سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 228)

هەواڵ

بەریتانیا پشتگیریی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان دووپاتكردەوە

تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پشتگیریی بەریتانیای بۆ مافەكانی گەلی كوردستان دووپاتكردەوە و هیواشی خواست «لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەكان، عیراق و هەرێمی كوردستان بگەنە چارەسەرێك و لە ماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە». هەڵوێستی بەریتانیا ماڵپەڕی رەسمیی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە «نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە پێگەیشت كە تێیدا پشتگیریی بەریتانیای بۆ ...

زیاتر »

دیدارەکانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ئەڵمانیا

دوێنێ لەبەرلین، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازی لە د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كرد. لەدیدارەكەدا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان؛ دڵخۆشیی خۆی بەجێگیربوون‌و باشتربوونی تەندروستیی كۆسرەت رەسوڵ؛ دەربڕی‌و هیوای زوو گەڕانەوەی بۆ خواست. لای خۆیشییەوە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی؛ سوپاسی سەرۆكی پەرلەمان‌و كوردستانیانی كرد. هەردوێنێ لەبەرلین، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پێشوازی لە د.ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (پ.د.ك) ...

زیاتر »

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان هێوربكرێتەوە

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لەسەر ئارامگەی سەرۆك مام جەلال، ئەندامانی گردبوونەوەی هاووڵاتیبوون لەكەركوك، سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد؛ دەكەن‌و لەدیدارێكدا بارودۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان لەگشت رووەكانەوە گفتوگۆی لەسەر دەكەن‌و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یش رایدەگەیەنێت كە نابێت رووداوەكان كاریگەریی نەرێنی لەسەر پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی كەركوك هەبێت. دوێنێ لەسلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد لەئەندامانی گردبوونەوەی هاووڵاتیبوون لەكەركوك، كە لەلایەن ژمارەیەك ...

زیاتر »

ئاراس شێخ جەنگی: لە پەرلەماندا بەڵگەكان ئاشكرا دەكەم

ئاراس شێخ جەنگی لەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرو رۆژانی دواتر، چەندین بەڵگەی رادەستی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان، كرد‌و داواشی لەپەرلەمانتاران كرد لەدانیشتنێكی پەرلەماندا تەواوی بەڵگەكان بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرابكرێت. سەبارەت بەناوەرۆكی نامەكەی، ئاراس شێخ جەنگی، بەPUKmediaی راگەیاندووە: لەبەرئەوەی پەرلەمان هی هەمووانە، دەمەوێت تەواوی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكان بەشداربن، تا هەموو لایەنەكان پێكەوە بڕیاری لەبارەوە بدەن، نەك بەتەنها ئاڕاستەی فراكسیۆنی یەكێتی یان لایەنێكی دیكەی ...

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیران: مووچە ئەولەویەت دەبێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە و بژاردەكانی دابینكردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانی لە چوارچێوەی داهاتی چاوەڕوانكراو بۆ ساڵی 2018، تاوتوێكرد كە تێیدا «دابینكردنی مووچە ئەولەویەت دەبێت». بەرزنرخاندنی رۆڵی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەكەدا بەبۆنەی ئەو سەركەوتنانەوە كە تا ئێستا لە عیراق بەسەر داعشدا بەدەستهاتوون، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی گەلی كوردستان و هەموو گەلی عیراق و هێزە چەكدارە ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەوادەی خۆیاندا

دوێنێ لەبەغدا، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد لە فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق‌و پشتیوانییەكانی لەعیراق لەجەنگەكەی دژی تیرۆرو هەوڵ‌و كارئاسانییەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بەرزنرخێنرا. باڵیۆزیش نیازی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ بەشداریی لەپلانەكانی ئاوەدانكردنەوەی عیراق‌و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری. سەرۆك كۆمار؛ رایگەیاند: عیراق زۆر پێویستی بەبەردەوامبوون‌و زیادكردنی پشتگیرییە نێودەوڵەتییەكانە لەقۆناغەكانی داهاتووداو لەوبارەیەشەوە وتی: عیراق هەوڵەكانی چڕتردەكاتەوە بۆ پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان‌و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، جەختیشیكردەوە ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: هاوكارمان بن لە چارەسەركردنی كێشەكاندا

لەمیانی دیداری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی لەگەڵ جانێت ئەلبێردا كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لەهەرێمی كوردستان، گۆڕانكارییەكان‌و رووداوەكانی دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر گفتوگۆیان لەبارەوە كراو پێویستیی گفتوگۆو لەیەكگەیشتن لەنێوان هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستوورو بەرژەوەندیی هاوبەش‌و سەقامگیریی سیاسی، تەئكیدی لەسەر كرایەوە. خاتوو جانێت؛ وتی: وڵاتەكەم خوازیاری چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی عیراق‌و هەرێمە بەدیالۆگ، لەوڕوانگەیەشەوە، حكومەتی هۆڵەندا ...

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیران لە داهات و خەرجییەكان دەكۆڵێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی دوێنێیدا داهات‌و خەرجییەكانی نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوو 2018ی تاوتوێكرد. دابینكردنی مووچە ئەولەویەت دەبێت لەكۆبوونەوەكەدا، بەسەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەبارەت بەخەرجی‌و تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەبلۆكەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و داهاتی خەمڵێنراوی هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2018، هەروەها لەبارەی داهاتە گشتییەكان، جگە لەنەوت، لەگەڵ خەرجییە گشتییەكانی خەمڵێنراو ...

زیاتر »

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: عەبادی داوای لێبووردن لە پێشمەرگە بكات

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر تاقمی داعشی تیرۆریستدا، «ستایشی هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە عیراقییەكان» دەكات. سەرۆك كۆمار لە پەیامەكەیدا بەبۆنەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر تاقمی داعشی تیرۆریستدا، «ئازایەتی و قوربانیدانی هەموو پێكهاتەكانی ئەو هێزانەی بەرزنرخاند هەر لە یەكەكانی سوپا و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە تا حەشدی شەعبـی و دەزگای دژی تیرۆر ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: ئاشتبوونەوەی گشتی ‌و راستەقینە

سەرۆك كۆمار، لەپەیامێكدا پیرۆزبایی لەعیراقییەكان‌و جیهان دەكات بەبۆنەی بەدیهێنانی سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر تاقمی داعشی تیرۆریستداو ستایشی لێهاتوویی قارەمانێتی‌و قوربانیدانی هێزە چەكدارەكانیش دەكات بەهەموو بەش‌و ریزەكانیانەوە. زامنی پاراستن‌و پتەوكردنی یەكڕیزیی نیشتمانییە لەپەیامەكەیدا بەبۆنەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، پێویستیی هەنگاونانی دەستبەجێی دووپاتكردۆتەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان‌و دەستپێكردنی هەوڵەكان بۆ ئاشتبوونەوەی گشتی‌و راستەقینەو سەرتاسەریی ناو كۆمەڵ، بەوپێیەی زامنی ...

زیاتر »