سەرەکی » وەرزش (پەڕە 137)

وەرزش

یاریزانێكی له‌بیر كراو

ئامادەکردن : محەمەد ئەحمەد پێویستە بۆ ساتێک لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە، پەڕەیه‌ک لەسەر مێژووی یاریزانێک بخوێنینه‌وه‌ کە به‌ڕاستی ماف خوراوو ون ناوه‌، ئەندەرسۆن لویز دێ سۆسا ناسراو بە دیکۆ ئه‌و یاریزانه‌یه‌، شوێنی یاریکردنی ناوەڕاستی هێرشبەر و چه‌قی ناوەڕاست بووه‌و یەکێک لە گۆڵ درووستکەرە مێژوویەکانی جیهان بووە. لە دایکبووی ٢٧/٨/١٩٧٧ پرتوگاله‌، خاوەن ره‌گه‌زنامەی بەڕازیله‌، سەرەتای ژیانی یاریکردنی ئەم ئەستێرەیە لەگەڵ یانەی کۆرینسیانزی ...

زیاتر »

مانـچسته‌ر یونایتد له‌ژێر ده‌ستی جۆزێدایه‌

سه‌لام عه‌لی دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پیاوه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سكۆتله‌ندا (سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن) له‌ پۆستی راهێنانی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كان، خێزانی گلیزه‌رو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ به‌دوای شوێن گره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان تا لانی كه‌م یانه‌كه‌ له‌ڕیزبه‌ندی بیگ فۆردا بهێڵنه‌وه‌. دوای(دیڤید مۆیس و رایان گیگز و لویس ڤان گال)، دواجار كه‌شتی یانه‌كه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی پرتوگال له‌نگه‌ری گرت و ناوی كاپیتانۆكه‌یان به‌كه‌سێكی تایبه‌ت و ژماره‌ یه‌ك به‌خشی، ...

زیاتر »

سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌

سیمۆنا هالیپی رۆمانی خه‌ڵاتی پۆرشی بۆ گه‌یشتن به‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی سه‌نگافوره‌ برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ پێش ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه‌. پاڵه‌وانێتی سه‌نگافوره‌ دوا پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی تێنسی سه‌رزه‌وی كچانه‌و براوه‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ 1500 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان وه‌رده‌گرێت، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌شدا باشترین 8 كچه‌ یاریزانی جیهان به‌شداری ده‌كه‌ن و یارییه‌كانیشی له‌ رۆژی 2 شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌. سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ ...

زیاتر »

میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی

ره‌زا باراستیش كوڕێكی گه‌نجی ئێرانیه‌و پیشه‌ی ئه‌ندازیارییه‌و خاوه‌نی ژیانێكی ئاسایی بووه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ رابردوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌سه‌ر ژیانیدا هاتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێت شێوه‌ی زۆر له‌ لیۆنێل میسی ده‌چێت. هاوینی 2016 لیۆنێل میسی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانی یاریكردنی ریشی داناو و تا ئێستاش ئه‌و یاریزانه‌ پارێزگاری له‌و ستایله‌ كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌سوودی ره‌زا بووه‌ كه‌ دوای هێشتنه‌وه‌ی‌ ریشی شێوه‌ی ...

زیاتر »

زۆر نزیكه‌‌ پاڵه‌وانێتی جیهان بباته‌وه‌

لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی و شۆفێری تیپی مارسیدس زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ بۆجاری چواره‌م پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن بباته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی مه‌زنی ئه‌مریكای برده‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ سوباستیان ڤیتیڵی دووه‌م زیاتر كرد. ركابه‌ری ئه‌و 2 شۆفێره‌ تا قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و قۆناغه‌ش هامیڵتۆن پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌نێو 5 یه‌كه‌مه‌ بێت بۆ ...

زیاتر »

بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌ی‌ بێڵد-ی ئه‌ڵمانی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌ی ئاشكرا كرد‌ كه‌ یۆب هاینكس‌ ئاماده‌ی‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئارامی و هاو سه‌نگی و جێگیری بۆ نێو یاریزانانی یانه‌ی بایرن مونشن بگه‌ڕێنێته‌وه‌و وایان لێبكات به‌ گیانی جه‌نگاوه‌ر‌ به‌شداری یارییه‌كان بكه‌ن. بایرن مونشن دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری دیاری ئیتاڵی دوور خسته‌وه‌و بۆ جێگرتنه‌وه‌شی به‌نێو ئه‌رشیفی یانه‌كه‌دا گه‌ڕاو دوای گه‌ڕانێکی زۆر توانی یۆب ...

زیاتر »

كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت

جۆهانا كۆنتای کچه‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ریتانیا و ریزبه‌ندی ده‌یه‌می جیهان كۆتایی هاتنی وه‌رزی یاریكردنی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوو مانگی داهاتوو ته‌رخان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێكانه‌كه‌ی‌ و راشیگه‌یاند كۆتایی به‌ركاره‌كانی  له‌گه‌ڵ فیم ڤیسیتی راهێنه‌ری هێناوه‌. كۆنتای 26 ساڵ وتی: دوای بیركردنه‌وه‌ و گفتوگۆی زۆر من و فیم به‌ رێکكه‌وتن بڕیارماندا  كۆتایی به‌كاری نێوانمان بهێنین، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی باشه‌و هیوام وایه‌ ...

زیاتر »

هایوارد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

وه‌رزی گۆردن هایوارد-ی یاریزانی نوێی تیپی بۆستن سێڵتیكس كۆتایهات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و پێكانه‌ قورسه‌ی كه‌ له‌یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه‌ی‌ له‌ وه‌رزی نوێی ئێن بی ئه‌ی دووچاری بوو. هایواردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر كلیفلاند كاڤالیێرز   قاچی راستی ده‌شکێت. مارك بارتیلستینی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ تۆری ئی ئێس پی ئێن وتی: هایوارد نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری شكانه‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند

رۆس بیتیای ئیسپانی كه‌ گه‌وره‌ترین وه‌رزشكاره‌ له‌مێژووی بازی به‌رز له‌ مێژووی ئۆڵۆمپیاد میدالی زێڕ له‌مل ده‌كات وازهێنانی یه‌كجاری راگه‌یاند. بیتیای ته‌مه‌ن 38 ساڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند بڕیاری داوه‌ به‌یه‌كجاری واز به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان بهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای 21 ساڵ له‌ كاروانی وه‌رزشی. رۆسی خاوه‌نی میداڵی ئۆڵۆمپیادی 2016 وتی: ئه‌وه‌ی‌ ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ رایبگه‌یه‌نم كۆتایی هاتنی ژیانی وه‌رزشیمه‌. بیتیا ساڵی 1996 ...

زیاتر »

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌

ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر له‌ یاری بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ئۆڵۆمپیاكۆس كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دروست ده‌كات و رۆژنامه‌كانیش گرنگی زۆریان به‌و كێشه‌یه‌ داوه‌. دۆگلاس رۆس كه‌ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانه‌ له‌ یاریی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئۆڵۆمپیاكۆس یه‌كێك بوو له‌ ناوبژیوانه‌كان ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه‌ له‌ پارتی پارێزگاران به‌هۆی كاری ناوبژیوانیشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی لیژنه‌ی‌ دادپه‌روه‌ری په‌رله‌مانی جێهێشتووه‌. به‌هۆی ئه‌م كاره‌شیه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ...

زیاتر »