سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 12)

ئاراستە

بۆ یادەوەریی سێ ساڵەی مەرگی (دایكی شەهیدان) وەسفیە بەنی وەیس

لاپەڕەی سەروەران سێ ساڵ بەسەر مەرگی خاتوو وەسفیەدا تێپەڕی و هێشتا برینەكانی لەدەستچوونی ئەو لەلای زۆربەی خەڵك و كەسوكاری شەهیداندا ساڕێژ نەبووە، خۆشەویستی و متمانەی خەڵك بۆ ئەو سەركردەیە بە ئەندازەیەك بوو كە هەمووان دەچوونە خزمەتی و هەمووانیش رازو نیازی دڵی خۆیان بۆ دەكردەوە، خۆشەویستی خەڵك بۆئەو، لەو سۆنگەیەوە بوو كە خودی مامۆستا هەمووكەسی خۆشدەویست، متمانەشیان پێی هەر بۆ ئەوە ...

زیاتر »

ئاوایی‌ قه‌شقه‌، قادر كه‌ره‌م، له‌ ئامێزی‌ بناری‌ سه‌ڵیاتوو

حه‌سه‌ن مه‌لا گوندی‌ قه‌شقه‌ یه‌كێك له‌ گونده‌ ره‌نگین و سه‌ركه‌شانی‌ بناری‌ چیایی سه‌ڵباتوو، له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ناحییه‌ی‌ قادركه‌ره‌م، چه‌مچه‌ماڵه‌ به‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانی‌ شێخانی‌ ناحییه‌ی‌ قادركه‌ره‌م- گه‌رمیان داده‌نرێت … مێژووی‌ ئاودانی‌ مێژووی‌ ئاودانی ئه‌م گونده‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌(1750) به‌پێی‌ گێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ بۆ چیرۆكی‌ سه‌رده‌می‌ هاتنی‌ شێخ ئه‌یمام و نه‌وه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ به‌رزنجه‌، به‌مه‌به‌ست گه‌شت و زه‌یاره‌تی‌ (حه‌زره‌تی‌ شێخ ...

زیاتر »

شەرەکانی‌ شوباتی‌ 1988 ی‌ دۆڵی‌ جافەتی‌ و کشانەوەو دواتر ناونانی‌ بە ئەنفال

عوسمان عومەر بەشی‌ دووەم کانی‌ موراد ـ ئەو کانیەبوو لە سەروی‌ یاخسەمەر کە بارەگای‌ جەنابی‌ مامجەلال و سکرتاریەتەکەی‌ و بیتەلی‌ ناوەندی‌ کەرتی‌ سکرتاریەتی‌ و بەدالەیەکی‌ سەربازی‌ بەهێڵ رکێشراو سەرەتا کاک پەرۆش و کاک ئالان کاریان لەسەر دەکرد، لەناوەراستی‌ ساڵی‌ ١٩٨٥ بنکەوبارەگامان لێ دامەزراند سەرەتا لەناوخەیمەدا بوین بەجەنابی‌ مامجەلالیشەوە تا تەواوکردنی‌ بارەگاکان بەسەرپەرشتی‌ کاک فەرەیدون، ماوەی‌ سالەکانی‌ ١٩٨٦ تا ١٩٨٨ دەتوانم ...

زیاتر »

گێرانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ دووخۆپیشاندانی‌ جەماوەری و قوتابیانی‌ كۆیه‌

رزگار سەلیم به‌شی دووه‌م و کۆتایی كه‌واته‌ توانیمان گیان پاكی‌ و زمان پاكی‌ خۆمان بپارێزین، ئه‌مه‌ش گرنگی‌ زۆری‌ هه‌بوو، كه‌ئێمه‌ی‌ قوتابی‌ وه‌فاداری‌ یه‌كترین و دوژمن به‌ئێمه‌ ناوێرێت گه‌ر یه‌كگرتوبین. له‌لای‌ فولكه‌ی‌ سه‌را، تووشی‌(توفیق ئاغا)بووین،-هه‌زار ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێت، وتی‌ ئه‌مه‌ چییه‌؟چیده‌كه‌ن؟ توفیق ئاغا ئه‌وكات به‌ته‌مه‌ن بوو زانی‌ ئێمه‌ هیچ له‌باره‌ی‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نازانین و ده‌كه‌وینه‌ ناو كه‌مینی‌ به‌عسه‌وه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دابووم زۆری‌ ...

