سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 13)

دۆسێ

توركیا تەواوی وەجبەكانی (S-400)ی بەدەستدەگات

سەرۆك كۆماری توركیا پێشبینی دەكات تا مانگی نیسانی ساڵی 2020، سیستمی بەرگری موشەكی (ئێس-400) روسی بە تەواوی رادەستی وڵاتەكەی دەكرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا وتارێكیدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر هەوڵی كودەتا سەربازیەكەی 15ی تەمموزی 2016، رایگەیاندبوو «بەپێی گرێبەست و رێككەوتنەكان، رادەستكردنی بەشەكانی تری سیستمی موشەكی (ئێس 400) بەردەوامدەبێت و پێشبینی دەكەن، تا نیسانی ساڵی 2020، تەواوی وەجبەكانی سیستمە ...

زیاتر »

روسیا لە رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانە

وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریی ددەدات لە خراپربوونی ڕەوشی خۆرهەڵااتی ناوەڕاست و بە «مەترسیدارە» ناوی دەبات. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانانی وڵاتەكەی لە 17ی تەمموزی 2019 رایگەیاندبوو “رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەرەسەندنی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و لە داهاتوودا ئاڵۆزتر دەبێت». بە گوتەی لاڤرۆڤ “هۆكاری ئاڵۆزبوونی رەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی رەفتار و كردەوەكانی ئەمریكاوەیە و كەوتۆتە ژێر كاریگەریی ئەو ...

زیاتر »

ئەنجومەنی سەربازیی و ئۆپۆزسیۆنی سودان رێكەوتن

بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغی راگوزەریی و دیموكراتی، ئەنجومەنی سەربارزی سودان لەگەڵ هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتە رێككەوتنێكی سیاسیان ئیمزاكرد. ئەنجومەنی سەربازی سودان كە لە ئێستادا فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەكەیە، لەگەڵ هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سودان لە 17ی تەمموزی 2019، رێككەوتنێكیان ئیمزاكرد، مەبەست لە رێكەوتنەكەش دابەشكردنی دەسەڵات و هەنگاونانە بەرەو قۆناغی راگوزەری دیموكراتی. ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە، دوای شەوێك بوو لە دانوستان و گفتوگۆی ...

زیاتر »

نەوتهەڵگرێكی ئیماراتی لە هورمز دیارنەما

نەوتهەڵگرێكی ئیماراتی لە ئاوەكانی ئێراندا دیارنەما، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو تەنگژانەی لەنێوان ئەمریكا و ئێراندا هەیە لە كەنداو. بۆ ماوەی چەندڕۆژێك، نەوتهەڵگرێكی ئیماراتی لە ئاوەكانی ئێراندا دیارنەما، ئاژانسی (ئەسۆشێتد پرێس)ی ئەمریكاییش باس لەوە دەكات كە “نەوتهەڵگرەكە لە نۆكەندی هورمزەوە تێپەڕیوە و پاشان شەپۆلەكان بەرەو ئاوەكانی ئێران بردوویەتی، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكە ئەو دەستەواژانە نەماون، كە شوێن و پێگەی كەشتییەكە دیاری ...

زیاتر »

مالیكی باس لە پاشەكشەی سوپا دەكات لە موسڵ

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق، باس لە كەیسی تارق هاشمی جێگری پێشووتری سەرۆك كۆمار و ڕافع عیساوی وەزیری دارایی پێشووتر دەكات، ئاماژە بە پاشەكشەكردنی سوپاش دەكات لە موسڵ لە ساڵی 2014 كە ئەو بە “پاشەكشەكردنێكی تایەفەگەریی” ناوی دەبات. نوری مالیكی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (سۆمەریە) ڕایگەیاندووە”كاتێك كێشەكانی تارق هاشمی جێگری پێشووتری سەرۆك كۆمار و ڕافع عیساوی ...

