سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 15)

دۆسێ

لوێچێك لە بیرەوەرییەكانم لەگەڵ خالقی

ئارارات ئەحمەد ئەحمەد كۆتایی 2018 – سلێمانی، گەڕەكی ڕاپەڕین …(١) هوزارەكەی باخ بە باخ و هاوارەكەی دڵ بە دڵی كوردستان و، پەیامبەرو زەعیمەكەی هۆبە و هەوارت لە ئاویەر(٢) ! چت بۆ بنووسم نەنووسرابێ‌ چت بۆ بڵێم نەگوترابێ‌ بە چ زمانێك پێناسەت كەم، زمانێك پێشتر، هیچی پێ‌ تاریف نەكرابێ‌! كام مەدالیات بە ملداكەم مەدالیایەك نە ئەڵماس بێ، نە گەوهەر بێ، نە ...

زیاتر »

رانیە و پشدەر له‌ سه‌فه‌رنــــامه‌ی ریچ دا (1820)

ئاوات سه‌ید ئه‌حمه‌د _ پشده‌ر ڕۆژهەڵاتناس و گەڕیدەی بەریتانی ریچ (١٧٨٧ _ ١٨٢١)زاینی، لەماوەی نێوان ساڵانی (١٨٠٨ _ ١٨٢١) لە عێراق نیشتەجێ بووە، نوێنەری کۆمپانیای هیندی رۆژهەڵاتی بووە لە بەغدا، لەساڵی ١٨٢٠ بەهاوڕێیەتی مەنشی بەغدادی سەردانی کوردستانی کردووە، کە بەشی زۆری گەشتنامەکەی بۆ میرنشینی بابان و پایتەختەکەیان (سلێمانی) بەتایبەتی و میرنشینی ئەردەلان پایتەختەکەیان (سنە) بەگشتی تەرخان کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ...

زیاتر »

چەپكێك پەیڤی گوڵ بۆ چلەی كاك ئەحمەدی حاجی حەمە باقی

چەپكێك پەیڤی گوڵ بۆ چلەی پیاوە بە ویقار و كەسایەتییەكەی شار كاك ئەحمەدی حاجی حەمە باقی عەبدولی حەمە باقی برای گەورە و كاكی سەروەرم كاك ئەحمەد گیان هەرگیز بڕوام نەدەكرد ڕۆژێ لە ڕۆژان وشە بۆ مەرگی ناوادەی بەڕێزتان ڕیزبكەم وێڕای هەموو ماندووبوون و ئاستەنگەكانی ژیان تۆ یەك هەمیشە بەڕووی ژیانەوە دەتریقایتەوە و خەندە جوان و ڕاستەقینەكانی سەر لێوت ون نەدەبوون. ...

زیاتر »

ئەمریكا: لە عیراقەوە بۆرییە نەوتەكانی سعودیە بۆردومان كراون

بەرپرسانی ئەمریكا دەڵێن، ئەو هێرشانەی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراونەتە سەر بۆرییە نەوتییەكانی سعودیە لە مانگی ڕابردوودا، لە باشووری عیراقەوە ئەنجامدراون، سەرچاوەیەكی بەرپرسیش لە حكومەتی عیراقی، لەو بارەیەوە داوای بەڵگەی سەلمێنەر لە ئەمریكا دەكات. رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكایی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەوە بڵاویكردۆتەوە» ئەوان زانیارییان لەو بارەیەوە هەیە و گەیشتوونەتە ئەو ئاكامە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەم ...

زیاتر »

خۆپیشاندان لە بەسرە دەستپێدەكاتەوە

خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسرە دەستپێدەكەنەوە، سەرۆكی ئەسقەفیەی كلدانیش لە بەسرەو باشوور، هۆكاریی راستەقینەی خۆپیشاندانەكان دیاریی دەكات. ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای بەسرە دەستیانپێكردووە، فەرماندەی پۆلیسی بەسرەش داوای لە خۆپیشاندەران كردبوو رێڕەوی خۆپیشاندانەكان نەگۆڕن و پارێزگاریی لە شێوازی ئاشتیخوازانە بكەن. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەم هەفتەیەدا لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بەسرەوە بڵاوكرایەوە»دەزگا ئەمنییەكان كار بۆ بەگژداچوونەوەی تاوان و تاوانی ...

