سەرەکی » دۆسێ (پەڕە 62)

دۆسێ

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: لە خورماتوو پێشێلكاریی ئابڕووبەرانە کراوە

ئا: دیاری سابیر رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) رایگەیاند: لە كاتی كۆنترۆڵكردنی خورماتوو و ناوچەكانی دیكەدا، حەشدی شەعبـی پێشێلكاریی ئابڕووبەرانەیان کردووە. ژیانی ژمارەیەكی بێشومار لە ژن ‌و پیاو و منداڵ وێران كران رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، دەشڵێت: مانگە دەستكردەكان ‌و گرتەی ڤیدیۆیی ‌و شایەتیی دانیشتووان، دەریانخستووە كە دوای هەڵگیرسانی شەڕی توند لە نێوان حەشدی شەعبـی ‌و پێشمەرگە ...

زیاتر »

ئه‌ردۆغان و خه‌ونی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئیپمراتۆری‌ عوسمانی‌ بۆ توركیا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا خه‌ون به‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ ئیپراتۆری‌ عوسمانییه‌وه‌ ده‌بینێت بۆ توركیا و هێواش هێواش و به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌رخۆ، كار بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی‌ سكۆلاریزمی‌ كه‌مالی‌ ده‌كات له‌و وڵاته‌، گۆڕینی‌ پرۆژگرامه‌كانی‌ خوێندن و هاندتانی‌ لاوانی‌ وڵاته‌كه‌یشی‌ بۆ فێربوونی‌ زمانی‌ باب و باپیران «توركی‌ عوسمانی‌» ده‌چێته‌ ئه‌و بۆته‌یه‌ و به‌ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ داده‌نرێت. ئه‌ردۆغان له‌ زۆربه‌ی‌ لێدوان و تاره‌كانی‌، ...

زیاتر »

ئێران: ئه‌مریكا رێوشوێنی‌ زۆر له‌ دژی‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌گرێته‌به‌ر

رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ نێوان ئێران و وڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكاوه‌ جێگه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆره‌، باس له‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌كرێت كه‌ واشنتۆن ده‌یانخاته‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ و سه‌پاندنی‌ سزای‌ زیاتر به‌سه‌ر تاران. بو وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئێران، «له‌پاش رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمۆمییه‌كه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵی‌ به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نێوان حكومه‌تی‌ ئێران و ئه‌مریكادا نه‌كراوه‌، ئیداره‌ی‌ نوێی‌ ئه‌مریكاییش ...

زیاتر »

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: 80%ی‌ رووبه‌ری‌ ره‌قه‌ شیاوی‌ نیشته‌جێبوون نییه‌

شاری‌ ره‌قه‌ پایته‌ختی‌ به‌ ناو «خه‌لافه‌ت» و مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوی‌ «ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌» داعش له‌ سوریا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ه‌وه‌ رزگاركرا، وابڕیاره‌یشه‌ ئه‌و هێزانه‌ ئیداره‌ی‌ شاره‌كه‌ راده‌ستی‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ده‌نی‌ بكه‌ن. ره‌قه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا له‌ژێر زه‌بر و زه‌نگی‌ چه‌كدارانی‌ داعشدا بوو، ئه‌و بۆردومان و هێرشانه‌ی‌ بۆ رزگاركردنی‌ شاره‌كه‌ش له‌ماوه‌كانی‌  رابردوودا ئه‌نجامدران، شاره‌كه‌یان كرده‌ وێرانه‌ خاك و به‌پێی‌ پێشبنییه‌كانی‌ ...

زیاتر »

پڕۆگرامه‌كانی‌ خوێندن له‌ توركیا ده‌گۆڕدرێن

پرۆگرامه‌ نوێیه‌كانی‌ خوێندن له‌ توركیا مشتومڕێكی‌ فراوانیان دروستكردووه‌. چه‌مكی‌ جیهاد بۆ نمونه‌ جارێكی‌ تر رووبه‌رێكی‌ گرنگ له‌ خوێندنگه‌كانی‌ توركیادا داگیر ده‌كات، وێڕای‌ زیادبوونی‌ خوێندنگه‌ ئاینییه‌كان، و له‌سه‌ركارده‌ركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ مامۆستایان به‌ تۆمه‌تی‌ پشتیوانیكردن له‌ كوده‌تاكه‌ی‌ 15ی‌ ته‌مموزی‌ 2016. ئه‌وه‌ش وای‌ له‌ نه‌یاران كرد، خوپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆگرامانه‌ سازبكه‌ن كه‌ ئایدۆلۆژیا و فاكته‌ری‌ سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌. ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن ...