زیاتر »

خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی عیراق دەستپێدەكاتەوە

لەپێناو داواكردنی خزمەتگوزاری و ئاشكراكردنی گەندەڵكاران، وابڕیارە سبینێ‌ هەینی لە 14 پارێزگای عیراقدا خۆپیشاندانی ملیۆنی دەستپێدەكات، وتەبێژی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكانیش دەڵێت»خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت، تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێ‌ دەكرێت». خەلیل ناجی، وتەبێژ ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەینی، بە میدیا عیراقییەكانی ڕایگەیاندووە» بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووان، خۆپیشاندان دەستپێدەكەن». بە گوتەی ناجی»خۆپیشاندانەكە بە بەشداریی چەندان ملیۆن هاووڵاتی لە 14 ...

زیاتر »

بۆ جاری دووەم مالیكی بە سكرتێری حزب هەڵبژێردرایەوە

بە ئامادەبوونی زیاتر لە (350) ئەندام، حزبی دەعوەی ئیسلامی دەستیكرد بە كارەكانی كۆنگرەی حزبەكەی لە كەربەلا. سەرلەبەیانی 12ی حوزەیرانی 2019، لە شاری كەربەلا، حزبی دەعوەی ئیسلامی كۆنگرەی حزبەكەی دەستپێكرد و لە سەرەتای كۆنگرەكەشدا، نوری مالیكی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە وتارێكی پێشكەشكرد. مالیكی لە وتارەكەیدا، ئاماژەی بە كاروانی حزبەكە و قوربانیدان و دەستكەوتەكانی كرد، وێڕای هەندێك نسكۆ و قەیران كە بە ...

زیاتر »

گەشتی کوردستانی نوێ بۆ وڵاتی چین و ماچین

دووەم گەشتم بۆ وڵاتی چین ئەردەڵان عەبدوڵڵا ماوەی 12 ساڵە لە هەموو بوارەکاندا : سیاسی، ئابووری، تەکنەلۆژی ، فەرهەنگی ، کۆمەڵایەتیی. بە بەردەوامی چاودێری رەوشی چین دەکەم. لە ساڵی 2010 شدا کتێبێکم لە ژێرناونیشانی « چین زلهێزی نوێی جیهان « نووسی. ئەوکاتە هێشتا چین چوارەم هێزی ئابووری جیهان بوو، لێ من هەر زوو بۆنی ئەوەم کردبوو کە پاش چەند ساڵێکی ...

زیاتر »

رادەستكردنی سیستمی (S 400)ی بۆ توركیا دەستپێكرد

روسیا دەست بە رادەستكردنی سیستمی بەرگری (ئێس 400) دەكات بە توركیا و لەو بارەیەوە، میدیاكانی هەردوو وڵات بڵاویانكردەوە، مۆسكۆ رەوانەكردنی سیستمە بەرگرییەكەی بۆ توركیا دەستپێكرد. بەپێی كەناڵی (خەبەر تورك)، چاوەڕوان دەكرێت یەكەم وەجبەی سیستمی موشەكی (ئێس 400)ی روسی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، هاوكات میدیاكانی روسیاش جەختییان لەسەر راستی هەواڵەكە كردبووەوە و رایانگەیاندبوو، گواستنەوەی وەجبەی یەكەمی سیستمی ...

زیاتر »

ئیسرائیل، جولەكە بە رەچەڵەك ئەسیپوییەكان خۆپیشاندان دەكەن

لە دوای بەخاكسپاردنی لاوێكی ئیسرائیلی بەڕەچەڵەك ئەسیوپی بەدەستی پۆلیسێك، لە چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل خۆپیشاندەران لەگەڵ پۆلیسدا بەیەكداهەڵپژان. هەزاران خۆپیشاندەر لە ژمارەیەك شاری ئیسرائیل لەسەرەتای تەمموزی 2019 رژانە شەقامەكانە، و هەندێكیشیان وەك مانگرتن شەقامەكانیان داخست و تایەیان سوتاند. لە 3ی تەمموزی 2019، وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیلی رایگەیاندبوو، 111 پۆلیس لەكاتی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەراندا برینداربوون، وێڕای دەستگیركردنی 136 كەسی تر. بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ...

زیاتر »