سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 46)

دۆسێ

نەسروڵڵا: هیچ چەكدارێكی حزبەكەمان لە یەمەن نەكوژراوە

دوای ئەوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە، كوژرانی هەشت چەكداری حزبوڵڵای لوبنانی لە یەمەن راگەیاند، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبەكە، رەتیكردەوە هیچ چەكدارێكیان «نە لە رۆژانی رابردوو، نە لە ساڵانی رابردووشدا لە یەمەن كوژرابێت». حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی لە كۆتایی مانگی رابردوو، رەتیكردەوە هیچ چەكدارێكی حزبەكەی لەیەمەن كوژرابێت، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی ریاز رایگەیاندبوو كە ...

زیاتر »

ئەردۆغان: دیموكراتی و هاووڵاتیان سەركەوتوو بوون

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كە لە 24ی حوزەیرانی 2018 ئەەنجامدران، بە سەرۆكی توركیا هەڵبژێردرایەوە و لەمەودوا دەسەڵاتەكانی لە وڵاتەكەدا زیاتر دەبن. ئەردۆغان كە 15 ساڵەی هەژموونی خۆی بەسەر دەسەڵاتی توركیادا سەپاندووە، سەرلەنوێ‌ و بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر سەرۆكایەتی توركیا دەكات و دوای بەدوای بردنەوەیشی لەبەردەم بارەگای پارتە ئیسلامییە موحافیزكارەكەی (پارتی داد و گەشەپێدان) ...

زیاتر »

ئەمریكا چیتر پشتیوانی لە گروپە چەكدارەكانی باشووری سوریا ناكات

سەركردەی یەكێك لە گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری ئەو وڵاتە رایگەیاندووە كە ولایەتە یەكگرتووەكان لە 24ی حوزەیرانی 2018 بە گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی راگەیاندووە كە لەبەرانبەر هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ ناوچەكەیان، وەڵامی سەربازیی نابێت و پشتیوانیان ناكات. ئەو سەركردەیەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاماژەی بەو نامەیەش كردبوو كە لەیەن واشنتۆنەوە لەو بارەیەوە پێیانگەیشتووە. وەك ئاژانسی (فرانس پرێس) ئاماژەی پێكردووە، لە نامەكەی ئەمریكا بۆ گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی ...

زیاتر »

پێگەیەكی حزبوڵڵا لە نزیك دیمەشق بۆردومان دەكرێت

هێرشێكی ئاسمانی كە دەدرێتە پاڵ ئیسرائیل، ناوچەیەك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەكاتە ئامانج، ئەمەش لە 26ی حوزەیرانی 2018 لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی رەسمی سوریا (سانا)ەوە ئاماژەی پێكرا. روانگەی سوریاش بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو «بە دوو موشەكی ئیسرائیلی گەنجینەكانی چەك و تەقەمەنی حزبوڵلای لوبنانی لە نزیك فڕۆكەخانەكە كراونەتە ئامانج». ئاژانسی دەنگوباسی رەسمی سوریا (سانا)، بڵاویكردبۆوە»دوو موشەكی ئیسرائیلی لە سەرلەبەیانی 26ی حوزەیرانی ...

زیاتر »

ئێران: تائێستاش رێكەوتنی ئەتۆمی بە بەهێزی ماوەتەوە

دوای پاشەكشەكردنی ولایەتە یەكگرتووەكان لە رێكەوتنی ئەتۆمی مانگی تەمموزی 2015، ئێران پێیوایە تائێستاش رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی لەگەڵ زلهێزەكانی جیهان، بە بەهێزی ماوەتەوە. بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاندبوو»ئەو كەسەی دڵخۆش نییە و ناڕازییە بەرانبەر بە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە، تەنیا دۆناڵد ترەمپە كە نەیتەوانی بەرگەی رێكەوتنە بگرێت و پاشەكشەی كرد، لەئێستاشدا هەموو لایەنەكانی تر جگە لە ...

