سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 105)

هەمەڕەنگ

خێزانە بەهرەمەندەكەی رۆژهەڵات خزمەت بەهونەر دەكەن

ئەنوەر عەزیزیان‌و هەریەك لە كچەكانی کە ناویان كوردستان، نیشتمان، ئاڵا، وەك گروپێكی چالاكی بواری هونەری گۆرانی‌و موزیك‌و سروود بوونەتە تەواوكەری كارەكانی یەكتر . ئەو خێزانە هونەرییە ماوەیەكە لەڕۆژهەڵاتەوە هاتوونەتە کوردستانی باشوور، پێشتریش لەڕۆژهەڵات كاری هاوبەشی هونەرییان سازداوە، بەتایبەتی كوردستان-ی كچە گەورە تەمەن 15 ساڵان كە جگە لەئامێرژەنی گۆرانی دەچرێ‌و تابلۆ دەكێشێ‌و نواندن‌و نمایشیش دەكات‌و تائێستا چەندین رێزلێنانی پێدراوە. هەرچی نیشتمانی ...

زیاتر »

ژنان رووداوەکان کاریگەرتر دەکەن

ئا: ژنۆرناڵ رووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی ناوچەکە، لە چەندین دیمەنی جیاواز جیاوازدا ئەوەیان پێ وتین کە بە ژنانەوە کاریگەرترو هەستیارتر بەدیار دەکەون. لەم رووەوە ئاماژە کردن بە خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە کۆبانێ، نموونەیەکی گرنگ و کاریگەرتری رۆڵ بینینی ژنانمان بینی، ئەوان پیشانیان داین بە دیمەنە جیاوازەکانیانەوە چۆن و بە چ شێوەیەک سەرنجی هەموو ...

زیاتر »

هونەری شێوەکاری لەنێوان خولیا و پیشە لای خانمان

ئا:- لۆڤە محەمەد هێڤی فارووق و خەڵات عەلی یەکێکن لەو خانمانەی بە هونەری شێوەکاری دەیانەوێت دەستیان هەبێت لە جوانتر کردنی ژیاندا. هێڤی فارووقی تەمەن ٢٢ ساڵ کە خانمێکی شاری سلێمانییە، شێوەکارە، هونەری شێوەکاری وەک سەرچاوەیەکی ئابووری بەکار دەهێنێت و لە پێناسەی هونەری شێوەکاریدا بە ژنۆرناڵ دەڵێت: شێوەکاری هونەری دەربڕینە کە ئەو هەستەی لە ناختدا بێت لە ڕێگەی فڵچەکەتەوە دەری دەبڕیت ...

زیاتر »

محەمەد فەتاح 69 تابلۆی نمایشكرد

لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكەی شاری سلێمانی لە رۆژی 16 تا 19/11/2017 و رۆژانی دوایی هونەرمەندی شێوەكار محەمەد فەتاح پێشانگایەكی تایبەتی كردەوە، لەم پێشانگایەدا ٦٩ تابلۆی قەبارە جیاواز نمایش كراوە. هونەرمەندی شێوەكار محەمەد فەتاح لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە پێشانگا تایبەتییەكەی ڕایگەیاند: لەم پێشانگایەدا ٦٩ تابلۆی قەبارە جیاواز نمایشكراوە، ماتریاڵی ڕۆنی و پاستیل لە تابلۆكاندا بەكارهاتووە و باس لە دۆخی مرۆڤ ...

زیاتر »

ئۆتۆمبیلێك بە دیاری بۆ پاپای ڤاتیكان

كۆمپانیای لامبۆرگینی ئۆتۆمبیلێك دەكاتە دیاری بۆ پاپای ڤاتیكان، ئەویش بڕیاریداوە بیفرۆشێت و پارەكەی تەرخان بكات بۆ كاری خێرخوازی. كۆمپانیای لامبۆرگینیی ئیتاڵی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیل بڕیاریدا بە پێدانی ئۆتۆمبیلێكی نوێی جۆری لامبۆرگینی هوراكان بە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان وەك دیاریی تایبەتی كۆمپانیاكە، بەڵام پاپا بڕیاریدا ئەو ئۆتۆمبیلە بفرۆشرێت و پارەكەی بۆ كاری خێرخوازی تەرخان بكرێت، پێدەچێت تەرخان بكرێت بۆ دروستكردنەوەی خانوی ...

