سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 16)

دۆسێ

كەشتییە جەنگییەكان بەرەو كەنداو بەڕێدەخرێن

بەریتانیا یەكەم كەشتی جەنگی خۆی بۆ چاودێریكردنی كەشتییە بازرگانییەكان لەچوارچێوەی پلانەكەی ئەمریكا لە كەنداو دەخاتەگەڕ و ئێرانیش ئەو پلانەی ئەمریكا بە مەترسیدار دادەنێت و دەڵێت، ناوچەكە دەكاتە گڕكان. كەناڵی (العربیە) لە ناوەڕاستی مانگی ئابی 2019 بڵاویكردەوە»بەریتانیا یەكەم كەشتی جەنگی خۆی بەناوی ( كەنت) بۆ چاودێریكردنی كەشتییە بازرگانییەكان لەچوارچێوەی پلانەكەی ئەمریكا لە كەنداودا خستەگەڕ». پێشتر بەریتانیا بڕیاریدابوو بەشداریی پلانە سەربازییەكەی ئەمریكا ...

زیاتر »

دەسەڵاتدارانی جەبەل تارق نەوتهەڵگرەكەی ئێران ئازاد دەكەن

دەسەڵاتدارانی جەبەل تارق، بڕیار دەدەن كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران ئازاد بكەن، ئەمەش بە پێچەوانەی خواستی ئەمریكا كە داوای كردبوو ماوەی دەستبەسەركردنی كەشتییەكە درێژبكرێتەوە. پێشتر حكومەتی خۆجێی هەرێمی جەبەل تارق كە سەر بە بەریتانیایە، داواكارییەكی وەزارەتی دادی ئەمریكایی پێگەیشتبوو بۆ درێژكردنەوەی وادەی دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگری (گریس 1)ی ئێرانی، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لەو داواكارییە، حكومەتی جەبەل تارق لە 15ی ئابی 2019، كەشتییەكەی ئێرانی ...

زیاتر »

دادگای فیدراڵی: مادەی 140 زیندووە و دەبێت جێبەجێ بکرێت

دادگای فیدراڵی عیراق تەئكید لەسەر مانەوەی كاریگەریی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عیراق دەكاتەوە و دەڵێت، “تا ئەو كاتەی جێبەجێ‌ دەكرێت و پێداویستی ئامانجی داڕشتنەكەی دێتەدی، كاریگەری ماددەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە” هەربۆیە كورد پشتیوانی بۆ بڕیارەكە دەردەبڕێت و عەرەب و توركمان-یش لەدژی دەوەستنەوە. دادگای باڵای فیدڕاڵ، لە 3ی تەمموزی 2019، بڕیاریدا لەسەر مانەوەی كاریگەریی ماددەی 140ی دەستوری عیراقی، كە لە ساڵی ...

زیاتر »

2020 سەرژمێری گشتی لە عیراقدا دەكرێت

بەڕێِوەبەری كارگێڕی سەرژمێری دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان میكانیزمێك پەیڕەو دەكات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئاماژە بە قەدەغەكردنی هاتووچۆش دەكات لە تەواوی ناوچەكانی وڵات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێرییەكە. سەمیر خزەیر بەڕێوەبەری كارگێڕی سەرژمێری دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدراڵ، لە 1ی تەمموزی 2019، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئامادەكارییە لۆجستی و تەكنیكییەكان بۆ ئەنجامدانی ...

زیاتر »

تورکیا هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

سەرۆكی توركیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی بۆینگ لە ئەمریكا دەكات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو تەنگژانەی پەیوەندییان بە كڕینی سیستمی بەرگری (S-400)ی روسی لەلایەن توركیا و هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی مەشقی توركەكانەوە هەیە لەسەر فڕۆكەی (F-35) لەلایەن ئەمریكاوە. ئاژانسی (رۆیتەرز) لە 27ی تەمموزی 2019، لە زاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە بڵاویكردەوە كە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی جۆری بۆینگی لە ئەمریكا ...

