سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 219)

هەواڵ

کۆسرەت رەسوڵ: لە زووترین كاتدا كێشە‌ و قەیرانەكان كۆتاییان پێ بهێنرێ

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد لەوەفدێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەرۆكایەتیی مستەفای هیجری سكرتێری حزب‌و وەفدی هاوڕێی. لەدیدارەكەدا، وەفدی حزبی دیموكرات، بەخێرهاتنەوەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی-یان كردو دڵخۆشیی خۆیان بەجێگیربوونی تەندروستیی بەڕێزیان دەربڕی‌و هیوای بەردەوامییان بۆ خواست. لای خۆیەوە، جێگری سكرتێری گشتی، سوپاسی وەفدی میوانی كردو جەختی لەوە كردەوە كە كورد لەهەر شوێنێك پێویستی پێی بێت، ...

زیاتر »

روبەڕوبونەوەی كۆسپەکان

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەمیانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكانیان لەهەردوو ئاستی ناوخۆیی‌و دەرەوەدا كردو تەئكیدیشیان كردەوە لەگرنگیی پەلەكردن لەچارەسەركردنی كێشە دارایی‌و ئابووری‌و خزمەتگوزارییەكان، بەتایبەت ئەو كێشانەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەدەستییەوە دەناڵێنن. هەر لەدیدارەكەدا، كە رۆژی 1/2 لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەنگاونان بۆ بە ئاكامگەیاندنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئۆقرەیی‌و ژیانی ئاسایی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان‌و گرنگیدان بەپتەوكردنی دیالۆگ‌و لێكتێگەیشتن لەپێناوی تۆكمەكردنی ...

زیاتر »

ناوی كاندیدان نەدراوەتە كۆمسیۆن

هەرچەندە ١٠ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ پیشكەشكردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەڵام كۆمسیۆن ئەوەی راگەیاندووە كە تائێستا هیچ لایەنێكی سیاسی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش بەكۆمسیۆن نەكردووە. رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەكوردسات نیوزی راگەیاندووە: كۆمسیۆن بەردەوامە لەئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ لەعیراق بەڕێوەبچێت، ...

زیاتر »

دوو كه‌س بە تۆمەتی فرۆشتنی جیوەی سوور ده‌ستگیر كران

سه‌دا نیوز وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ئاشكرای‌ كرد، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌، جیوه‌ی‌ سووریان پێ بووه‌‌و به‌ نیاز بوون كڕین‌و فرۆشی‌ پێوه‌ بكه‌ن، كه‌ مادده‌یه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌. كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراق له‌ زاری‌ سه‌عد مه‌عه‌ن-ی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ تاوانی‌ رێكخراو سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی عیراق، توانیویانه‌ له‌ كه‌رتی‌ ره‌سافه‌ی‌ به‌غدا دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ جیوه‌ی‌ سووریان پێ ...

زیاتر »

موقته‌دا سه‌در چالاكییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی‌ راگرت

الحره‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ عیراق، فه‌رمانی‌ دا ئه‌كاونتی‌ فه‌یسبووكی‌ تایبه‌ت به‌ نووسینگه‌كه‌ی‌‌و سایته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌شیان دابخرێت. ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعراقی‌، كه‌سی‌ نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، سایت‌و پێگه‌كانیان له‌م ماوه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی‌ سه‌در ناكات، به‌ڵام ساڵح هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ روون نه‌كرده‌وه‌. له‌ دوای‌ ئه‌م بڕیاره‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ راهاتبوون رۆژانه‌ سایت‌و فه‌یسبووكی‌ سه‌در بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ...

زیاتر »

مای‌، به‌ره‌نگاری‌ ره‌خنه‌گرانی‌ ده‌بێته‌وه‌

رۆیته‌رز تێریزا مای‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌رك‌و مه‌ودایه‌كی‌ دوور‌و درێژی‌ له‌پێشه‌‌و كۆڵ نادات تا جێبه‌جێیان نه‌كات، ئه‌ویش ده‌رچوونه‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ بریتانیا. ئه‌م قسانه‌ی‌ تێریزا له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا بوو كه‌ داوایان كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌. سه‌رۆك وه‌زیری‌ بریتانیا له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا‌و كاتێك له‌سه‌ر رێ بوو به‌ره‌و چین وتی‌: وه‌ك پێشتریش پێم وتن، من نابه‌زم‌و ...

