سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 11)

ئاراستە

یادێك بۆ كاوه‌ مامه‌

عومه‌ری خه‌تات* كاوه‌ محه‌مه‌د مام ساڵح ناسراو به‌ (كاوه‌ مامه‌)، ساڵی 1966 له‌ سلێمانی و له‌ خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دۆستی هونه‌ری فۆتۆگرافی له‌دایك بووه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ خولیای وێنه‌گرتن و كامێرا بووه‌، له‌به‌ر سته‌م و زوڵمی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و چه‌وساندنه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ر زوو له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا چه‌كی دژ به‌ دوژمنی كوردی كرده‌ شان و چووه‌ شاخ و ...

زیاتر »

له‌ یادی 15 ساڵه‌ی كۆچی دوایی شێخ دارۆی شێخ نوری دا

لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك دارۆی شێخ نوری، كوڕی پیاوی به‌ناوبانگ و نیشتمانپه‌روه‌ر (شێخ نوری شێخ ساڵحی شاعیر)ه‌، ی سلێمانییه‌و به‌هۆی تێكۆشانی به‌رده‌وامیان له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاشنان. ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌هۆی ئاستی به‌رزی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه‌، له‌ هه‌رقۆناغ و هه‌ڵوێستێك پێویستی كردبێت به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و له‌بزووتنه‌وه‌كانی كوردایه‌تی به‌شدارییانكردووه‌، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیشیان به‌شێكی گرنگ بوون له‌ سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تیكردنی ...

زیاتر »

ملازم حه‌لیمه‌ یه‌كه‌مین ژنه‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ

هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د شۆڕشی نوێ به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌قۆناغێكدا له‌دایكبوو كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ لوتكه‌ی بێ ئومیدیدا بوون و له‌و قۆناغه‌دا یه‌كێتی به‌هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ توانی جارێكی تر له‌ رۆژگاری بێ ئومیدیا مه‌شخه‌ڵی شۆڕش دابیگرسێنێت و به‌مه‌ش كوردستان به‌ره‌و هیوا و ئومیدێكی نوێ هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكرد. له‌ناو لاپه‌ره‌ دره‌وشاوه‌كانی مێژوی حیزبی شه‌هیدانیشدا زۆرن ئه‌و ناوه‌ دیارو كه‌سایه‌تیانه‌ی هه‌مووژیانی خۆیان ...

زیاتر »

بەرەو نوێبوونەوە

نەسرین کوردە یەكێتی یان حزبی چەپكە گوڵەكە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بایەخ و گرنگی بە بواری رووناكبیریی و بیری كوردایەتی داوە، دەتوانم بڵێم سەرمەشقی خەباتی مەدەنی و رۆشنگەریی بووە، ئەگەرچی وەك پێویست نەیتوانیووە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك و قۆناغە مێژووییە یەك لە دوایەكەكان بێت، ئەویش بەهۆی سیستمی فرە حزبی و ئایدیاو بیری جیاوازەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خاڵی نەبووە لەو بوارانەدا كە ئاماژەم ...

زیاتر »

یادە مەزنەكە

لە ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك و بەرزڕاگرتنی ئەم یادە مەزنەدا جێی خۆیەتی پێداچوونەوە بە بەرنامەی كارو پەیڕەو و پرۆگرام و كارو خەباتدا بكەین، تا ئەو جێیەی كە دەمانگەیەنێتە كۆنگرە. بەستنی كۆنگرە پێویستییەكی لە دواخستن نەهاتووە، بەتایبەتی لەپاش كۆچی دوایی مامی گەورەوە، لاوازیی بە نێو ریزەكانی یەكێتییەوە بەدیاردەكەوێت، ئەمەش مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوەو هەمووان خوازیاری گۆڕانكاریی و چاكسازین. لە غیابی ...

زیاتر »

گوڵه‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی ته‌للخێم

حه‌یده‌ر مه‌نتك شه‌هید مه‌غدید ئه‌و ده‌رچووی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بوو، ئه‌و لاوێكی‌ قسه‌ خۆش و نوكته‌زان و ده‌م به‌ خه‌نده‌، كه‌ساییه‌تیه‌كی‌ خۆشه‌ویست بوو، ته‌مه‌نی‌ ته‌نها 25 ساڵ بوو كه‌ چه‌كی‌ كوردایه‌تی‌ كرده‌ شان و بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قوه‌تی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر. ئه‌و لاوه‌ مه‌غدید برایم عومه‌ر بوو كه‌ ناسراوه‌ به‌ (مه‌غدیده‌ قه‌ڵه‌و)، شه‌هید مه‌غدید له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ر هاتۆته‌ دونیا، ...