زیاتر »

راگه‌یاندنی‌ پیشه‌یی‌و راگه‌یاندنی‌ قۆڵبڕ

ئیدریس هانی‌ ئه‌وه‌ زانستی‌ به‌ربه‌سته‌كانه‌، زانستی‌ ئامرازه‌كان نییه‌، چونكه‌ له‌ نێوان راستی‌‌و جه‌ماوه‌ردا چیرۆكێكی‌ دی‌ هه‌یه‌‌و گومان له‌وه‌شدا نییه‌ كه‌ به‌ربه‌سته‌كانن لێناگه‌ڕێن راستیی وه‌ك خۆی‌ بگات.. ئامرازه‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌ سه‌ره‌تادا به‌و بیانووه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ گوایه‌ شۆڕشێكه‌ بۆ رزگار كردنی‌ زانیاری‌ له‌ قۆرغكاریی‌و گه‌یاندنی‌ به‌ جه‌ماوه‌ر، هه‌رچه‌نده‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ سه‌رمایه‌داریدایه‌، كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ ده‌ستی‌ بگات به‌ ...

زیاتر »

بەهارێك بە رەنگی خوێن!

گوڵاڵەی مامە عەزە هەموو ساڵێك كە وەرزی بەهار نزیك دەبێتەوە، خەڵكی بەتاسەو ئاتەوە خۆیان بۆ پێشوازی نێرگزو گوڵاڵە سوورە ئامادە دەكەن، نازانن رەنگی گوڵاڵە سوورەكان خوێنی جەرگی من‌و شەونمی سەر پەڕی نێرگزكانیش فرمێسكی چاوی دایكێكە حەڤدە ساڵە بەداخی ئەو پارچەیەی جگەرییەوە دەناڵێنێ كە رووداوەكانی رۆژگار لێی دابڕیوە. حەڤدە ساڵ بەر لەئێستاو لەم رۆژەدا شار وەكو بڵێی چاوەڕێی كارەساتێكی ویژدان هەژێن ...

زیاتر »

نامەیەكی دۆستانە بۆ هەدەپەی ئازادیخواز!

مەلا بەختیار لە كاتێكدا رابەرانی كوردایەتی و دیموكراسی هاوچەرخ هەڤاڵ (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسكداغ) هاوسەرۆكی هەدەپەو زیاتر لە (11) هەزار ئەندامیان، لە پشتی دەرگای ئاسنینی زیندانن؛ هەدەپە، ئەركێكی مێژوویی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان رادەپەڕێنێ‌. سەرەڕای جیاوازی رێبازی ئایدیۆلۆژی. دەڵێم: ناكرێ‌ تاقە كوردێكی دڵسۆز لە كوردستان و جیهاندا هەبێ‌، لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانی هەدەپە نەكات، بەڵكو پشتیوانی كردنیان، ئەركێكی شەرەفمەندانەی مافی دیموكراسی و ...

زیاتر »

هێزی‌ بڕیاری‌ عیراقی‌ سه‌ربه‌خۆ

یونس العراف له‌ هه‌موو وڵاتێكدا سه‌رچاوه‌ی‌ هێز بۆ بڕیاری‌ حكومه‌ت له‌ كانیاوی‌ هێزی‌ ویستی‌ گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، چونكه‌ له‌ هه‌موو ویسته‌كانی‌ دیكه‌ به‌هێزتره‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌ی‌ گشتی‌ هێزی‌ وڵاته‌، ئه‌و هێزه‌ش كه‌ له‌ ویستی‌ گه‌له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، به‌ روونی‌ له‌ هه‌ڵكشانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراقدا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌ كه‌ دژی‌ بوون‌و مانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ بیانی‌ له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق ده‌ری بڕی‌، هه‌ر ...

زیاتر »

ئه‌و رۆژانه‌ی هه‌میشه‌ له‌ یاد ناچن

فه‌رهاد عه‌ونی سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بوو كه‌ ته‌مه‌نم له‌نێوان (14-15) ساڵیدا بوو له‌و سه‌روبه‌نده‌دا شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958 كه‌ پێش دوو ساڵێك روویدابوو كه‌شوهه‌وایه‌كی دیكه‌ له‌ عیراق و كوردستاندا هاتبووه‌ ئاراوه‌ به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سایه‌تی و ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ پێشووتر كه‌وتبوونه‌ نێو دونیای كاری سیاسی و نیشتمانی دیارده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بریتی بوون، له‌ ململانێی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان ...

زیاتر »

لە یادی 28 ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندە عوسمان ماوەتی-دا

جەمال مستەفا ئیبراهیم* لە سەردەمی شۆڕش و بەگژداچوونەوەی رژێمی بەعسی دڕندەترین دوژمنی كورد، پێشمەرگە و رێكخستنەكان داستانی گەورەیان تۆمار كردووە، كە ئەو تۆماركردنەش بە خوێن و بەخشینی گیان و جەستەی پیرۆزی شەهیدان بوو. عوسمان ماوەتی-ش یەكێك بوو لەو پێشمەرگە و فەرماندانەی بەخوێن و گیانی خۆی داستانێكی لە نەبەزین تۆماركرد. شەهیدی فەرماندە عوسمان مستەفا ئیبراهیم ماوەتی ناسراو بە عوسمان ماوەتی، ساڵی ...

زیاتر »