سەرەکی » ئابووری (پەڕە 42)

ئابووری

پڕۆژەیەكی پەرەپێدان بۆ 36 گوندی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەیەكی پەرەپێدانی پاوانی دەستكرد بۆ ژمارەیەك گوندی سنووری پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت‌و لێپرسراوی هۆبەی پاوانیش رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكە دابینكردنی تۆوی وێنجەو پەینی كیمیاییەو دەبێتە سەرچاوەیەكی هەرزان بۆ دابینكردنی ئاڵف‌و دواجاریش سودێكی ئابووری زۆری دەبێ بۆ جووتیاران. لە 10 قەزاو ناحیە بەڕێوەبەرایەتی دارستان‌و پاوانی سلێمانی، پڕۆژەیەكی گرنگی بۆ خزمەتكردنی جووتیاران‌و ئاژەڵداران‌و خاوەن كێڵگەكانی گاوداری دەستپێكرد. لەوبارەیەوە، سەروەر مەجید لێپرسراوی هۆبەی پاوان بە ...

زیاتر »

گەورەترین كارگەی زەیتی زەیتوون كرایەوە

چەند رۆژێك لەمەوبەر كارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە هەڵەبجە كرایەوە كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوەو لەماوەی چوار مانگدا دامەزرا. لەئێستادا ژمارەیەكی زۆری جووتیارانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان رۆژانە بەرهەمەكانیان دەبەنە ئەو كارگەیەو زەیتی زەیتونی لێ بەرهەم دەهێنن. پاراستنی جۆرەكەی پەیام سەیوان بەڕێوەبەری كارگەكە رایگەیاندوە، «پڕۆژەكە زیاتر پڕۆژەیەكی خزمەتگوزارییە بە شارەكەو جووتیارانی هەرێمی كوردستان، ئامانج لێی ساغكردنەوەی بەرهەمی زەیتونی خۆماڵی‌و ...

زیاتر »

حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ی بانكی ناوەندیی‌ عیراق

په‌رله‌مانتاران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن پرسی ته‌ڕبوونی حه‌وت ملیار دینار له‌بانكی ناوەندیی بخرێته‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت. له‌و باره‌یه‌وه،‌ شیروان میزا قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ (PUKmedia)ی راگه‌یاند، پرسی ته‌ڕبوونی بڕی زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دینار له‌بانكی ناوەندیی، پرسێكی گرنگه‌و ئێستا لیژنه‌ی دارایی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه‌ له‌سه‌ری تا بخرێته‌ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن. وتیشی: «پێویسته‌ ...

زیاتر »

سەرمایەگوزاریی مرۆیی

فەیسەل عەلی* باشترین یەكەم خۆراك بۆ منداڵ، كە لێوەی خۆراكی سەرەكی لە ساڵانی سەرەتایی ژیانیدا بۆ دەڕەخسێنیت، یەكەم هێڵی بەرگری منداڵەو باشترین دەرفەتیشیەتی بۆ لێگەیشتن‌و هاندانی سەرەتایی‌و پەرەپێدانی مێشكی دروست. شیردانی سروشتی هەموو ئەو شتانەیە، رەنگە زیاتریش بێت لەوانە. ئەوە یەكەم هەنگاوی دەوڵەتانە بۆ بونیادنانی سەرمایەی مرۆیی كە لە ئایندەدا ئابوورییەكانیان بەرەو پێش دەبات. ٨٠٠ هەزار حاڵەتی مردن لەنێو منداڵان‌ لەڕێی ...

زیاتر »

بڕی پێدانی كاره‌با له‌ زستان ئاشكرا كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی زیادبوونی كاره‌بای نیشتمانی ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیادیكردوه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت»له‌ وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانیی دابه‌شده‌كرێت». سالار حوسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، به‌تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، له‌ وه‌رزی زستانی ساڵی رابردوو توانراوه‌ ته‌نها (7 – 8) كاتژمێری‌ كاره‌بای نیشتمانیی به‌ هاووڵاتیان بدرێت، ...

زیاتر »

دۆخی بازاڕەكانی ئـێران لە چ ئـاستێكدایە؟

ئا: یادگار عەلی هەفتەیەك بەسەر بەشی دووەمی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران تێپەڕی، هێشتا بارودۆخی بازاڕ لەئێران؛ وەك رابردووەو هەست بەكاریگەری سزاكان ناكرێت. جێگیری بازاڕ لەكۆماری ئیسلامی پاش ئەو ماوەیەو هەموو ئەو پێشبینیانەی بۆ دەركەوتنی خێرای كاریگەریە نەرێنیەكانی سزاكان لەسەر بازاڕی ئێران دەكران، بەڵام جیاواز لەكاریگەری بەشی یەكەمی سزاكان لەمانگی ئابی رابردوو؛ كە دڕدۆنگی‌و جۆرێك لە ...

زیاتر »

بەرهەمی كارەبای هەرێم بڕی (250 – 300) مێگاوات زیاد دەبێت

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ، تیشك دەخاتەسەر هەوڵەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان، هاوكات باس لە بەرنامەی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم دەكات لە بارەی جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی كە لە رابردوودا توانراوە جێبەجێ بكرێت. هەولێر، تەها عەبدوڵڵا * وەزارەتی كارەبا لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو كە بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت؛ ...

زیاتر »

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بەڕێوەچوو

لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستانەوە لەپاركی ئازادی شاری سلێمانی‌و بە بەشداری 26 هەنگەوانی ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حكومی‌و هاووڵاتییان، فێستڤاڵی هەنگوین كرایەوە كە ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام بوو. گۆڕانی كەشوهەوا و بەردەوامی باران بارین لەو بارەیەوە، دڵشاد محەمەد سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە وتی: «ئەو هەنگەوانانەی بەشدارییان كردووە لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە هاتوون‌و بەرهەمی ئەمساڵی ...

زیاتر »

زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان خەرج دەكرێت

وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژانامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. دوێنێ سیشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2018، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراون لەبارەی سەردانەكانیان بۆ بەغدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: «لەمیانەی كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێی گواستنەوەی ئەو ...

زیاتر »

حكومەتی ئەلیكترۆنی و نەهێشتنی گەندەڵی

نوخشە ناسح مرۆڤایەتی تا ئێستا شایەدی چوار شۆڕش بووە، شۆڕشی پیشەسازی لەدوای ساڵی ١٧٥٠كە بریتی بووە لە بەرهەمهێنان بە رێژەی زۆر و شۆڕشی دۆزینەوی كارەبا كە بریتییە لە دۆزینەی كەناڵەكانی بەبازاڕكردن (ماركتینگ) و شۆڕشی ئینتەرنێیت و شۆڕشی چوارەم كە ئەویش شۆڕشی قۆناخی پێشكەوتووی ئینتەرنێتە كە خۆی لە رۆبۆت و تەكنەلۆجیای نانۆ و چاپی سێ رەهەندی دەبینێتەوە. سنوورداركردنی گەندەڵی لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ...

زیاتر »