سەرەکی » وتار (پەڕە 396)

وتار

په‌یامه‌كه‌ت جوانه‌

به‌ بارزانی خۆشییه‌وه‌، مرۆڤ له‌وه‌ تێده‌گات په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، بێ ناوه‌ڕۆك‌و بێ ئامانج بوو، چونكه‌ سه‌ركرده‌ی سیاسی یان سه‌ربازی له‌كاتی شكان‌و هه‌ڵه‌‌و ته‌نانه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌ماوه‌ردا ته‌ركیز ده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك كه‌ هیچ كام له‌و بنه‌مایانه‌ له‌ وتاره‌كه‌دا نه‌بوو، كاڵ‌و كرچی‌و دووریی په‌یامه‌كه‌ له‌ بوونی (دۆزێك)ی ره‌واو حه‌قانێتی مافی گه‌لێك‌و ره‌نگ نه‌دانه‌وه‌ی له‌و په‌یامه‌دا جۆرێك له‌ شپرزه‌یی‌و بێ سه‌رووبه‌ریی پێوه‌ ...

زیاتر »

خراپ تەوزیع كراون

+ بەگم ئەڵێم خۆزگە (زەمەن)یش وەكو سەیارە گێڕی بەگی هەبوایە. ـ گێڕی بەگ؟! + ئا.. ئیتر ئەمدا بە بەگ‌و ئەچوومەوە بۆ سەردەمی منداڵی. بەس حەیفێكم تیا نییە. ـ چۆن تیا نییە رۆڵە؟.. ئەو بەگەی لە زەمەندا هەیە لە هیچ ئوتومبیلێكدا نییە. ئاگات لێ‌ نییە چۆن گەڕاینەوە بۆ سەردەمی راپەڕین‌و ئابڵۆقە. + عەینەن میزی حوشتر. ـ نەختێ‌ موسەقەفانە قسە بكە كوڕی ...

زیاتر »

چه‌ن یاد و بیره‌وه‌رییه‌ک له‌گه‌ڵ مام جه‌لال- دا

(4) له‌ کۆتایی مانگی (8)ی ساڵی (2002)دا، سه‌ردانێکی دیکه‌ی زێده‌که‌م کرده‌وه‌. ده‌بووایه‌، هه‌رچی چۆنێ بووایه‌، چاوم به‌ (مام جه‌لال) بکه‌وتایه‌. له‌ (قه‌ڵاچوالان) له‌ په‌یمانگه‌ی کادێرانی (یه‌کێتیی)، وانه‌یه‌کی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییم هه‌بوو. پاشان کاتی نیوه‌ڕۆ بوو، لێپرسراوی په‌یمانگه‌که‌ (نیاز سه‌عید) نانی نیوه‌ڕۆی ئاماده‌کردبوو. (عومه‌ری سه‌ییدعه‌لی)شی بانگکردبوو. پێکه‌وه‌ نانمانخوارد، پاشان دووبه‌دوو ماینه‌وه‌ و بابه‌ته‌که‌م بۆ باسکرد. گوتی: وه‌ڵامتده‌ده‌مه‌وه‌. دوای ماوه‌یه‌، تێلێفۆنی بۆ کردم ...

زیاتر »

ڕێزگرتن لە مرۆڤ، لە بەرهەم و داهێنانەكانی

(شێركۆ بێكەس) لە بەرگی دووی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)دا، كە ژیاننامە و بیرەوەرییەكانیەتی  و (ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە) لە ساڵی 2013دا چاپی كردووە، لە بارەی (سوید)ەوە، دەڵێت: ((ساڵ و نیوێك بوو لەوێ بووم. ڕۆژێك لەگەڵ پۆستدا، چەكێكی هەزار كرۆنیم بۆ هاتە ماڵەوە، چەكەكە لە ڕۆژنامەیەكی سویدییەوە هاتبوو. پێم سەیر بوو! چونكە من ناتوانم بە سویدی هیچ بنووسم، هیچیشم ...

زیاتر »

پارتی خاوه‌نی ئه‌و چه‌كانه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز ته‌قه‌ی پێناكرێت

دوای ماوه‌یه‌ك له‌ بێده‌نگی و به‌سه‌ربردنی قۆناغی (MUTE)، دیسان راگه‌یاندنی پارتی، به‌هی به‌ر سێبه‌ر و به‌ر هه‌تاوه‌وه‌، به‌ سۆشیال میدیای به‌ڕێوه‌براو له‌ لایه‌ن جه‌نه‌راڵه‌كانی شه‌ڕی راگه‌یاندنه‌وه‌ كه‌ ناوی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی راگه‌یاندنیان له‌ خۆیان ناوه‌، ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ په‌لاماردانی یه‌كێتی. له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا راگه‌یاندنی پارتی ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و بوختان بۆ رۆڵگێڕانی به‌ په‌رۆش و نیشتمانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی ...