زیاتر »

كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ یه‌كێتی گۆڕانكاریی له‌ خۆیدا بكات

له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2012 دا سه‌رۆكی نه‌مر مام جه‌لال له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا راشكاوانه‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌و رۆژگاره‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی یه‌كێتی ‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی ‌و نیشتمانییه‌كان‌و  عیراق ‌و ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌داته‌وه‌‌و رۆشنایی ده‌خاته‌ سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌ستیار. له‌چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كانی مام جه‌لال-دا كوردستانی نوێ پێی باش بوو به‌ روخسته‌ت خواستن له‌ هاوپیشه‌كانمان له‌ (هاوڵاتی)، ده‌قی  ...

زیاتر »

کێشەی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان کاردانەوەی دەبێت

په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی‌ سوریا له‌ لوبنان، ته‌نگییان به‌و وڵاته‌ هه‌ڵچنیه‌وه‌ و له‌نێو لوبنانیشدا خۆپیشاندان ده‌كرێت تا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ سوریا ده‌ربكرێن و بگێڕدرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. میشێل عۆن سه‌رۆكی‌ لوبنان داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردبوو، یارمه‌تیان بدات تا رێگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ سورییه‌كان خۆش بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ سوریادا بارودۆخ تێیاندا هێوربۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ به‌یروتی‌ پایته‌خت خۆپیشاندانی‌ فراوان ...

زیاتر »

سعودیه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ «ئێس-400»ی‌ روسی‌ ده‌كڕێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌گه‌ڵ روسیا رێكه‌وتنی‌ كرد بۆ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ روسی‌ كه‌ به‌ «ئێس- 400» ده‌ناسرێت و به‌هاكه‌ی‌ 2.5 ملیار دۆلاره‌، رێكه‌وتنێكحی‌ هاوشێوه‌ ده‌كرێت له‌نێوان شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ و روسیا بۆ پێدانی‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌ ریاز له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربازیی‌ زه‌به‌لاحی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كه‌ له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ پادشای‌ سعودیه‌ بۆ مۆسكۆ ئیمزای‌ له‌سه‌ركرا. «ئێس-400» ...

زیاتر »

ئیسرائیل جوله‌كه‌نیشی‌ نوێ‌ له‌ خه‌لیل دروست ده‌كات

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئیسرائیل له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بنیاتنانی‌ سی‌ و یه‌ك یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕی‌. لیژنه‌ی‌ بیناسازیی‌ له‌ ئیداره‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ئیسرائیلی‌ كه‌ كاروباریی‌ نیشته‌جێكردن له‌ ناوچه‌ فه‌رله‌ستینییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ 31 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕیوه‌. لیژنه‌ی‌ پلاندانانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیلی‌ وه‌ك لایه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ زه‌وی‌ و زاره‌كان له‌و شوێنانه‌ی‌ ...

زیاتر »

له‌ یۆبێلی زیوینیدا «سه‌نته‌ر».. راوێژكارێكی ستراتیژیی راستگۆ و ماندونه‌ناس

ئەم دووتوێیە سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ‌و گۆڤاری سه‌نته‌ر، وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌و ده‌رچوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤاره‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئامانجیان له‌ ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌و دواتریش په‌ره‌پێدانی بۆ سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌رچاو روونیی پێشوه‌خته‌ بده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداران‌و دروستكه‌رانی بڕیار له‌كوردستان، تا بتوانن له‌ سایه‌ی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌وه‌ حوكمڕانییه‌كی ره‌شید‌و سه‌لار به‌ڕێوه‌به‌رن‌و وه‌ك له‌ ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و داتاو ...

زیاتر »