زیاتر »

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هاتنە عیراق

وەفدێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی لایەنی عیراقی، هاتە بەغد، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیش، وردەكاریی ئەو سەردانە دەخاتەڕوو. 29ی حوزەیرانی 2019، وەفدێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنەكەی لەخۆدەگرتبوو، لەسەر بانگهێشتنامەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق گەیشتە بەغدا. پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ڕایگەیاندبوو، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە سەردانێكی تایبەت دەگەنە عیراق، تا تەئكید لەسەر ...

زیاتر »

عیراق داوای لێبووردن لە بەحرەین دەكات

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەهۆی هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین، دەستگیركردنی 54 كەسی رایگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش باڵیۆزنەكەی لە عیراق بانگكردەوە و داوایكرد سەلامەتی گیانی كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد بپارێزرێت. وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە 28ی حوزەیرانی 2019 لە بەیاننامەیەكیدا لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەردەم باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغداد رایگەیاندبوو، هێزەكانیان 54 خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە. لە بەغدادی پایتەخت، خۆپیشاندەران لەدژی سازدانی وۆرك شۆپێك بۆ ئاشتی ...

زیاتر »

هۆکارە شاراوەکانى جەنگى بازرگانى نێوان ئەمریکا و چین

پەیڤێک ماوەیەکە جەنگێکی بازرگانی و ئابووری گەورە لە نێوان ئەمریکا و چیندا بەرپابووە، هۆکاری ئەم جەنگەش سەپاندنی گومرگی زیاترە لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر شمـەک و کاڵای چین کەدەگاتە نزیکەی 200 ملیار دۆلار، ئەم جەنگەش تەواوی میدیای جیهانی بە خۆوە خەریکردووە، هەندێک پێیان وایە راستە ئەمە جەنگێکی ئابوورییە، بەڵام ناوەڕۆکێکی سیاسی گەورەشی هەیە، چونکە ئەمریکا دەیەوێت خۆی وەکو زلهێزێکی جیهانی پیشانی ...

زیاتر »

ئەمریکا دوایین کارتی خۆی لە دژی چین بەکاردەهێنێت

ئەردەڵان عەبدوڵڵا لەگەڵ بەهێزبوون و گەشەسەندنی چین و رووخانی دیواری بەرلین و نەمانی یەکێتی سۆڤێت، هەر زوو چاودێرانی بیانی پێیان وابوو، نەیاری داهاتووی ئەمریکا چینە. هەر لەسەرەتای ساڵانی دوو هەزارەوە پۆلێک لە سیاسەتەمدار و دیپلۆماتی ئەمریکی، خەریکی داڕشتنەوەی ستراتیژی نوێی ئەمریکا بوون دژ بە چین. هەروەکو «هیلاری کلینتۆن « وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە بیرەوەرییەکانیدا ئاماژەی پێداوە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆک ...

زیاتر »

كۆشنەر: ئاشتی خۆشگوزەرانیی بۆ فەلەستینییەكان دەهێنێت

گارید كۆشنەر، زاوا و راوێژكاری دەركەوتووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پلانێكی ئابوری ئامادەكردووە و لە بارەیەوە دەڵێت، خۆشكوزەرانی و «ئایندەیەكی زیاتر گەشەسەندوو» بۆ فەلەستینییەكان دەهێنێت گەر بە رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل رازیی ببن. كۆشنەر ئەو پێشنیارانەی كە وەبەرهێنانی 50 ملیار دۆلار لەماوەی 10 ساڵد لەخۆدەگرێت، بە «هەلی سەدە» وەسفدەكات. ئەم قسانەی كۆشنەر لەكاتی كردنەوەی «وۆرك شۆپ»ی مەنامەی پایتەختی بەحرێن بوو ...

زیاتر »