سەرەکی » وەرزش (پەڕە 30)

وەرزش

پیپ گواردیۆلا به‌ باشترین راهێنه‌ری پریمه‌رلیگ دیاریكرا

پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی به‌ باشترین راهێنه‌ری خولی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی 2018-2019 دیاریكرا. پێگه‌ی‌ ره‌سمی پریمه‌رلیگ بڵاویكردۆته‌وه‌ پیپ گواردیۆلا به‌ باشترین راهێنه‌ر دیاریكراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ و نۆنۆ سانتۆی راهێنه‌ری ولڤه‌رهامبتۆن و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ری تۆتنهام. دیاریكردنی پیپ گواردیۆلا وه‌كو باشترین راهێنه‌ر هه‌ر له‌خۆوه‌ نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌ توانی سه‌ركردایه‌تی مانچسته‌ر ...

زیاتر »

گریزمان رۆیشتنی له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راگه‌یاند

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆیشتنی ئه‌نتوان گریزمانی له‌ ریزه‌كانی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ دوای 5 ساڵ یاریكردن بڕیاری دا ركابه‌ریه‌كی نوێ تاقیبكاته‌وه‌. گریزمان دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی‌ بڕیاری دا كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ رۆخی بلانكۆس بهێنێت و بڕیاری كۆتایی به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌ پێگه‌كانیان ماڵئاواییان لێكردوه‌. گریزمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ له‌ ...

زیاتر »

قۆناغی ئیرله‌ندای پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزی زۆره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ریهانان ئیفلاندی ئوسترالی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر باڵاده‌ستیه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ئاو له‌ به‌رزایی زۆره‌وه‌ كه‌ به‌ كلیف دایڤین ناسراوه‌و بۆ چواره‌م قۆناغی له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی كوڕانی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كۆنستانتین پۆپۆڤیچی بوو. شاری دبلنی ئیرله‌ندا میوانداری قۆناغێكی نوێی پاڵه‌وانێتی جیهانی كلیف دایڤینی كرد كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا 85 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌ی‌ بینینی نمایشه‌كه‌ بوون. ...

زیاتر »

ئیدین هازارد: بڕیاری كۆتاییم به‌ چێڵسی راگه‌یاندوه‌

ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ چێڵسی دوپاتی كرده‌وه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا دوای یاری به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌رسناڵ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا ناكات. هازارد وه‌رزی داهاتوو بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت و به‌پێی زۆرێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌م هاوینه‌ كۆتایی به‌ 7 ساڵه‌ی یاریكردنی له‌ چێڵسی ده‌هێنێت و ده‌چێته‌ ریزی ریاڵ مه‌درید. هازارد دوای كۆتایی پریمه‌رلیگ بۆ راگه‌یاندنه‌كان ...

زیاتر »

جۆكۆڤیچ پێشه‌نگییه‌كه‌ی‌ به‌هێزتر كرد و هالیپ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌م

یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. نۆڤام جۆكۆڤیچ دوای بردنه‌وه‌ی‌ ماسته‌رزی مه‌درید پێگه‌كه‌ی‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر كردوه‌و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ رافائێل نادالی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ زیاتر له‌ 4000 خاڵ زیاد كردوه‌. دۆمینیك سیمی نه‌مسایش دوای گه‌یشتن به‌ قۆناغی پێش كۆتایی ماسته‌رزی مه‌درید سه‌ركه‌وتووه‌ بۆ پله‌ی چواره‌می ...

زیاتر »

ئۆت تاناك رال چیلی برده‌وه‌ و ئۆجیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی

ئۆت تاناكی ئیستۆنی رالی چیلی برده‌وه‌ كه‌ قۆناغی شه‌شه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانیه‌ رالیه‌و سیباستیان ئۆجیه‌ی فه‌ره‌نسیش به‌ باشترین شێوه‌ سودی له‌ پاشه‌كشه‌ی تێری نۆڤیل وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان. تاناك هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی پێشبڕكێكانی رالی چیلیه‌وه‌ توانی پێشه‌نگی بگرێت و تا رۆژی كۆتایش پارێزگاری له‌ پێگه‌كه‌ی‌ ردو به‌هۆیه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ چیلی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا. تاناك ماوه‌ی‌ ...

زیاتر »

تێری نۆڤیل دووچاری رووداوێكی مه‌ترسیدار بوو

له‌ میانی پێشبڕكێكانی رالی چیلی تێری نۆڤیلی به‌لژیكی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان دووچاری رووداوێكی مه‌ترسیدار هات و به‌هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كرا. له‌ قۆناغی هه‌شته‌می رالیه‌كه‌دا تێری نۆڤیل له‌ كاتێكدا به‌ خێراییه‌كه‌ی‌ زۆر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ ده‌خوڕی دووچاری رووداو هات و چه‌ندین ته‌قله‌ی لێدا پێش ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ستێته‌وه‌، به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ به‌ سوكی برینداربوو. نۆڤیل به‌هۆی ئه‌ روداوه‌ راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و پشكنینه‌كانیش ده‌ریان ...

زیاتر »

جۆكۆڤیچ و كیكی بێرتنس پاڵه‌وانی مه‌درید بوون

ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی مه‌درید كۆتایی هات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ ماسته‌رز داده‌نرێت و له‌ ئاستی كچانیش پریمه‌ر 5 داده‌نرێت و براوه‌شیان 1000 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی یاریزانان وه‌ده‌گرێت. له‌سه‌ر ئاستی كوڕان نۆڤاك جۆكۆڤیچی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان توانی درێژه‌ به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ بدات و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بباته‌وه‌. جۆكۆڤیچ له‌ یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی ستیفانۆس تسیتسیپاس بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ ...

زیاتر »

ئیریك ڤێرن بووه‌ یه‌كه‌م شۆفێر ئه‌م وه‌رزه‌ 2 قۆناغی فۆرمۆلا ئی بباته‌وه‌

ئیریك ڤێرن بووه‌ یه‌كه‌م شۆفێر له‌م وه‌رزه‌ی پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا ئی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی 2 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به‌هۆیه‌وه‌ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌. له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵی فۆرمۆلا ئی روداوێكی ناوازه‌ روویدا كه‌ له‌ 8 قۆناغی یه‌كه‌دا 8 شۆفێری جیاوازبوونه‌ پاڵه‌وان، به‌ڵام له‌ قۆناغی مۆناكۆ ڤێرن كۆتایی به‌مه‌ هێناو دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد. ڤێرن له‌ پاڵاوتن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو به‌مه‌ش له‌ ...

زیاتر »

تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ تامی پریمه‌رلیگ

پاش چه‌ندین یاریی و ململانێیه‌كی سه‌ختی نێوان یانه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و بگره‌و به‌رده‌یه‌كی زۆری نێوانیان، دوا جار هه‌ردوو خوله‌ گرنگ و به‌هێز و ناوداره‌كه‌ی ئه‌وروپا(چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ) گه‌یشتنه‌ كه‌ناری ئارام و ئێستا هه‌ردوو یاریی كۆتایی ئه‌م خوله‌ ماون بكرێن.هه‌ردوو خوله‌كه‌ی ئه‌مساڵ زۆر جیاواز له‌ساڵانی رابردوو هه‌موو بۆچوون و ئه‌گه‌ره‌كان و گره‌وه‌كانی سه‌ریانی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا تایایاندا ...

زیاتر »