سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 15)

کەلتوور

داستانی گیلگامێش

عه‌بدولغه‌نی كاكۆ یه‌كێ له‌و كتێبه‌ زۆر به‌هادارانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا خوێندمه‌وه‌ (داستانی گیلگامێش) بوو. من كاتی خۆی گیلگامێشه‌كه‌ی (د.ته‌ها باقر) و كتێبه‌ بایه‌خداره‌كه‌ی (د.نائل حسون) و پاشانیش وه‌رگێڕدراوێكی كوردی ئه‌و داستانه‌م خوێندۆته‌وه‌. دواتریش كتێبه‌ یه‌كجار نایابه‌كه‌ی تۆماس میلكه‌ (Gilgamecsh König von Uruk) م به‌ زمانی ئه‌ڵمانی خوێندۆته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بووه‌، به‌ڵام هیچیان وه‌كو ئه‌م كتێبه‌ چێژیان پێ نه‌به‌خشیوم. ئه‌م ...

زیاتر »

کۆڕێک بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەنووس و ئەكادیمستی كۆچكردوو (د. فاروق عەلی عومەر) بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی کە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەكەوە رێکیدەخات. سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 15/1/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ، کۆڕێکی بۆ رێزلێنان لەڕۆژنامەنووس و ئاکادیمیستی کۆچکردوو (د. فاروق عەلی عومەر) سازکرد. لەسەرەتای کۆڕەکەدا باسی ژیانی د. فاروق عەلی عومەر کرا، پاشان مامۆستا رەفیق ساڵح باسی لەهاتنی د. فاروق عەلی عومەر کرد بۆ سلێمانی و کارکردنی لەبەشی رۆژنامەنووسی ...

زیاتر »

رێوڕەسمێک بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی عەونی شاعیر

لەچوارچیوەی ئەو چالاکییە ئەدەبییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 22/1/2019 لەکافتریای مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە رێوڕەسمێک بۆ دابەشکردنی چوار کتێبی خوالێخۆشبوو (عەونی شاعیر) بەڕێوەدەچێت. کتێبەکانیش بریتین لە (بەرگی دووەمی دیوانی عەونی- چوارینەکانی خەیام»وەرگێڕانی: عەونی».- ژیان و بەرهەمەکانی عەونی شاعیر- هونەری جوانکاری لەشیعری عەونیدا).

زیاتر »

قەڵەمێکی خۆشڕەوان بۆ ئەدەب و زمانی کوردی

چلەی ماتەمینی زاناو پرۆفیسۆری نێوداری کورد (د. جەمال نەبەز) بەڕێوەدەچێت. سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 19/1/2019 لەهۆڵی تەوار لەسلێمانی، چلەی ماتەمینی زاناو پرۆفیسۆری نێوداری کورد (جەمال نەبەز) بەڕێوەدەچێت. پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووەو لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتکی خوێندووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێرانە. هەروەها لە ...

زیاتر »

سروشتی پەیوەندییەکانی (ئەمریکا و تورکیا و ئێران)

لەدووتوێی 47 لاپەڕەدا کتێبی سروشتی پەیوەندییەکانی (ئەمریکاو تورکیاو ئێران) کاریگەریی بەسەر کوردستان، چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر بۆ راگەیاندن و توێژینەوە، ئامادەکراوەو لەسێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە. بەشی یەکەمی باس لەبەرپابوونی پەیوەندی ئەمریکاو تورکیا دەکات. بەشی دووەمی تەرخانکراوە بۆ سیاسەتی نوێی ئەمریکا. بەشی سێیەمیشی باس لە تێنەگەیشتنی سەرکردایەتی (کوردی باشوور) لەستراتیژییەتەکانی ئەمریکاو هەروەها ئاسۆی ناکۆکییەکانی (ئەمریکاو ...

