سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 127)

راپۆرت

داعش نەوەیەك منداڵی بێناسنامە بەجێدەهێڵێت

ناسنامەی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) بۆ زۆرینە ئاشكرایە، بەڵام ناسنامەی دەیان منداڵی چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە لە عیراق بەلێڵی ماوەتەوە و ئەو منداڵانە و دایكیشیان ڕوبەڕوی چارەنوسێكی نادیار دەكاتەوە. بەپێی راپۆرتی سایتی كەركوك ناو، حەلاوە عومەر (28ساڵ) ئاوارەیەكی قەزای حەویجەیە و لەنێو خێمەیەكدا بە دیار دوو منداڵەكەیەوە دانیشتووە و بیر لە چارەنووسیان دەكاتەوە. چیرۆكی نەهامەتییەكانی حەلاوە ئەو ...

زیاتر »

هه‌ڵمه‌تی پاکسازی یان چاکسازی؟

هه‌فته‌ی پێشوو دیسانه‌وه‌ هه‌واڵه‌کانی نیوه‌شه‌وی سعودیه‌، جیهانی تووشی شۆککرد، کاتێک به‌یه‌کجار، هه‌رچی سیمبۆڵی سیاسیی و بازرگانی و ئیعلامی سعودیەیە‌، هه‌موویان گیران و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیشیان خرایه‌ پاڵ. ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ناویان له‌لیسته‌که‌دا هه‌بوو، نه‌ک له‌ سعودیه‌ بگره‌ له‌ته‌واوی جیهاندا، خاوه‌نی سومه‌عه‌یه‌کی گه‌وره‌بوون له‌سەرو‌هه‌مووشیانه‌وه‌، میر وه‌لید بن ته‌ڵال که‌به‌یەكێک له‌ پیاوە ناسراوه‌کانی سعودیه‌ داده‌نرێت و بازرگانێکی گه‌وره‌ی جیهانیشه‌و خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلاره‌. هەر لەهەمانکاتیشدا سعودیە ...

زیاتر »

براكان، له‌ هیواوه‌ بۆ دیداری‌ یه‌كتر

ئاماده‌كردنی: ماریا لۆندبێری وێنه‌گر: لاسێ ئیدوارتز رۆژنامه‌ی (بوهوس لێنینگێن)ی سویدی، له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا، له‌گه‌ڵ دوو برا به‌ ناوه‌كانی‌ عه‌لی‌ و به‌هادین محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ سلێمانی‌، له‌سه‌ر ژیانی‌ تایبه‌تی‌ هه‌ردوو براكه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ (17) ساڵه‌ له‌ یه‌كتری‌ دوورن، هاوكات هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر تێكۆشانی‌ به‌ڕێز سه‌رۆك مام جه‌لال و كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال و كیمیابارانی‌ كوردستان ده‌كات. ده‌قی‌ ڕاپۆرته‌كه‌: ...

زیاتر »

گرفتی‌ ئاسایشی‌ عیراق‌و قه‌یرانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

بیڤرلی‌ میلتۆن ئێدواردز – ئه‌لێكساندر برامه‌ر و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید دوای‌ نزیكه‌ی‌ ساڵێك له‌ دانانی‌ یاسایه‌ك بۆ جێكردنه‌وه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ عیراقدا، ئێستا نیوه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێك ده‌هێنێت كه‌ به‌ ناو له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ حكومه‌تدایه‌. ساڵی‌ 2014 هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ شیعه‌ پێكهاتووه‌، یه‌كێك بوو له‌و هێزه‌ گرنگانه‌ی‌ رێگه‌یان له‌ داعش گرت‌و نه‌یانهێشت به‌ره‌و به‌غدا بچێت، ...

زیاتر »

په‌رله‌مان: هه‌رچی زووه‌ دانوستاندن

ناتۆ: به‌غداو هه‌رێم ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ پێویستی دانوستان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌پێناوی «چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كاندا» كرده‌وه‌ و داواش ده‌كه‌ن «رێژه‌ی 17% ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت». رێژه‌ی 17% پارێزراو بێت به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ «كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی كاری ئاینده‌ی په‌رله‌مان و دانیشتنه‌كان و ئه‌و یاسا ...

