سەرەکی » ئابووری (پەڕە 72)

ئابووری

گەڕانەوەی‌ ئاوارەكان زیان بە هەرێمی‌ كوردستان دەگەیەنێت

لەدوای‌ هەڵگیرسانی‌ شەڕی‌ داعشەوە، بەسەدان هەزار ئاوارە لەناوچە ناكۆكییەكانی‌ عیراقەوە روویان لەهەرێمی‌ كوردستان كرد، راستە لەڕووی‌ نیشتەجێبوون‌‌و دابینكردنی‌ خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی‌ وەك ئاو و كارەباو پێداویستییەكانی‌ كەرتی‌ تەندروستی،‌ بوونە بارگرانی‌ بۆ هەرێمی‌ كوردستان، بەڵام لەهەمانكاتدا كۆڵەكەیەكی‌ گرنگ بوون بۆ ئابووری‌ كوردستان‌‌و بووژاندنەوەی‌ بازاڕ. بەشی‌ زۆری‌ ئەو ئاوارانە سەرەڕای‌ ئەوەی‌ ئەو داهاتەی‌ دەستیان دەكەوت لەشارەكانی‌ كورستاندا ساغیان دەكردەوە، ئەوانەشیان كە دەستڕەنگین بوون‌‌و ...

زیاتر »

بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ هاوكاریی هەرێم دەكات

وەزارەتی‌ كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێم وردەكاری‌و زانیاری تەواو لەبارەی‌ پێشنیازو هاوكاریەكانی‌ بانكی‌ نێودەوڵەتی‌ بۆ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرادەكات‌و بریكاری‌ ئەو وەزارەتەش گرنگی‌ هاوكارییەكانی‌ بانكەكە رووندەكاتەوەو دەڵێت:»سەرقاڵی‌ راپۆرتێكین‌و دواتر رەوانەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ دەكەین، دوای‌ پەسەندكردنیشی‌ دەرگای‌ هاوكاریمان بۆ دەكرێتەوە». هۆگری شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: پڕۆژە پێشنیازەكەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ چاكسازی لەكۆی سیستمی كارەبای هەرێمی كوردستان، دوای كۆتاییهاتنی ...

زیاتر »

ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان (2017-2021)

بەشی سێیەم‌و کۆتایی ئەولەویات‌و ئامانجەكان بەپێی سێكتەر: 1- سێكتەری سیاسی پاشخان بكەری سەرەكی سێكتەری سیاسی لەهەرێمی كوردستان پارتە سیاسیەكانن، هەروەها بەرپرسە حیزبییەكان كە بەشێكی زۆریان لەناو دامودەزگاكانی حكومەت‌و پەرلەماندان، لەهەمان كاتیشدا بەشێكی باڵادەستیشیان لە دەرەوەی دامودەزگا فەرمییەكانن‌و پۆستی حیزبیان هەیە، بەڵام كاریگەری زۆریان لەسەر دامودەزگاكان هەیە، ئەمە لەكاتێكدا زۆر بەرپرسی باڵای حكومی لەسەر بنەمای كارامەیی‌و شارەزایی دانانرێت، بەپێی پرەنسیپی كەسی ...

زیاتر »

300 ملیۆن دۆلار داهات لە خەرجی‌ زیاترە

هەرێمی كوردستان مانگانە نزیكەی‌ 800 ملیۆن دۆلار داهاتی‌ هەیە دیاری هەركی سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت پلانی هەیە لە 1-1-2018ەوە بڕێك لە مووچەی فەرمانبەران چاك بكات و سیستەمی پاشەكەوتی مووچە ناهێڵێت. د.عیزەت سابیر، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان بە وێستگەی راگەیاند، بە هەموو پێوەرەكان دەبێت دۆخی‌ ئابووری‌ و بژێویی‌ خەڵك باشتر بكرێت، ...

زیاتر »

ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان (2017-2021)

بەشی دووەم چۆنێتی داڕشتنی ستراتیژیەكە یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی دەستەی دەسپاكی كە لە یاساكە ئاماژەی پێكراوە، بریتی یە لە داڕشتنی ستراتیژیەتێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێندرا بە دەستپێشخەری دەستە‌و بە ئەندامیەتی دامەزراوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان هەروەها دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، ‌و بە پاڵپشتی (WFD) دامەزراوەی ویستمینستەر بۆ دیموكراسی، دەستكرا بە نووسینەوە‌و داڕشتنی ...

زیاتر »

دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە روونكردنەوە دەدات

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بەسیستمی ئەلیكترۆنی، ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: هەر لێبڕینێك لە مووچەی فەرمانبەران، دەبێت بەڕەزامەندی پەرلەمان بێت. بەپێی بڕیاری ژمارە (281)ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە رۆژی 22ی ئابی 2017 بە ئیمزای، مەهدی موحسین عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەرچووە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ وەزارەتی كارەباو ...

زیاتر »

كاریگەریی كارەساتە سروشتییەكان لەسەر ئابووریی جیهان

دوا داتاكانی دامەزراوەی دڵنیایی جیهانی لەسەر زیانی كارەساتە سروشتییەكان، ئاماژە بۆ پاشەكشێ كردنی بەرچاوی بەخۆوە دیوە، وەك دەردەكەوێت كە ئەو رێوشوێنە خۆپارێزییانەی لە بەرامبەر بە هەموو جۆرە كارەساتە سروشتییەكان گیراونەتەبەر، رۆڵێكی ئەرێنی دیاری لەو بوارەدا گێڕاوە، بەڵام ئەو كارەساتانەی كە بە خودی مرۆڤ هۆكاری دروست بوونین مەترسیدارتن، كە بێگومان دەكرێ بەپێی رێسایی مرۆیی‌و شارستانی رێگری لە روودانیان بكرێت. گومانی تێدا ...

زیاتر »