زیاتر »

له‌ پێناو یه‌كێتیدا

ئا: كوردستانی‌ نوێ‌ له‌م دواییانه‌دا كتێبی‌ (له‌ پێناو یه‌كێتی‌)دا له‌ نوسینی‌ به‌ڕێز مسته‌فا چاوڕه‌ش كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی‌ خوێنه‌ران و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ كوردستان، ئه‌م كتێبه‌ له‌ دوو توێی‌ به‌رگێكی‌ قه‌شه‌نگ دا به‌ قه‌باره‌ی‌ گه‌وره‌ چاپكراوه‌‌و ژماره‌ی‌ لاپه‌ڕه‌كانیشی‌ (180) لاپه‌ڕه‌یه‌، پێشه‌كی‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن (سه‌لاح ڕه‌نجده‌ر)وه‌ نوسراوه‌و له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ به‌ڕێز (مسته‌فا چاوڕه‌ش) دیرۆكی‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌زمونی‌ نوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ...

زیاتر »

کتێبی ساتێ پێش بیرچوونەوە-نووسینەوەی دووەم-کامەران سوبحان

ئا: کوردستانی نوێ سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی، ڕۆژی شەممە 15/12/2018 لەکافتریای ئەمنە سوورەکە لەسلێمانی، مەراسیمی بڵاوبوونەوەی نوێترین کتێبی نووسەرو رۆژنامەنووس کامەران سوبحان (ساتێ پێش بیرچوونەوە- نووسینەوەی دووەم) بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە رووناکبیران ونووسەران و کەسایەتییە حکومی و حزبییەکان بەڕێوەچوو، کامەران سوبحان باسی نووسینەوەی دووەمی کتێبەکەی کرد، دوای گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر کتێبەکە، نووسەر بەواژۆی خۆی کتێبەکەی بەخشییە ئامادەبووانی مەراسیمەکە. ...

زیاتر »

تۆفیق وەهبی پیاوێک لە زانست

ساڵح بێچار لە مێژووی سیاسی و فەرهەنگیی کورددا، کەم نین ئەو ناوانەی لەسەر ئاستی قسە و تیۆریی تێکۆشەر و خەباتکەر بوون، وەلێ کە کار گەیشتووەتە سەر ڕوبەڕووبوونەوە و هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر مەسەلەیەکی چارەنووسساز و یەکلاکەرەوەدا، لە ترسی مردن و لەدەستدانی پلە و پایە و مشتێ پارەدا هەر زوو ژێوان بوونەتەوە و بە سەد و هەشتا پلە بایانداوەتەوە و کەوتوونەتە ...

زیاتر »

تۆفیق وەهبی (31/12/1891 – 5/1/1984)

ئا: سدیق ساڵح تۆفیق ناسناوی «وەهبی» ‌و كوڕی مەعرووف كوڕی محەمەدە، لە دایكەوە ڕەسووڵ مەستیی زانا باپیری بووە. 31/12/1891 لە دێی «چوارتا»ی ناوچەی سلێمانی لەدایکبووە. قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسكەریی سلێمانی ‌و ئامادەییی عەسكەریی بەغدای لە 1905دا بڕیوە. چووەتە ئەستەمووڵ ‌و قوتابخانەی جەنگی لە 1908دا تەواوكردووە ‌و بووە بە ئەفسەری سپای عوسمانی. 1911 نێردراوەتە ئارنائوودستان. ساڵانی 1911-1912 بەشداریی شەڕەكانی باڵكانی كردووە دژی ...

زیاتر »

تۆفیق وەھبی بەگ: سلێمانی قیبلەگای من بوو

دارا عەتار خزمەتی وێژە و ئەدەبی کوردی و خەمخواردن لە کەلەپوور و ئەنترۆپۆلۆجیی نەتەوەیی، پەیوەندیی پتەوی لە نێوان کوردانی کوردستان و ئەوروپادا دروست کردووە. لە نێوان من و مامۆستای مەزنی زمان و ئەدەبی کوردی تۆفیق وەھبی بەگ یشدا ھەمان پەیوەندی ھەبوو، من وەک قوتابییەکی بەپەرۆش ھەرچییەک مامۆستا تۆفیق وەھبی دەیگوت، وەرم‌دەگرت و کارم لەسەر دەکرد. ھەموو ئەو زانیارییانەم کردن بە ...

زیاتر »