زیاتر »

تره‌مپ مه‌رجی‌ هه‌یه‌ بۆ په‌نابه‌ران

ئاژانسەکان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا پێشنیازی‌ بۆ ئیداره‌كه‌ی‌ كرد، چاوێك بخشێننه‌وه‌ به‌ بارودۆخی‌ ملیۆنێك‌و 800 كه‌سدا كه‌ كۆچبه‌ری‌ نایاسایین‌و به‌وه‌ ناسراون كه‌ خه‌ون به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ ده‌بینن، به‌ تایبه‌ت كاتێك كه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌مریكاوه‌ ته‌مه‌نیان منداڵ بووه‌. تره‌مپ له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ وتی‌: یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه‌، كه‌ به‌ منداڵی‌ له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیان هاتوونه‌ته‌ ئه‌مریكا‌و پێدانی‌ ره‌گه‌زنامه‌ش به‌وانه‌ ...

زیاتر »

پارتی‌ گه‌لی‌ توركیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌ردۆگان له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ سوپای‌ ئازادی‌ سوریادا

سایتی زەمان ئه‌نجین ئه‌ڵتای‌ سه‌رۆكی‌ كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانیی سه‌ر به‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریخوازی‌ توركیا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی‌ توركیا تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌مپیسی‌ بووه‌، هیوای‌ هه‌رچی‌ زووتر چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌خوازم. ئه‌نجین له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، نه‌خۆشی‌ ده‌مپیسی‌، كه‌سی‌ نه‌خۆش وا لێ ده‌كات به‌بێ ویستی‌ خۆی‌ جنێوفرۆش‌و ده‌مشڕ‌و ده‌مپیس بێت، كه‌ گونجاو نییه‌. ئه‌نجین ئه‌ڵتای‌ وتی‌: كاتێك حزبه‌كه‌ی‌ ویستوویه‌تی‌ هۆشداری‌ بدات به‌ سه‌رۆكی‌ توركیا ...

زیاتر »

مامۆستایەکی چینی هەڵڵا دەنێتەوە

له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ بیركاریدا بۆ پۆلی‌ پێنجه‌می‌ سه‌ره‌تایی، له‌ هه‌رێمی‌ شۆنچینگ-ی‌ چین، پرسیارێكی‌ سه‌یر سه‌نجی‌ زۆر له‌ خوێندكاران‌و خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌شی‌ به‌لای‌ خۆیدا راكێشا‌و بووه‌ جێگه‌ی‌ مشتومڕ له‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا. پرسیاره‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌: كه‌شتییه‌ك 26 مه‌ڕ‌و 10 بزنی‌ بار كردووه‌، ته‌مه‌نی‌ كاپتنه‌كه‌ی‌ چه‌نده‌؟ هه‌ندێك له‌ خوێندكاره‌كان له‌ وه‌ڵامدا نووسیبوویان: ده‌بێ كاپتنی‌ كه‌شتی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌سه‌رو 18 ساڵه‌وه‌ بێت. هه‌ندێكی‌ تر ژماره‌ی‌ مه‌ڕ‌و ...

زیاتر »

رۆدریگۆ دۆتێرتی‌: ئه‌گه‌ر بوومه‌ دیكتاتۆر گولله‌بارانم بكه‌ن

نۆڤستی‌ رۆدریگۆ دۆتێرتی‌ سه‌رۆكی‌ فلپین سه‌ربازه‌كانی‌ خۆی‌ راسپارد، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان كرد، به‌ نیازه‌ ده‌ستوور پێشێل بكات‌و ده‌یه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ گولله‌بارانی‌ بكه‌ن. ماڵپه‌ڕی‌ راپله‌ر دۆتكۆم له‌ زاری‌ رۆدریگۆ دۆتێرتی‌-ییه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ ماوه‌ی‌ دیاریكراو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مامه‌وه‌‌و هه‌ستتان كرد بوومه‌ته‌ دیكتاتۆر گولله‌بارانم بكه‌ن. رۆدریگۆ ئه‌و قسانه‌ی‌ له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ كرد‌و وتیشی‌: گاڵته‌ ناكه‌م‌و به‌ ...

زیاتر »