سەرەکی » ئابووری (پەڕە 23)

ئابووری

توركیا پەنا بۆ پارەی یەدەك دەبات

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەکی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، حكومەتی ئەنكەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆ سەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی توركیا. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ...

زیاتر »

عیراق چوار تریلیۆن دینار بۆ یەكەی نیشتەجێكردن قەرز دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دینار قەرزی لە 3 بانكی حكومی وەرگرتووە، بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن‌و چارەسەركردنی ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەدی دەكرێت. (سوهام عوقەیلی) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دیناری لە بانكی رەشید‌و رافیدەین‌و بازرگانی قەرزكردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق‌و وەرگرتنی ئەو ...

زیاتر »

ڤیزا لەسەر گەشتی هاووڵاتیان هەرێم لادەبرێت

لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 رۆژ لەو وڵاتەدا بمێننەوەو ئەم بڕیارەش وەك قۆناغی یەكەم تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. ئارام سایەخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست کوردستانی نوێ كەوتووە، رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2019، هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ...

زیاتر »

كێشمەكێشە بازرگانییەكان و داچوونی ئابووریی جیهان

فەیسەل عەلی* لە رابردوو «كینزیەت» تاكە چارەسەری قەیرانی داچوونی (ركود) ئابووری هەر دەوڵەتێك بوو، یان دەربازبوونی هەر ئابوورییەك بوو لە داچوون، كینزیەت داوای گۆڕینی سیاسەتی دارایی و داشكاندنی نرخی سود بۆ هاندانی وەبەرهێنانی دەكرد. كینزییەكان پێیان وابوو كە پاشەكەوت دەبێتە هۆی پەكخستنی وەبەرهێنان، لەبەر ئەوە دەبێ هانی سەرمایە بدرێ بەر بازاڕ بجوڵێت، ئەمەش لەڕێی داشكاندنی نرخی سودە دەكرێت، بەڵام ئەی ...

زیاتر »

هۆكارەكانی دواكەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، دەبوو ناوەڕاستی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای عیراق بگەیشتایەتە پەرلەمان. بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی عیراق لەلایەك و خۆپیشاندانەكان لەلایەكی دیكەوە، پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق نەنێردراوە بۆ پەرلەمان و ئەمەش لەكاتێكدایە،كە بەپێی یاسا دەبوو ناوەڕاستی ئەم مانگە پڕۆژەكە رەوانەی پەرلەمانی عیراق بكرایە. شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق رایگەیاندوە، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە نەگەیشتۆتە ...

زیاتر »

باج له‌سه‌ر چەند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی هه‌ڵگیرا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا باج له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ڵگیرێت. لە نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه‌ بۆ ده‌روازەی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نێردراوه‌، هاتووه‌»پاڵپشت به‌ نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (6547) تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، بڕیاریداوه‌ باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می په‌تاته‌ هه‌ڵگیرێت و رێگابدرێت به‌رهه‌می ته‌ماته‌ هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت له‌ رێكه‌وتی 1/11/2019وە». هەروەها ...

زیاتر »

ئێران دەبێتە یەكەمین هاوبەشی بازرگانیی عیراق

یەکەی ئابووری باڵیۆزی عیراق لە تاران رایدەگەیەنێت، سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا، بەغدا هەوڵ دەدات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بكاتەوەو بەو شێوەیەش ئێران دەبێتە یەكەمین هاوبەشی بازرگانیی عیراق. لای خۆیەوە، رەزا رەحمانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاندوە، بە هاتنی ساڵی 2021، دەتوانین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران بۆ بەهای (20) ملیار دۆلاری ساڵانە ...

زیاتر »

هۆشداری لە داڕمانی ئابووری عیراق دەدرێت

یەکەی ئابووری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هۆشداریدەدات، لەوەی ئەگەر بێت‌و كورتهێنان لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 بگاتە لەسەدا 40، ئەوا ئابووری عیراق لە داڕمان نزیك دەبێتەوە. ناجی رەدیس ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، زۆرینەی بودجەی وەبەرهێنان لە عیراق بۆ كۆمپانیاكانی نەوت‌و كارەباو دانەوەی قەرزی غاز دەڕوات، لەگەڵ بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان ئەوەش لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و بەهێزكردنی ژێرخانی پارێزگاكان، ئەوەش وادەكات ...

زیاتر »

بانكی رافیدەین بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان

بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو و یەكە نیشتەجێبونەكانیان بانكی رافیدەینی عیراق بڕی 30 ملیۆن دینار قەرزی دارایی بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 30 ملیۆن دیناری تر قەرزی دارایی بە هاووڵاتیان دەدات. لەوبارەیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەن بڵاویكردۆتەوە كە دەبێت ئەو فەرمانبەرەی خوازیاری وەرگرتنی قەرزەكەیە بەڵگەنامەی پێویست پێشكەش بكات كە ئەو خانووە یان یەكە نیشتەجێیە موڵكی خۆیەتی و تاپۆی هەیە و مەبەستێتی كاری ...

زیاتر »

حكومەتی هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش كۆتایی ئەمساڵ و بەپێی ئەو ریككەوتنەی لەنێوانیاندا نەوتەكەی خۆی تەسلیمی بەغدا بكات. لەوبارەیەوە سوهام شەنون ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: كە حكومەتی هەرێم بەڵێنیداوە پێش ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی لەسەر بودجەی گشتی 2020ی عیراق وەربگرێت نەوتەكەی خۆی تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ بكات. وتیشی: «ئەو نەوتەی هەرێم تەسلیمی بەغدای دەكات ...

زیاتر »