زیاتر »

کەتەلۆنیا خەونی زۆری تری لەباربرد

لەسەروبەندی شکستی ڕیفراندۆمەکەی کەتەلۆنیاو داخوازی ناوخۆ‌ ودەرەوەی ئیسپانیا بۆیەکگرتویی خاک ووڵات و ڕێنەدان بەجیابونەوەی کەتەلۆنیا، ژمارەیەک شارو هەرێمی تریش لەناو وڵاتانی ئەوروپادا بێئومێد کرد کە مەیلی ڕیفراندۆم و جیابونەوەیان لا دروست بووەو دەیانەوێت ببنە خاوەن وڵاتی سەربەخۆ و جیابونەوەی خۆیان ڕابگەیەنن،پێگەی ساسەپۆست لە راپۆرتێکیدا باس لەو شارو هەریمانە دەکات کە نیازی جیابونەوەیان هەیە بەڵام شکستی کەتەلۆنیاو هیواکەی دواخستن واجارێک ناوێرن ...

زیاتر »

رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ده‌ستوور

راپۆرتی، كاوه‌ عه‌زیز حه‌مه‌ بارودۆخی عیراق له‌قه‌یران و ئاڵۆزییه‌وه‌ بۆ ئاڵۆزیی زیاترو ناسه‌قامگیریی هه‌نگاو ده‌نێت، له‌كاتی‌ رووخانی رژێمی سه‌دامه‌وه‌ تائێستا ئارامی و سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، له‌ 2005 دا كاتێك ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق نووسرایه‌وه‌، پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی عیراق به‌ كوردو عه‌ره‌ب و سوننه‌و شیعه‌ به‌شدارییان له‌نووسینه‌وه‌یدا كرد، زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی عیراق ده‌نگیان بۆدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ 12 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌دا تێده‌په‌ڕێت، ...

زیاتر »

میدیای جیهان و رووداوەکانی سعودیە

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سعودیە لە گرتن ودەستبەسەرکردنی شازادەو بەرپرسانی باڵای وڵات بەناوی چاکسازی وڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی وهەنگاو بەرەو شانشینێکی مۆدێرن، بووە بەمانشێتی سەرەکی زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامە جیهانیەکان و بە درێژی لەسەری دەدوێن. دەیەوێت خۆی بسەپێنێت ڕۆژنامەی «زود دۆیچە زایتۆنگ»ی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە نوسیویەتی: سزادانی یانزە شازادەو چوار وەزیرو دەیان بەرپرسی باڵای پێشوو ئێستا ڕووداوێکی هەرە گەورەیە لە سعودیەو هەمو وڵاتانی عەرەبیش،میرا محه‌مه‌د ...

زیاتر »

وازهێنانه‌که‌ی سه‌عد حه‌ریری جێگەی پرسیاره‌ ‌

له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فه‌ته‌یدا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆکوه‌زیرانی لوبنان، له‌ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌، هه‌واڵی وازهێنان و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌که‌ی راگه‌یاند، هۆکاری ئه‌مه‌شی  بۆ هه‌ژمونی ئێران له‌ لوبنان گه‌ڕانده‌وه‌، که‌بۆچوونی ئه‌و، چیتر مایه‌ی قبووڵکردن نییه‌. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک حه‌ریری  له‌م ساته‌دا، مایه‌ی پرسیار وگومانی زۆرێک له‌ناوه‌نده‌ سیاسیی و میدیاکانی گێتی عه‌ره‌ب و جیهانه‌. زۆرێک له‌و باوه‌ڕه‌دان، حه‌ریری ئه‌م کاره‌ی به‌ ...

زیاتر »

جیهان له‌ به‌رده‌م حەوت مه‌ترسی گه‌وره‌دا

له‌یه‌که‌مین لێدوان و راپۆرتیدا له‌باره‌ی ره‌وشی جیهانه‌وه‌، ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ووتارێکی زۆر گرنگی پێشکه‌ش به‌و رێکخراوه‌ جیهانییه‌ کرد و تێیدا به‌ شێوه‌یه‌کی زانستییانه‌، په‌نچه‌ی خسته‌ سه‌ر ئه‌و کێشه‌ گه‌ورانه‌ی، که‌ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنێت. لێره‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌کورتی باسی ئه‌و راپۆرته‌و ئه‌و  کێشانه‌ بکه‌ین، که‌ گوتیریس باسی لێوه‌کرد. جیهان له‌به‌رده‌م 7 کێشه‌ی گه‌وره‌دایه‌ گوتیریس  له‌  ووته‌که‌یدا  رایگه‌یاند: ...

زیاتر »