زیاتر »

هەناردەی نەوتی ئێران كەمی كردووە

سەرچاوەیەكی كەرتی نەوت رایگەیاندووە، بەهۆی سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكاوە رێژەی هەناردەی نەوتی ئێرانی بە تەواوەتی كەمی كردووە، لەمانگی تەموزی 2019دا، رۆژانە تەنیا 100 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە. ئاژانسی رۆیتەرز، لە كۆتایی مانگی تەمموزی رابردوو لە زاری سەرچاوەیەكی كەرتی نەوتەوە بڵاویكردەوە، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا و زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ خۆرئاوا، هەناردەی نەوتی ئێران كەمی كردووە، لەمانگی رابردوودا رۆژانە تەنیا 100 هەزار ...

زیاتر »

داعش جموجۆڵەكانی لە سوریا دەستپێدەكاتەوە

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەرپەلامارێك بۆ سەر سوپای سوریا لەشاری دەرعای باشوری سوریا راگەیاند كە بەهۆیەوە شەش سەرباز كوژران. بەپێی كەناڵی (العربیە) لە 28ی تەمموزی 2019، رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر بە پەلامارێك بۆ سەر سوپای سوریا لەشاری دەرعای باشوری سوریا راگەیاندووە كە تێیدا شەش سەرباز كوژران. دەرعا لەساڵی 2011 مۆڵگەی سەرهەڵدان و جوڵانەوە ...

زیاتر »

شەنگال ئازاری گەلێک

ئێزدییەکان و کەوتنی شەنگال پەیڤێک ئێزدییەکان بەشێکی رەسەن و گرنگی گەلی کوردستان پێکدەهێنن، بەداخەوە ئەوانیش وەکو هەموو پێكهاتەکانی تری گەلەکەمان، زۆرجار رووبەروی کارەساتی گەورە و کۆمەڵکوژی بوونەتەوە، دوایین کارەسات و کۆمەڵکوژیش ساڵی 2014 بوو، کاتێک چەتەکانی داعش پەلاماری ناوچەکانی دان و بەوپەڕی دڵڕەقیی و نامرۆییەوە تاوانی گەورەی دەرهەق کردن. لەم دۆسێیە تایبەتەدا کاک فەرەیدون سامان لەرێگەی لێکۆڵینەوەیەکەوە، باسی مێژوو،ئایین، نەریت ...

زیاتر »

(ڕاپرسی گشتی ئامرازێک بۆ سەربەخۆی گەلان)

مافناس بارام ئیبراهیم بەشی یەکەم ده‌روازه‌ خواستی ئازادی سه‌ربه‌خۆیی لای نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی بن ده‌ست له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بێبه‌ش كردنیان له‌ مافی رامیاری وئابووری و كاڕگێڕی وكۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوری، فه‌رهه‌نگی، دینی، رۆشنبیری و‌ تێكڕای مافه‌كانی تر، كه‌ له‌ كایه‌ جیاجیاكانی ژیاندا نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆزێك قوڵتر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ناسینی ئازادی، سه‌ربه‌خۆی، مافی چاره‌نووسین،مافی گه‌لان، بڕیاردان له‌مافی ‌چاره‌نوس، ...

زیاتر »

دەورانی سێیەمی حکومەتی مەلیك مەحمود لە کوردستان

م. شێخ فوئاد به‌رزنجی پێش ئەوەی دەست بە دەورانی سێیەم بکەین دەتوانین بەهۆی بەڵگەنامەی پێنجەم (ئاگاداری بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی) لەکتێبی پەیوەندیەکانی شۆڕشی شێخ مەحمود بەکەمالیەکانەوە، لەبەڵگە نامە نهێنیەکاندا لاپەڕە 81-82 بخەینەڕوو: لەسەر فەرمانی جەنابی مەندوبی سامی دەستبەجێ لەڕێگای کەرکوکەوە شێخ مەحمود بچێت بۆ بەغداد ئیدارەی لیواکەش بەشێوەیەکی کاتی بدرێتە دەست قایمقامەکان و بەڕێوبەری ناحیەکان بۆ بەڕێوەبردنی. لێرەدا مەبەستی دەسەڵاتدارانی ...

زیاتر »