سەرەکی » وتار (پەڕە 273)

وتار

گوتارێكی هەڵە..!

یەكێك لەو پرسە هەستیارانەی كە وادەكات، زۆرجار، كاربەدەستانمان، بە بەدگومانی‌و بگرە هەندێجار بەتیۆری پیلانگێڕی، مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەكاندا بكەن، ناسنامەی سیاسیی خۆپیشاندەرانە!. قسەی ئەو كاربەدەستانە، ئەوەیە كە خۆپیشاندەران سەر بەو هێزانەن كە ناحەزی دەسەڵاتدارانن‌و لەپێناوی گەیشتنیشیان بەدەسەڵات، خۆپیشاندانەكان دەقۆزنەوەو سواری شەپۆلی ناڕەزاییەتییەكان دەبن. دەڵێن: «ئەوان، ئەوەندەی ركابەری سیاسیین، ئەوەندە هاووڵاتییەكی مەدەنیی پەتی نین»، بۆ ساغكردنەوەی ئەمەش، زۆرجار، لەو میدیایانەی كە نزیكن ...

زیاتر »

سێ‌ چوار جنێوی تازە

ـ هێی كەلـلەپووت.. ئەوە نەورۆزیش هات بزانم بەرنامەت چییە بۆ ساڵی تازە؟ × هات بەخێربێ‌. بەڵام بەرنامەی چی؟ ساڵی تازە قابیلە چی پێ‌ بێ‌! هەر ئەوەیە ساڵێك لە عومرمان كەم بووەوە و ئەهـ. ـ ساڵێك لە عومرمان كەم بووەوە یان زیادی كرد؟ × هەردووكی هەر راستە قوربان. ـ ئەگەر بیری لێ‌ بكەیتەوە وایە. هەردووكی راستە. هەم ساڵێك لە تەمەنمان زیادی ...

زیاتر »

عەرەب لە كورد خراپترە

عەرەب ئەو نەتەوەیەی لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا دەژیان و هیچ شارستانیەتێكی ئەوتۆیان نەبوو، بەهۆی هاتنی ئاینی ئیسلام پەل و پۆیان هاوێشت بۆ زۆر وڵاتی تر و كردیان بەهی خۆیان وەكو وڵاتی شام و سۆمەر و باكوری ئەفەریقا. بەدەیان میللەت بوون بە عەرەب و بەدەیانیش بوون بە ئیسلام و خزمەتی عەرەبیان كرد. بەڵام كورد میللەتێكی رەسەنی سەرزەمینەكەی خۆیەتی هەتاكو ئێستاش نەبۆتە ...

زیاتر »

قۆناغی دوای عەفرین

كوردانی خۆرئاوا لەدوای بەرخۆدانی نزیكەی (2) مانگ لەبەرامبەر دووهەمین هێزی ناتۆو چەندین گروپی دیكەی توندڕەو ناچاربون عەفرین بەدەستەوە بدەن، كاردانەوەی هێزە توندڕەوەكان و سوپای توركیا پێشێلكاری زۆربون بەپێی بەندەكانی مافی مرۆڤ و بەتایبەتیش لەكاتی جەنگ و بەرامبەر هاووڵاتیانی سیڤیل، گرنگە بزانین قۆناغی دوای عەفرین بەرەو كوێمان دەبات. ململانێی زلهێزەكانی وەكو ئەمریكاو روسیا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، كاریگەری زۆری لەسەر كەوتنی عەفرین و ...

زیاتر »

بەغداو PKK.. !

بەپێی ئەو هاوكێشانەی، كە هەلومەرجی تایبەتی جەنگ دەیانسەپێت، سەیر نەبوو كە پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)، لەچیاكانی قەندیلەوە بگەنە قەزای شەنگال!. كە پەرەسەندنەكانی شەڕ لەدژی تیرۆریزمی داعش بگاتە تخوبی قەزای ئەبوغرێب، كە تەنها (15) كیلۆمەتر لەبەغدای پایتەختەوە دوورە، دەوڵەت پێویستی بەهاوكاریی هەموو هێزێكی ناوخۆیی‌و دەرەكییش دەبێت بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر كەوتنی وڵات، بڕەوێنێتەوە. لەو دەمەوەی، كە تیرۆریستانی داعش لە (10ی حوزەیرانی ...