زیاتر »

جوانترین كچەکانی ناوچەكە کێن؟

بە پێی راپرسییەكی ئەلیكترۆنی، كچانی ئێران جوانترین كچانی ناوچەكەن و عیراقییەكانیش لە پلەی پێنجەمدان. بە پێی راپرسییەكی ئەلیكترۆنی سایتی رانكەری جیهانی بۆ دیاریكردنی جوانترین كچانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كچانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە جوانترین كچانی ناوچەكە دیاریكراون. راپرسییەكە 17 وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتوە، دوای ئێران، كچانی لوبنان لە پلەی دووەم و كچانی سوریا لە پلەی سێیەمدان. هەر بە پێی ئەو ...

زیاتر »

كونجەكەی دکتۆر عیزەدین باخچەی ساڵۆنی رازاندەوە

لەچوارچێوەی زنجیرە كۆڕەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، سەرلەبەیانی دوێنێ 18/11/2017 سالۆنی كوردستانی نوێ لەمەراسیمێکدا میوانداریی پ. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ-ی كرد بۆ ناساندنی كتێبی (ئەم كونجەش). ئەم كونجەش، نوێترین كتێبی چاپكراوی رۆژنامەی كوردستانی نوێیە، كە بریتییە لە (42) وتاری رۆژنامەوانی پ. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ كە پێشتر بە گۆشە لە كوردستانی نوێ‌ بڵاوی كردونەتەوە. لەمەراسیمەکەدا دەربارەی كتێبەكە پ. د. عیزەدین مستەفا ...

زیاتر »

داری تەمەن بۆ مامی گەورە

هونەرمەند مامۆستا كامەران جەراح-ی شێوەكار لەدوا كاریدا كە بەبۆنەی كۆچی دوایی مامی گەورە كێشاویەتی، تابلۆیەکە تایبەت بەوێنەی قۆناغەكانی تەمەنی مام جەلال، بەڵام لەچوارچێوەی كاری هونەریدا، بۆئەو مەبەستەش كامەران جەراح هەر وێنەیەكی قۆناغەكانی تەمەن و خەباتی مامی لەقەدو لق‌و چڵ‌و گەڵای پێرەداری شۆڕش و تێكۆشان نەخشاندووەو ناونیشانی ئەو كارە هونەرییەشی ناوناوە (كۆیەو كۆسار ماڵئاویت لێدەكەن مامە گیان). دیارە پێشتریش ئەو شێوەكارە ...

زیاتر »

چەپکێک لە شیعرەکانی مامۆستا گۆران دیارییە

چەپکێک لە شیعرەکانی مامۆستا گۆران دیارییەکی هاوبەشی هونەرمەندان یاسین قادر بەرزنجی بە خوێندنەوە و  د. عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە بە باکگراوندێکی مۆسیقییەوە پێشکەشی هۆگرانی ئەدەبی گۆران و بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی هۆگری گوێگرتنن کراوە،  دیارییەکە دانەیەکیشی گەیشتە کوردستانی نوێ.

زیاتر »

له‌ناوجه‌رگه‌ی‌ كاره‌سات‌و ناخۆشییه‌كاندا

هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌‌و مه‌ردایه‌تی‌ نواندن شیاوی‌ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان بووه‌، له‌دۆخی‌ بوومه‌له‌رزه‌و كاره‌ساته‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌كرماشان «له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان» چه‌ندین گروپ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ دروستبوون. گه‌نجه‌كان ده‌وری‌ گرنگیان له‌م كه‌مپینانه‌ گێڕاوە. هاوكارمان یادگار عه‌لی‌ راپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌لی‌ ئاماده‌كردووه‌، له‌ژماره‌ی‌ داهاتوودا ده‌یخوێننه‌وه‌.

زیاتر »