سەرەکی » وەرزش (پەڕە 153)

وەرزش

جۆ گۆمێز بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ نوێ كرده‌وه‌

جۆ گۆمێزی به‌رگریكاری یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێ كرده‌وه‌ به‌مه‌ش ئه‌و به‌رگریكاره‌ ده‌رگای به‌ڕووی ئه‌و یانانه‌ داخست كه‌ گرنگیان پێده‌دا. ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ر له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی وه‌كو به‌رگریكاری لای چه‌پ پشتی پێ ده‌به‌سترێت. یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵیش هه‌وله‌كانی خسته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نوێ ...

زیاتر »

ئیبراهیمۆڤیچ ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میلان

لیۆنادرۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان دوپاتی كرده‌وه‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له‌ میركاتۆی زستانه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان ناكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یانه‌كه‌ی‌ ئه‌و باسه‌ی داخستوه‌. له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو چه‌ند جارێك دوپات كرایه‌وه‌ كه‌ ئیبرا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میلان به‌ جۆرێك خودی لیۆناردۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی دوپات كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئیبرا بڕیاری مانه‌وه‌ی‌ دا له‌ ئه‌مریكا. ...

زیاتر »

تێرێزا یۆهاوگ پێشبڕكێی كرۆس كه‌نتری برده‌وه‌

تێرێزا یۆهاوگی نه‌رویژی پێگه‌ی‌ خۆی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر له‌ جۆری كرۆس كه‌نتری به‌هێزتر كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ پێشبڕكێی ماوه‌ 15 كیلۆمه‌تری برده‌وه‌. ناوچه‌ی بیتۆسلینی نه‌رویژ میوانداری قۆناغی حه‌وته‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فری له‌ جۆری كرۆس كه‌نتری كردو وه‌كو هه‌میشه‌ تێرێزا باڵاده‌ستی خۆی نواند. تێرێزا پێش ئه‌م قۆناغه‌ له‌كۆی 6 قۆناغ 4 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو، ...

زیاتر »

ره‌نگه‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا بكرێت

ئه‌لیسكانده‌ر سیفرینی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌رگای ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا له‌ داهاتوو كرده‌وه‌. سیفرین سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا وتی: تۆپی پێ وه‌رزشێكی جیهانییه‌، چامپیۆنس لیگیش به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ جیهاندا بۆیه‌ زۆر قورسه‌ به‌نه‌خێر وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا بده‌ینه‌وه‌. وتیشی: ملیارێك كه‌س سه‌یری ...

زیاتر »

كچێكی 7 ساڵ هانده‌رانی خولی ئه‌مریكای سه‌رسام كرد

كچێكی ئه‌مریكی به‌ناوی مالیا ئیما كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 7 ساڵه‌ له‌ یاری كۆتایی خولی ئه‌مریكا هه‌مووانی سه‌رسام كرد ئه‌مه‌ش كاتێك هاته‌ نێو یاریگا و سرودی نیشتمانی ئه‌مریكای وته‌وه‌. له‌ ئه‌مریكا پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان یه‌كێك له‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ناوبانگه‌كان سرودی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ كچێكی ته‌مه‌ن 7 به‌هاری درابوو. ئه‌و كچه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی‌ سروده‌كه‌ سه‌رنجی ...

زیاتر »

تیروپشكی مۆندیالی ژنان راكێشرا

له‌ ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و رازاوه‌دا له‌ شاری پاریس تیروپشكیم مۆندیالی 2019ی ژنان راكێشرا كه‌ وابڕیاره‌ یارییه‌كانی له‌ چه‌ند شارێكی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ بچێت. له‌ مۆندیالی 2019دا 2 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژارده‌كانیش دابه‌ش كران به‌سه‌ر 6 كۆمه‌ڵه‌دا كه‌ تیایدا تا راده‌یه‌ك ئه‌ركی گه‌وره‌كان ئاسانه‌. هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكای خاوه‌ن زۆرترین نازناو و خاوه‌ن نازناوی دواین پاڵه‌وانێتی له‌ تیروپشكه‌كه‌دا كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ...

زیاتر »

دێربی سلێمانی بۆ نه‌ورۆز

یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌یه‌كی تری تێپه‌ڕاندو رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی رابردوو هه‌شته‌م جه‌وله‌ له‌یارییكان كران و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌فته‌ی نۆیه‌می یارییه‌كان ده‌كرێن. یاریی لووتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌سلێمانی كراو یاریگای ئاشتی دێربی سلێمانی له‌خۆگرت، یارییه‌كه‌ له‌نێوان تیپی یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیدا كرا، له‌یارییه‌كه‌ی ئاست باشدا كه‌ هانده‌رانێكی زۆر له‌كه‌شێكی باراناویدا ئاماده‌ی بوون، نه‌ورۆز هه‌نگاوێكی زۆر باشتر له‌هه‌فته‌كانی ...

زیاتر »

كاردانه‌وه‌كانی پاش بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر

هه‌فته‌ی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری خۆی به‌ باشترین یاریزانی جیهانی ساڵی 2018 به‌خشی و ئه‌مساڵ بۆ لۆكا مۆدریجی كرواتی ته‌مه‌ن 33 ساڵی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بوو. هه‌رپاش راگه‌یاندنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ و تا ئه‌م ساته‌شی له‌گه‌ڵدابێت كاردانه‌وه‌ی زۆر هه‌بووه‌، جا چ كاردانه‌ی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بن و تائێستاش كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامن زۆرترینیشیان سه‌لبی بوون و هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك ...

زیاتر »

تۆری ئی ئێس پی ئێن باشترینه‌كانی راگه‌یاند

تۆڕی (ئی ئێس پی ئێن)ی ئه‌مریكی ئه‌مساڵیش باشترینه‌كانی خۆی بۆ ساڵی 2018 راگه‌یاند و لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنای به‌ باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرد‌. باشترینه‌كانی (ئی ئێس پی ئێن) جیاوازه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی تری راگه‌یاندن چونكه‌ ئه‌م بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانه‌كان پشت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و رای كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا ده‌به‌ستێت. ئی ئێس پی ئێن هه‌موو ساڵێك باشترین 100 یاریزان دیاری ده‌كات ...

زیاتر »

چۆن و كه‌ی یه‌كه‌م بیرۆكه‌ی یاساكانی تۆپی پێ هاته‌ ئاراوه‌؟

تۆپی پێ و یاریی تۆپی پێ به‌ جه‌ماوه‌ریترین یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان داده‌نرێت و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌و به‌ ملیۆنان كه‌سیش یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن. مێژووی ئه‌م وه‌رزشه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ یارییه‌كه‌ سه‌ره‌تا زۆر به‌ساده‌یی كراوه‌، به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش بووه‌ته‌ خاوه‌نی یاساو رێسای تایبه‌تی خۆی، ئێستاش ئه‌و یارییه‌ چ له‌بواری ناوبژیوانی و چ له‌بواری ته‌كتیك و چ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریشدا خاوه‌نی سه‌دان بگره‌ هه‌زاران ...

زیاتر »