سەرەکی » ئابووری (پەڕە 53)

ئابووری

كەلارییەكان سێیەم فێستیڤاڵی رۆژی بەقەزابوونی شارەكەیان كردەوە

راپۆرتی: یادگار عەلی بەدروشمی (كەلار؛ لەناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ مەڵبەندی پارێزگایەك)، لیژنەی یادی كەلار فێستیڤاڵی (48) هەمین ساڵیادی رۆژی بەقەزابوونی كەلاری بەچەندین چالاكی هونەری، زانستی، وەرزشیی كردەوە. چالاكی جۆراوجۆر بەپێی مەرسوومی كۆماری ژمارە (137) بەواژۆی ئەحمەد حەسەن بەكر سەرۆك كۆماری عیراق لە (28/2/1970) و بەپێی ماددەی (5) لەیاسای پارێزگاكان ژمارە (159)ی ساڵی (1969) كەلار كراوەتە قەزا. بەپێی مەرسومەكە سەرەتا سەر ...

زیاتر »

بودجەی‌ عیراق بەبێ كورد پەسەند كرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ كورد پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی عیراقی پەسەندكردو نوێنەرێكی كوردیش لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكە رایدەگەیەنێت: «چاوەڕوانی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستانین». هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد: داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە جێبەجێ كراون. بەرچاو روون نین عەبدولقادر محەمەد ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق راگەیاند: لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق‌و فەرامۆشكردنی داواكارییەكانی هەرێم، پەیوەندیمان بە سەرجەم ...

زیاتر »

له‌ كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراقدا،هاوپه‌یمانیی گه‌نده‌ڵی‌،گێچه‌ڵ،میلیشیا،دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه‌‌و ده‌ڵێن: له‌م وڵاته‌ وه‌به‌رهێنان مه‌كه‌ن

و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید هێشتا كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌ كوێت ده‌ستی‌ پێ نه‌كردبوو، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق ده‌ركه‌وت‌و له‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌یدا هۆشداری‌ دا، كه‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و بیرۆكراتی‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق‌و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ عیراق ته‌ره‌ ده‌كه‌ن. ئێستا كه‌ كۆنگره‌كه‌ش ده‌ستی‌ پێكردووه‌، زرینگانه‌وه‌ی‌ قسه‌كانی‌ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ر له‌ شوێنی‌ خۆیانن‌و هیچ نه‌گۆڕاوه‌. رۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ی‌ رابردوو ...

زیاتر »

خۆراك‌ و دەرمان رەواجیان هەیە

راپۆرتی: فەتاح حەسەن قەڵاتی تائێستا قەیرانی دارایی بەڕێژەیەكی كەم كاریگەری لەسەر بازرگانی خۆراك‌و دەرمان لەهەرێمی كوردستان هەبووە، بەپێچەوانەوە زیاتر كاریگەری لەسەر بازرگانی كەرەستەی بیناسازی‌و مۆبیلیات‌و جوانكاری هەبووەو لەئێستاشدا رێژەی (75%)ی هەموو ئەو شمەك‌و كاڵایانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون راستەوخۆ رەوانەی ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق كراون، هەروەها لەساڵی رابردووشدا نزیكەی (87) هەزار ئوتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە. پێدانی مۆڵەتی بازرگانی نەوزاد ...

زیاتر »

لیژنەی وردبینی 13 رۆژ لەسلێمانی دەبن

ئێوارەی دوێنێ 26-2-2018 كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ پارێزگاری سلێمانی‌و سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سازكرا. لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی وردبینیكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان‌و لەئێستادا لەشاری سلێمانین. ماوەی 13 رۆژ دەمێننەوەو دەبێت لەو ماوەیەدا راپۆرتی كۆتایی وردبینی وەزارەتەكان تەواو دەكەن جگە لەمووچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی‌و هەروەها هێزە ئەمنییەكان، چونكە وردبینی ئەوانە تەواوبوون. ...