زیاتر »

هەرێمی كوردستان لەناو گێژاوی قەیرانەكاندا

هێشتا هیچ ئاسۆیەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی‌و دارایی یە كەڵەكەبووەكانی چەند ساڵەی هەرێمی كوردستان نەبوو، كەچی سازكردنی ریفراندۆم‌و راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەرێمی كوردستانی خزاندە ناو ململانێ یەكی ناهاوسەنگەوە لەگەڵ بەغدا كە دیارترین روخسارەكانی بریتین لە: *هەموو دونیا لەگەڵ بەغدایە، هیچ دەوڵەتێك پشتیوانی كورد ناكا. *هەموو كارتەكانی گوشار لای بەغدا، كارتی گوشاری كورد سفرە. سەركردایەتی كوردستان كە بڕیاری ریفراندۆمی یەكلاكردەوە لەو باوەڕەدا ...

زیاتر »

ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی‌ ریفراندۆم

ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلول له‌ بنه‌ڕه‌تدا ریفراندۆمێك بوو هیچ وێنه‌یه‌كی‌ له‌م شێوه‌ ریفراندۆمه‌ له‌ دونیادا نه‌بووه‌و نه‌كراوه‌. چونكه‌ ریفراندۆم دوای‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی‌ دوو لایه‌نی‌ ناكۆك له‌سه‌ر ته‌واوی‌ كێشه‌كان ئه‌وجا بابه‌ته‌كه‌ رووبه‌ڕووی‌ ده‌نگی‌ میلله‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئامرازێكی‌ تری‌ پرسی‌ دیموكراسییه‌. ریفراندۆمه‌ تاكلایه‌نه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ زۆر ناواقعی‌ بوو. له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێكی‌ یاسایی‌ و پره‌نسیپی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نه‌ده‌هاته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ردا زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان هاتنه‌ تكاو رجا، به‌ڵام ...

زیاتر »

چه‌ن یاد و بیره‌وه‌رییه‌ک له‌گه‌ڵ مام جه‌لال- دا

(3) ىڕیاربوو، (20. 9. 19999) بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ (سوید). هاوڕێیان ملازم (عومه‌ر) و (مسته‌فا چاوڕه‌ش) هاتن بۆ ماڵه‌وه‌، خواحافیزیم لێ بکه‌ن. ملازم گوتی: هه‌موو شتێکت ته‌واوه‌؟ گوتم: به‌ڵێ. گوتی: کوا په‌سپۆرته‌که‌ت، پیشانمبده‌، بزانم، ماوه‌ی مانه‌وه‌ت له‌ (کوردستان) ته‌واو نه‌بووه‌؟ کاتێ سه‌یریکرد، گوتی: کاکه تۆ مانگێ ڕێیان داوی، لێره‌ بمێنیته‌وه‌، که‌چی (3) مانگه‌‌ لێره‌ی. ده‌بێ بچی بۆ ئاساییش و چاکیکه‌یت، ئه‌گینا له‌ ...

زیاتر »

لە بیستا رامانكێشا

+ بەگم یەك (شتی) زۆر خۆشی فیڕنەگولەت بۆ ئەگێڕمەوە، بەڵام توخوا با بەرگوێی نەكەوێتەوە چونكە ئەزانێ‌ منم. ـ خەمت نەبێ‌، مەگەر گڵ لێم ببیستێ‌. چی كردووە؟ + نازانم لەوە ئەچێ‌ ئەقڵی سووك بووبێ‌. دوێنێ‌ چووم بەسەرا تەماشا ئەكەم لە ژوورەكەی خۆیدا ئاوێنەیەكی بەرامبەر خۆی داناوەو بە چەپ‌و راستدا دەست رائەوەشێنێ‌‌و خوتبە ئەدا. ـ ئۆوو.. ئەو مەعلوماتە كۆنە، ئەوە پرۆڤە ئەكات ...

زیاتر »

کەمین پۆڵەتیک

به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌ و پرسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌وه‌ی‌ له‌پێش ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم و تائێستاش له‌باره‌ی‌ كه‌وتنه‌ مه‌ترسی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و توركیاوه‌ ده‌وترێت، راست و لۆژیكی نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ترسه‌ له‌ هه‌ڵكشان و داكشانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌ كوردستان له‌گه‌ڵیان به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ یان پێشبینی‌ بۆ ده‌كه‌ن. له‌ جیهانی‌ ئێستا كه‌ زیاتر روویه‌كی‌ سه‌رمایه‌داری‌ هه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌ و بازرگانی‌ رێكخه‌ری‌، یان ده‌روازه‌ی‌ وه‌ستانه‌ ...

زیاتر »