سەرەکی » ئابووری (پەڕە 13)

ئابووری

بڕیـاری کردنەوەی ژووری بازرگانیی هـەڵـەبجـە راگـەیەنـرا

یەکەی ئابووری بە فەرمی ئەنجومەنی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەی راگەیاند. سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ژمارە (56)ی ئەنجومەنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 3ی 7ی 2019 بڕیاردرا بە فەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە دەست بەکاربێت کە لە 12 کەس پێکدێت ...

زیاتر »

هـه‌ولێر.. شـه‌ربـه‌تـفرۆشـی گـه‌ڕۆک

یەکەی ئابووری هه‌ژار محه‌مه‌د كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌كه‌مپێكی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، به‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی «ته‌مه‌رهندی» بژێویی ژیانی په‌یدا ده‌كات. هه‌ژار دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له‌ دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌ستبه‌رداری ژیان و پیشه‌كه‌ی ده‌بێت كه‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندیه‌و له‌ باپیریه‌وه‌ فێری بووه‌، ئێستاو ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌ی ده‌دات. له‌ ...

زیاتر »

بودجە بۆ (بێل ماوس و سپیل وای) تەرخان دەكرێت

یەکەی ئابووری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رەزامەندی پیشاندا لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ سیاجكردن و كۆنكرێت كردنی رێگەی (بێڵ ماوس و سپیل وای) لە بەنداوی دوكان. بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 297 ملیۆن و 650 هەزار دینار بۆ پڕۆژەی (سیاجكردن و كۆنكرێت كردنی رێگای بێل ماوس و سپیل وای)ی ...

زیاتر »

زیانی گۆڕانكاریی كەش و هەوا لەسەر سێكتەری ئابووری

یەکەی ئابووری رێكخراوی نێودەوڵەتیی كار باس لە گۆڕانكاری ژینگە دەكات و باس لەو كاریگەرییانە دەكات كە لەسەر ئابووری دروستی دەكات، بەشێوەیەك گۆڕانكاری كەشوهەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەلی كار بۆ 80 ملیۆن هاووڵاتی دروست بكات. كەمبوونەوەی بەڕێژەی (2,2%) گۆڕانكاری كەشوهەوا بۆتە هۆی ئەوەی كە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە، بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتیی كارەوە بڵاوكراوەتەوە، تا ساڵی 2030 ...

زیاتر »

بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی عیراق ئاشکرا دەکرێت

یەکەی ئابووری وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی حوزەیرانی رابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ). عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی عیراق بڕی (105) ملیۆن‌و (603) هەزار و (107) بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، داهاتی ئەو بڕە نەوتەی هەناردەكراوە گەیشتۆتە (6) ...

زیاتر »

خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان: كێڵگەكانمان دادەخەین

یەکەی ئابووری خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر هەڕەشەی راگرتنی بەرهەمهێنانی مریشك دەكەن لە سلێمانی و ده‌ڵێن: «بەهۆی بەردەوام دابەزینی نرخی مریشك ناچارن كێڵگەكان دابخەن و بەرهەمی مریشك رابگرن». نازم عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی رایگەیاندوە، بەهۆی بەردەوامی هاوردەكردنی مریشك لە دەرەوە بۆ ناوخۆی هەرێم و گرنگی نەدان بە بەرهەمی ناوخۆ، تووشی گرفتی گەورە بووین و زیانێكی زۆرمان كردووە و كەس ...

زیاتر »

سێكتەری بازرگانیی هەرێم لە بەرەوپێشچووندایە

راپۆرتی: فەتاح حەسەن قەڵاتی لەئێستادا هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەش‌و قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت‌و قەیرانی دارایی بەرەو كۆتایی دەچێت‌و شەڕی داعش كۆتایی پێ هاتووەو رەوشی بازرگانی هەرێمیش لەبەرەو پێشچووندایە، بەمەش رۆژانەش كۆمپانیا بیانیەكان روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن‌و دەیانەوێت كاری وەبەرهێنان لەناوچەكەمان ئەنجام بدەن. ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەیاد حەسەن سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی دهۆك، بەكوردستانی نوێی راگەیاند، هەرێمی كوردستان ماوەی چوار ساڵی ...

زیاتر »

كرێكاران و هێزی گۆڕانكارییە سیاسییەكان

ئەحمەد محەمەد سەعید* دوای (133) ساڵ لە رەشترین رۆژی مێژوویی كرێكاران، دوای گرتن‌و كوشتن‌و كەمئەندامكردن‌و دەركردنی كرێكاران، كەچی خەباتی كرێكاران درێژەی هەیە، كرێكاران‌و پیشەگەران دوای ئەو زوڵم‌و ستەم‌و بێكارییەی كە ئەمڕۆ لە جیهانی مرۆڤایەتیدا هەیە، بەهۆی پێشكەوتنە خێراكانی تەكنەلۆجیا و جێگرتنەوەی ئامێر و دەزگا و رۆبۆتە پێشكەوتووەكانەوە، گرفتی گەورەی بێكاری لەنێوان چینی كرێكاراندا خوڵقاندووە. سەرباری ئەو هەموو پێشكەوتنە زانستیەی ئەمڕۆ ...

زیاتر »

زانكۆ و بەرهەمهێنانی مەعریفە

فەیسەل عەلی* ئەو زانكۆیانەی ناتوانن خۆیان لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندی بگونجێنن، بە دابڕاو لە كۆمەڵگەكەیان دادەنرێت. ئەوەی ئاشكرایە كە نیوەی دووەمی سەدی بیست پێنجەمین شۆڕشی پەیوەندیی بەخۆیەوە بینی، دەكرێ پەرەسەندن و پێشكەوتنی پەیوەندی لە میانی پێنج شۆڕشی بنچینەیی لێكتر جیابكەینەوە، یەكەمیان، پەرەسەندنی زمان، دووەمیان، پەرەسەندنی نوسین، سێیەمیان، داهێنانی چاپ (ناوەڕاستی سەدەی پازدەیەم لەسەر دەستی گۆتنبێرگی ئەڵمانی)، پاشان رواڵەتەكانی ...

زیاتر »

هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە

وه‌زیری دارایی عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر راگرتن و بڕینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی‌ كوردستان نییه‌ و ده‌شڵێت: «دۆسێی‌ نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌ڕوات و ئه‌و پرسه‌ له‌ڕێی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌. فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی حكومه‌تی‌ عیراق له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌ییدا رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ی‌ ناردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و ...

زیاتر »