زیاتر »

فشارەكان بۆ ناردنی موچە چڕ دەبنەوە

عەبدولعەزیز مەلا حەسەن ئەندامی پەرلەمانی عیراق بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: لەئێستادا لەلایەن حكومەتی‌ عیراقەوە دەستكراوە بەخەرجكردنی‌ یەك لەسەر 12ی‌ بودجەی ساڵی‌ رابردوو جگە لەهەرێم، ئەویش بەهۆی پەسەندنەكردنی‌ پڕۆژەی‌ بودجەی‌ 2018ی عیراقەوە حكومەت كار بەو یاسایە بۆ مووچەو خەرجیەكان دەكات. وتیشی: «جگە لەوەش سندوقی‌ دراوی نێودەوڵەتی‌ مەرجی بۆ عیراق داناوە كە دەبێت 10 تریلیۆن دینار بودجە بۆ هەرێم تەرخان بكرێت، بەڵام عەبادی ...

زیاتر »

رێژەی هەژاری لە ناوچە رزگاركراوەكانی عیراق گەیشتۆتە (41%)

دوای ئەو قەیرانە داراییەی لەچەند ساڵی رابردوودا، بەهۆی نزمبونەوەی نرخی نەوت‌و شەڕی داعشەوە حكومەتی عیراق روبەڕووی بۆوە، ئاستی هەژاری لەعیراقدا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرز بۆوە بەجۆرێك بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، لەئێستادا رێژەی هەژاری لەناوچە رزگاركراوەكانی عیراقدا گەیشتۆتە لە (41%)، هەروەها لەناوچەكانی باشووری عیراق رێژەی هەژاری لە (30%)یەو لەناوچەكانی ناوەڕاستی عیراقیش رێژەی هەژاری گەیشتۆتە لە (23%)، بەپێی ئەو ...

زیاتر »

224 ملیۆن كەس لە ئەفریقا بەدخۆراكن

بەهۆی نائارامی‌و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو وشكە ساڵییەوە، هەژاری‌و برسێتی تەنگی بە كیشوەری ئەفریقا هەڵچنیوەو بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی كشتوكاڵ‌و خۆراكی نەتەوە یەكگرتووەكان ناسراو بە (فاو)یش، نزیكەی 224 ملیۆن ئەفریقی بە دەست بەدخۆراكییەوە دەناڵێنن. لەكۆڕبەندێكدا كە لەشاری (خەرتوم)ی پایتەختی سودان بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی هەنگاوەكان بۆ لەناوبردنی برسێتی‌و خراپی ئاسایشی خۆراك لە ئەفریقا دەكرێت. (21%ەوە بۆ 23%) رێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراكی ...

زیاتر »

پڕۆژەی (گاپ) و كاریگەرییەكانی لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان و ژینگەی عیراق

پڕۆژەی (گاب) كە بریتییە لە دروستكردنی ژمارەیەك بەنداوی گەورە لەسەر سەرچاوەی هەردوو رووباری دیجلە و فورات، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژیەكانی توركیا كە ساڵانێكی زۆرە سەرقاڵی دروستكردنێتی و بەشێك لەكارەكانی كۆتایی هاتووە. كەمبوونەوەی ئاوی شیرین د.مدیحە سۆفی پسپۆڕی بواری ژینگە، لەدوتوێی كتێبێكی 250 لاپەڕەییدا بەناونیشانی (پڕۆژەی گابی توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر سەرچاوە ئاویەكان و ژینگەی عیراق) كە لەلایەن سەنتەری كوردستان بۆ ...

زیاتر »

نرخی رسومات و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان زیاد كراوە

ئا: سەید عەتا نانەواخانەكانی شاری سلێمانی گلەیی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەن، بەوەی نرخی رسومات و نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان نزیكەی 10 هێندە زیادكراوە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە سووتەمەنی نانەواخانەكان بڕدراوە. ئەوان دەڵێن:» ئێستا مووچەخۆرانی حكومەت بە دوو مانگ جارێك چارەگە مووچەیەك وەردەگرن‌و كاسبكارنیش بێكارن، بۆیە ناكرێت ئێمەش نرخی نان گران بكەین یاخود كێشی نان كەم بكەینەوە». جیاوازی ...

زیاتر »