سەرەکی » ئابووری (پەڕە 16)

ئابووری

عیراق ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تۆماركرد

ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه‌، له‌ 20 رۆژی رابردوودا عیراق ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تۆماركردووه‌، بەشێوەیەک بڕی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش گومان له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی ده‌كات به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ رێكخراوی ئۆتۆپیك بۆ دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ئه‌نجام دراوه‌. گومان دروست ده‌كات به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌ ئاژانسی رۆیته‌رز دابه‌زیوه‌، نه‌وتی باشووری عیراق له‌م مانگه‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ...

زیاتر »

خواستی بەكارهێنانی كارەبا لە هەرێمی گەیشتۆتە شەش هەزار مێگاوات

بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كورستان رایدەگەیەنێت بەهۆی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵەی ئەمساڵ خواستی هاووڵاتیان لەسەر كارەبا بۆ 6000 مێگەوات بەزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدا بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەرجەم وێستگەكانی هەرێم دەگاتە سێ هەزار و 200 مێگاوات، ئاماژە بەوەش دەكات بەهۆی گۆڕینی سیستەمی كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا لە گازوایلەوە بۆ غازی سروشتی بڕی بەرهەمێنانی كارەبای هەرێم زیادیكردوە. لە گازوایلەوە بۆ غازی ...

زیاتر »

پاڵێوگەی بێجی دەکەوێتەوە کار

یەکەی ئابووری وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد، لە داھاتوویەکی نزیکدا سەرلەنوێ پڕۆسەی بەرھەمهێنانی بەنزین لە پاڵێوگەی بێجی دەستپێدەکاتەوە. سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا پاڵێوگەکانی بێجی لە تیرۆریستانی داعش پاککرایەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەیان لە پاڵێوگەکان ئەنجامدا. وتیشی: «سەرجەم کێشە تەکنییەکان چارەسەرکراون و بڕیاریشە لە داھاتوویەکی نزیکدا، پڕۆسەی بەرھەمهێنانی نەوت لە پاڵێوگەی بێجی ...

زیاتر »

تەحەدا مەترسیدارەكانی بەردەم كۆنگرەی داڤۆس

فەیسەل عەلی* لە ١٦/١/٢٠١٩ لە لەندەنەوە بە راپۆرتێك حكومەت و گەلانی جیهان لە رەوشێكی قورس و گرژ ئاگاداركرانەوە، ئەو راپۆرتە بەناوی «راپۆرتی مەترسییە جیهانییەكان»ەوە بوو، لەلایەن مونتەدای ئابووریی جیهانییەوە (WEF) دەرچوو. راپۆرتەكە دەڵێ: «ئەگەر جیهان نەتوانێ ئەو ئاستەنگ و گرژییانە تێپەڕێنێت، ئەوا قەیران و ململانێكان لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان روو لە زیادبوون دەكەن». ئامادەكارانی ئەم راپۆرتە كە لە شارەزایانی سیاسی ...

زیاتر »

مەترسی نغرۆبوون لەسەر ئابووریی جیهان

فەیسەل عەلی* پێناچیت پرسی نغرۆبوون (الاغراق) بەم نزیكانە لە ئەمریكا كۆتایی پێبێت، بەڵكو بە پێچەوانەوە، هێشتا نیشانەكانی هەڵكشانی ئەم پرسە بوونیان هەیە، تەنانەت دوای هێوربوونەوەی ئەو زمانی سیاسەتەی ئاشكرایەی كە ئیدارەی ئەمریكی پەیڕەوی لێدەكرد، بەتایبەتیش دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو دەوڵەتە، دژ بە چەند دەوڵەتێكی دیاریكراو بەتایبەتیش چین، كە ترامپ بەشی زۆری قسەكانی رووی لەو دەوڵەتە بوو، لەكاتێكدا بڕوایشی وابوو لە ...

زیاتر »

هەرسێ سەرۆكایەتییەکە: ‌بودجە پەسەند بكرێت

یەکەی ئابووری لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، به ‌بەشداری د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سێ سەرۆكایەتییەكە كۆبوونەوە. لەكۆبوونەوەكەدا سەبارەت به دۆخی سیاسی و ئاسایش و نزیككردنەوەی دیدو بۆچوونی لایەنەكان و دورخستنەوەی شەقام لە گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەكان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها هەرسێ سەرۆكایەتییەكە تەئكیدیان لە پەسەندكردنی بودجەی گشتی كردەوە ...

زیاتر »

لە سلێمانی ڤیزای هیندستان دەدرێت

یەکەی ئابووری كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی دەكاتەوەو مانگی دووجار رێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە پێدانی ڤیزا(پەنجەمۆر و مامەڵەكان) بۆ بازرگانان و هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئەنجام دەدات. سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، راگەیاندوە، لە گفتوگۆدایەن لەگەڵ لایەنی هیندستان و لەو قۆناغەداین كە لەمانگێكدا دوو رۆژ دیاری بكەین بۆ پێدانی ئەو خومەتگوزارییە بە ...

زیاتر »

سۆمۆ رۆژانه‌ نۆ ملیۆن دۆلار زیان به‌ عیراق ده‌گه‌یه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكی عیراق ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیای سۆمۆ رۆژانه‌ نزیكه‌ی نۆ ملیۆن دۆلار زیان به‌ عیراق ده‌گه‌یه‌نێت‌و ته‌حه‌دای هه‌ر به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تیش ده‌كات كه‌ توانیبێتی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ ببینێت. عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق ناسراو به‌ سۆمۆ رۆژانه‌ 8 تا 9 ملیۆن دۆلار زیان له‌ عیراق ده‌دات‌و قازانجی هه‌ندێك له‌كۆمپانیا گه‌نده‌ڵه‌كانی بواری نه‌وتیش بۆ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو ...

زیاتر »

ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا دەكرێت هەرێم و بەغدا لەبارەی گومرك و خاڵە سنووریەكانەوە رێكدەكەونیەکەی ئابووری

یەکەی ئابووری هەفتەی رابردوو هەردوو وەفدی حكومەتی عیراق و هەرێم كۆبوونەوەو لەسەر نۆ خاڵ رێكەوتوون و بەپێی بەشێكی رێكەوتنەكەش، مووچەی فەرمانبەرانی دەروازە سنورییەكان دەخرێتە سەر بەغدا. بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە بە ژمارە (13) دەرچووەو ئیمزای د.مەهدی موحسین عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەوەكالەتی لەسەرە، هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم لەسەر نۆ خاڵ رێكەوتوون بەتایبەت لەبواری بازرگانی و ...

زیاتر »

ژمارەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران زیاد دەكرێت

یەكەی ئابووری لە وتەیەكدا كە لە كۆڕبەندی ئابووریی سلێمانیدا پێشكەشی كرد، رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنیدا كە حكومەت و سەرجەم وەزارەتەكانی ببنە پشتیوانێكی بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەو خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا. وتیشی: «وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كار دەكات بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دەروازە سنوورییەكان و زیاد ...

زیاتر »