زیاتر »

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: بن سەلمان چاوی بە نەتانیاهۆ كەوتووە

رەوتەكان- سەرچاوەیەكی ئوردنی، هەواڵێكی رۆژنامەی «مەعاریف»ی ئیسرائیلی رەتدەكاتەوە سەبارەت بە چاوپێكەوتنی نێوان محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیەن، و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە عەممان پایتەخت. ئاژانسی دەنگوباسی «عمون»ی ئوردنی لە زاری سەرچاوەیەكی رەسمییەوە بڵاویكردبۆوە»هەموو ئەو هەواڵانە درۆن و دوورن لە راستییەوە». سەرچاوە ئوردنییەكە هیچ وردەكارییەكی تری لەبارەی هەواڵی ئامادەبوونی بن سلمان لە چاوپێكەوتنی نێوان شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ...

زیاتر »

سەرهەڵدانی حوسییەكان و وردەكاریی ململانێكان لە یەمەن

یەمەن بۆ زیاتر لە سێ‌ ساڵ دەچێت گەمارۆدراوە، ئەمەش لە ئاكامی جەنگێكی ئەهلی كە نزیكەی 10 هەزار كوژراوی لێكەوتۆتەوە و چەندان ملیۆن كەسی وڵاتەكەیشی بەهۆی برسێتییەوە گەیاندۆتە لێواریی مەرگ. رەگوڕیشەی ململانێكان لە یەمەن بۆ راپەڕینەكانی بە ناو بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە كاتێك راپەڕینی میللی، عەلی عەبدوڵلا ساڵح سەرۆكی یەمەنی ناچار كرد كە بۆ دەیان ساڵ دەچوو لە دەسەڵاتدا بوو، ...

زیاتر »

ئاقاری دانوستانەكانی ئاشتی لە سودانی باشوور

وتوێژەكانی ئاشتی لە سودانی باشوور خەریكە روو لە ئاقارێكی خراپ دەكەن، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆك سلڤا كیر هەوڵی دابوو ریاك مشار سەركردەی یاخیبوان دووربخاتەوە، هەرچەندە رازیی بوو چاوپێكەوتنێكی نوێی لەگەڵ سازبكات لە خەرتوم. كۆبوونەوەی پێشتری نێوان ئەو دوو پیاوە، هیواكانی زیندووكردەوە سەبارەت بە گەیشتن بە چارەسەرێكی خێرا بۆ ناكۆكییەكان. ئەحمەد ئەبیێ‌ سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا كە سەرۆكایەتی دەستەی حكومی گەشەپێدان (ئیگاد) ...

زیاتر »

دەمیرتاش لە بەندیخانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان لە توركیا، لەنێو بەندیخانەی ئەدرنە كە دەكەوێتە نزیك سنورەكانی یۆنان، لەكاتێكدا جەماوەرەكەی لە خۆرهەڵاتی باشووری وڵاتەكەیە و زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لێوەیان دوورە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیادا كرد كە لە 24ی حوزەیرانی 2018 بەڕێوەچوو. دەمیرتاش (لەدایكبووی 1973ی مەعمورەی عەزیز لە خۆرهەڵاتی توركیا)، دەرچوونی كۆلێژی مافی زانكۆی ئەنقەرەیە، و بۆتە ئەندام لە لیژنەی ...

زیاتر »

ساڵحی: ئێران دەست دەكاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی دەڵێت، تاران ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەشێوەیەكی رەسمی ئاگاداركردۆتەوە لە دەستپێكردنەوەی وڵاتەكەی بە پیتاندنی یۆرانیۆم. ساڵحی لەسەرەتای ئەم مانگە و لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو:»لە نەتەنز دەست دەكرێت بە زیادكردنی تواناكانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئامێری پێویست بۆ ئەو پرۆسەیە بەرهەم دەهێنرێت». ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویكردبۆوە:»ئێمە پابەندبوون بە بەڵێنەكان دەكەینە ...

زیاتر »