زیاتر »

لە سایەی دواوەیان

× ئاگات لەو گۆڵە بوو بەگم رۆناڵدۆ لە میسری كرد؟ ـ من دەمێكە وتوومە رۆناڵدۆ باشترین هجومە كوڕم. گاڵتەی پێ‌ ناكرێ‌. × ئەزانی چی قوربان؟ هەموو تیپێك هجوم و دیفاعەكەی مەعلومە ئیلـلا ئەم یەكێتییە نەبێ‌. ـ یەكێتی چییەتی لە خۆتەوە؟! × چۆن چییەتی ئوستاز؟! كەس نازانێ‌ كێ‌ هجومە؟ كێ‌ گۆڵچییە؟ كێ‌ دیفاعە؟ بەڕەئی من هەقە (زیدان) بێنن مودەتێك بیكەن بە ...

زیاتر »

ئامادەكاریی بۆ سێیەمین فیستڤاڵی بەدرخان

(82) دوای ئەو دوو میهرەجانەی كە لە ساڵیادی ڕۆژنامەنووسیی كوردیدا لە سلێمانی و دهۆك بەڕێك وپێكی بە ئەنجام گەیەنران، لیژنەی باڵا بڕیاری دا بۆ یادی 108 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستان لە 21 ـــ 23/ی نیسانی 2006 لە شاری هەولێر سێیەمین فیستڤاڵی بەدرخان لەلایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای بەدرخانەوە بە سەرپەرشتی د.كەمال فوئاد بەڕێوە بچێ‌. بە مەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ ...

زیاتر »

ئەم هەفتەیە

سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان ‌و بایكۆتی سەرتاسەریی لە هەرێم، دەنگۆی پێداچوونەوە بە مووچە، مشتومڕی نێوان حزبەكانی كوردستان لەناو خۆیاندا‌و تۆمەت بەخشینەوەیان لەدژی یەكتریی ‌و گەمەكانی عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەنێوان حزبەكانی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی هەرێم، دەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر‌و سلێمانی، رەدو بەدەلی توركیا‌و عیراق ‌و پەكەكە سەبارەت بە لەشكركێشیی توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم ‌و شەرمنیی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێم ...

زیاتر »

جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش وەکو گروپێکی تیرۆریستی، فەرەنسا بوو بە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکیەکانی چالاکی و هێرشەکانی داعش. ئەمەش لە بەر ئەوەی فەرەنسا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لەگەڵ ووڵاتانی ئەفریقیای باکور (جەزائیر، مەغرب و تونس) کە پێش سەربەخۆییان، ڕاستەوخۆ لە لایەن فەرەنساوە داگیرکرابوون و حکوم دەکران. بە هۆی ئەو پەیوەندیە مێژووییەوە، بە ملیۆنان هاوڵاتی، بە ڕەچەڵەک و کلتور ...

زیاتر »

بیانووی ناڕەوا!

هەرێمی كوردستان لە گێژاوێكدایە، كە ماوەكەی زۆری خایاند و هێشتا نەك هێورنەبۆتەوە، بەڵكو بازنەكانی فراوانتردەبن و مەترسیدارتریش بازەیەی گێژاوەكە بەزاندنی سنوور و هەڕەشەی سەربازیی و دەستتوەردانی ئاشكرای توركیایە، لەوەیش خراپتر دەستگرتنیەتی بۆ گێژدانی بازنە مەترسیدارەكان!. قەیران و كێشە بێچارەسەرە سیاسیی و ئابووری و دارایی و نەوتییەكانی هەرێم و پەككەوتنی كەرەتە خزمەتگوزاریی و مرۆییەكانی حكومەتیش، وایكردووە كە هەم رێ بە دەستوەردان ...

زیاتر »