوڵەتی وەزارەتی دارایی فەرەنسا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران داوایكرد كە فەرەنسییەكان هاوكاری حكومەتی ...

زیاتر »

ئەمریكا لە پشتیوانیكردنی هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازییكرد لە وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، كە پێكهاتبوو لە خاتوو دانوسیا هوبە بەرپرسی بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و خاتوو سلڤیا ئێرێز بەرپرسی بەشی سیاسی لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر. لە دیدارێكدا، بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان ...

زیاتر »

فراكسیۆنەكان لەسەر ״كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم״ رێكەوتن

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم جێگیر كرا هەولێر، تەها عەبدوڵڵا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 8/5/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بدات. دوێنێش لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبۆوە و فراكسیۆنەكان لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رێكەوتن. بەپێی راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان «كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەعات 11 ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت». بەرنامەی كاری ...

زیاتر »

گرنگیدان بە پێشخستنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا

سەرۆك بەرهەم ساڵح جەخت لەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق‌و زانكۆكانی كوردستان دەكاتەوە، بەتایبەت دابینكردنی پسپۆڕیی دەگمەن‌و پێشخستنی بواری خوێندنی ماستەر و دكتۆرا. ئەم جەختكردنەوەیەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازی لە د.قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵای عیراق‌و شاندێكی زانكۆی كۆیە، هات‌و تەئكیدیشی لەسەر پێویستیی پێشخستنی خوێندنی باڵاو پێدانی ئازادی‌و دەسەڵاتی زیاتر كردەوە بۆ زانكۆكان بەشێوەیەك بواری ئەوەیان بۆ بڕەخسێت كە ...

زیاتر »

رانیە، بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت پڕۆژەیەكی گەورەی رووناكکردنەوە جێبەجێدەكرێت

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەبڕی 900 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكانی رانیە لەبواری جێبەجێكردندایە. دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەندین پڕۆژەی گرنگ لەسنووری ئیدارەی راپەرین كاركردن تیایاندا وەستا، ئێستا بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكانی شاری رانیە لەبواری جێبەجێكردندایە، كە بڕی 900 ملیۆن دینار تێچووەكەیەتی. هەر لەچوارچێوەی گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی ...

زیاتر »

پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی زۆر باشدایە

د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی زۆرباشدایە سەرۆك وەزیران دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتیشی: پارەی تەرخانكراوی یاسای بودجەی 2019 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرین. راشیگەیاند: لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پەیوەندییەكی باشمان هەیە و بەردەوامیش دەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش.

زیاتر »

״سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە״

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 8/5/2019، پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە. دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە «كۆبوونەوەكە سەعات 11 ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە 8/5/2019، بەڕێوەدەچێت». بەپێی راگەیەنراوەكە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بریتییە لە دەنگدان لەسەر «پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان-عیراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور». لەبارەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستانەوە، سەركۆ ئازاد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز بە ...

زیاتر »