زیاتر »

ماركس و ئازادی‌، دیموكراسی‌، مرۆڤ باوه‌ڕی‌

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌كره‌می میهرداد به‌شی سێیەم و کۆتایی 6 – دیموكراسی‌ : ئازادی‌ ، یه‌كسانی‌ : له‌ساڵی‌ 1843 ‌و له‌ نووسراوی‌ (پرسی‌ یه‌هود) ماركس ئازادی‌ ‌و ڕزگاربوونی‌ سیاسی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ مه‌زن بۆ پێشه‌وه‌ ده‌نرخێنێ‌ ، كه‌ دواهه‌مین شێوازی‌ ئازادییه‌ له‌ ناو سیسته‌می‌ سه‌رمایه‌داریدا، به‌ڵام شێوازی‌ كۆتایی‌ نیه‌ بۆ ڕزگاربوونی‌ مرۆیی‌. به‌بێ‌ گرنگیدان به‌هه‌ڵوێستی‌ ماركس به‌رامبه‌ر دیموكراسی‌ به‌مانای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان ...

زیاتر »

ماركس و ئازادی‌، دیموكراسی‌، مرۆڤ باوه‌ڕی‌

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌كره‌می میهرداد به‌شی دووه‌م 3- ئه‌ندێشه‌ی‌ ڕزگاربوونی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ : ماركس له‌ نووسراوی‌ (پرسی‌ یه‌هود) ئه‌م دوورنمایه‌ زیاتر ئاشكرا ده‌كات ‌و وه‌كو باس ‌و به‌رنامه‌ی‌ كرده‌یی‌ دووباره‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م باسه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ڕه‌خنه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ برۆنۆ باور خسته‌ڕوو، له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ئه‌ندێشه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌رباره‌ی‌ ڕزگاربوونی‌ مرۆیی‌ له‌ ڕزگاری‌ سیاسی‌ جیاده‌كاته‌وه‌. ماركس ده‌ڵێ‌، برۆنۆ باور پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ پرسه‌ ...

زیاتر »

ماركس و ئازادی‌، دیموكراسی‌، مرۆڤ باوه‌ڕی‌

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌كره‌می میهرداد به‌شی یه‌كه‌م پێشه‌كی‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌مێك ده‌ژین كه‌ كۆمۆنیزمی‌ سیاسی‌ و ره‌سمی‌ شكستی‌ هێناوه‌، سه‌رمایه‌داری‌ خۆی‌ به‌ پیرۆز و سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێ‌ و هه‌ندێك له‌ چه‌په‌كانیش ماركسیزم به‌ مردوو ده‌زانن. به‌ڵام رێباز یان دیدگای‌ مرۆڤ باوه‌ڕی‌ و ئازادی‌ خوازی‌ و داكۆكی‌ له‌ دیموكراسی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌توانن رێنما یان چرای‌ رێگای‌ ره‌خنه‌و نه‌یاری‌ بن بۆ ریسواكردنی‌ رژێمه‌ توتالیتاره‌كانی‌ ...

زیاتر »

یوسف و تۆفیقی ئـەحمەد شەماڵ

نەوزاد كەریم لەگەڵ كۆتایی ئەو شەوە درێژو ساردەی كەپاش رێگا بڕینێكی زۆر و لەگەڵ لێدانی تەپڵی پارشێودا، بەنێوان رەبایەكانی دوژمن و ماڵەكانی شارۆچكەی ئەڵاییدا پەڕینەوە و گەیشتنمان بە گوندە چۆڵ و كەلاوەكانی زایەر، ئیتر لە پاش كەمێك پشوودان، بەهۆی ئەو چەكە (قەناس)ە زیادەیەی كە پێمان بوو، وە بڕیارماندا لەگەڵ (یوسف) پێكەوە هەڵیبگرین، بۆیە بەدرێژایی ئەو چەند رۆژەی تا لە زێی ...

زیاتر »