سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 214)

هەواڵ

كۆسرەت رەسوڵ:سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی

كۆسرەت رەسوڵ عەلی رایگەیاند: بە یەكگرتوویی ‌و تەبایی ‌و سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی، بەسەر پیلان ‌و گەلەكۆمەكییەكاندا سەردەكەوین. دوێنێ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ‌و فەرماندەی هێزەكانی حەفتا‌و مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی ‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی حەفتا كۆبۆوە و رایگەیاند: پێویستە لاپەرەیەكی نوێ‌ هەڵبدەینەوە، ناكۆكی ‌و ...

زیاتر »

فراكسیۆنی یەكێتی: چارەسەركردنی پاشەكەوتی مووچەی یەكەكانی پاسەوانی

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە داوای «چارەسەركردنی پاشەكەوتی مووچەی یەكەكانی پاسەوانی» دەكات. فراكسیۆنی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی دابینكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ دروستكردنی هاوسەنگی ‌و دادپەروەری لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران ‌و كارمەندانی دامەزراوە فەرمییەكان، بە ئەركی ئاسایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزانین، هاوكات جەخت لەسەر ناوەرۆكی راگەیەندراوی یەكەمی فراكسیۆنەكەمان لە بەرواری 3/4/ 2018 و نامەی ...

زیاتر »

بە یەكگرتوویی ‌و سەرخستنی لیستی (162)ی یەكێتی، بەسەر پیلان ‌و گەلەكۆمەكییەكاندا سەردەكەوین

دوێنێ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و فەرماندەی هێزەكانی حەفتا‌و مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە، لەهۆڵی شازاد سائیب لەمەكتەبی سیاسی لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی حەفتا، كۆبۆوەو پێیڕاگەیاندن: «ئێوە بەقارەمانێتی‌و خوێنی خۆتان، سەلماندووتانە رۆڵەی بەئەمەكی گەلەكەمان‌و یەكێتی-ن». كۆسرەت رەسوڵ عەلی؛ راشیگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەكەمان‌و یەكێتی چارەنووسسازە، بەتەبایی‌و یەكگرتوویی، گەلەكۆمەكی‌و پیلانەكان ...

زیاتر »

״كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی״

دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان؛ لەچەند دیدارو كۆبوونەوەیەكدا، ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە هەمووان كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چین‌وتوێژەكانیش بەبێ جیاوازی بەڵێن دووپاتدەكەنەوە كە هەموو هەوڵێك بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی سەوزی یەكێتی. لەیەكێك لەدیدارەكاندا، حاكم قادر حەمەجان سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی‌و مەڵبەندی ١٢ی رێكخستنی چەمچەماڵ، پێشوازییكرد لە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)‌و خاتوو شاناز ...

زیاتر »

پێكهاتەكانی موسڵ لەناو لیستی 162دان قوباد تاڵەبانی:لیستی ١٦٢،گوزارشتە لە چەپكەگوڵەكەی مام

لەمیانی رێوڕەسمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی ١٦٢ی یەكێتی لەشێخان، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی، لەوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد كە پێكهاتەكانی موسڵ لەناو لیستی 162ی یەكێتی-دا بوونیان هەیە. قوباد تاڵەبانی-ش رایگەیاند: لیستی ١٦٢، گوزارشت لە چەپكەگوڵەكەی مام دەكات. سەبارەت بەبەرنامەو كاری لیستی 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەعدی پیرە، ئەوەی خستەڕوو كە سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانی موسڵ لەناو لیستی ١٦٢ی یەكێتی رەنگیانداوەتەوە‌و وتیشی: یەكێتی هەمیشە ...

زیاتر »

كردنەوەی بارەگاكانی هێزە كوردستانیەكان هێشتا قەدەغەیە!!

جەنابی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ! دەوڵەتمەداری بەرێزی عێراق! سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز! لەكاتێكدا، وردە وردە ئومێدی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان عێراق‌و هەرێمی كوردستان، زیاتر دەبێ‌‌و هەنگاوی باشیش لەو پێناوەدا نراوە. كەچی بەداخەوە، لەدوای روداوەكانی 16/ی ئۆكتۆبەرەوە، كە زیاتر لە (6 مانگ)ە، لەكەركوك، خانەقین، خورماتوو، شەنگار، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپەو ناوچەی تریش، هێشتا دەسەڵاتی عەسكەری‌و ئەمنی، رێگە نادەن، بارەگای حزبە كوردستانیەكان، كە حزبی ...

زیاتر »

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە

دیاری سابیر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ رەزامەندیی دەربڕی لەسەر كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە‌و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش دەڵێت: دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوانەی كە خاوەن كارتی زانیاریی هەڵەبجەن، واتە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەن، لەمەودوا دەتوانن سەردانی پاسپۆرتی هەڵەبجە بكەن، بۆئەوەی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت لەوێ بكەن‌و پێویست ناكات بۆ ئەو مەبەستە سەردانی شاری سلێمانی بكەن. عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لەو ...

زیاتر »

41 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی خورماتوو هاوكاری كران

هاوكاریی دەگەیەنرێتە 41 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی قەزای خورماتوو، كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ماڵەكانیان سووتێنراون. دوێنێ، مەلا بەختیار؛ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، پێشوازییكرد لە مەلا كەریم لێپرسراوی بازنەی رێكخستنی حەمرینی یەكێتی‌و نوێنەرانی كەمپینی (هەموومان لەگەڵ خورماتووین)‌و بۆردی حەمرین بۆ گەشەپێدان، كە نوێنەرانی خورماتوو بەمەبەستی سوپاسكردن‌و رێزلێنانی رەسمی لەبەرامبەر ئەو هاوكارییانەی بەهەوڵی مەلا بەختیار گەیەنراونەتە ئاوارەكانی خورماتوو، سەردانیان كردبوو، كە بریتی ...

زیاتر »

كاكەییەكان: كاردەكەین بۆ سەرخستنی لیستی 162ی یەكێتی

لەمیانی پێشوازیی زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی، لە ئەكبەر كەریم لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی كاكەییەكان‌و زیاد فەهد بێجان كاندیدی ژمارە 23ی لیستی 162ی یەكێتی لەپارێزگای كەركوك‌و رەجەب كاكەیی سەرۆكی رێكخراوی میسرا بۆ پەرەپێدان‌و رۆشنبیریی یارسان، بەڵێن دووپاتكرایەوە كە كاكەییەكان هەوڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی 162 یەكێتی، چڕتردەكەنەوە. لەدیدارەكەدا، كە دوێنێ بەڕێوەچوو، زوبێر عوسمان؛ رایگەیاند: لەسایەی حكومڕانیی (ی.ن.ك)و ئەو ...

زیاتر »

دژەتیرۆری یەكێتی، سێ پێشمەرگەی دیلی لە دەستی داعش ئازادكرد

دوێنێ، لەئۆپەراسیۆنێكدا لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە، سێ پێشمەرگەی دیل ئازادكران، كە زیاتر لە سێ مانگە لەژێردەستی داعشدا بوون. پۆڵاد تاڵەبانی فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆر بەكوردسات نیوزی راگەیاندووە: هێزەكانی دژەتیرۆر لەپلانێكی سەركەوتوودا، سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی داعشیان ئازادكرد، وتیشی: ٢٠ بۆ ٣٠ رۆژە پلانمان هەبووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگە دیلانە ئازادبكەین. ئەوەشی وت: بەدڵنیاییەوە كەمتەرخەمی ناكەین لەڕزگاركردنی دیلەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی داعش‌و ...

زیاتر »