سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 115)

هەمەڕەنگ

سه‌گرمه‌، پارچه‌ موزیكێكی‌ جیهانی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ نوێترین پارچه‌ موزیكی خۆی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پارچه‌ موزیكه‌كانی (یۆهان سه‌باستیان باخ) دووباره‌ كردۆته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ بڵاویكردۆته‌وه‌. ئه‌م پارچه‌ موزیكه‌ كارێكی موزیكدانه‌ری ئه‌ڵمانیی (یۆهان سه‌باستیان باخ)ه‌ كه‌ له‌ چاخی باروكدا له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ڤۆكاڵ دایناوه‌، پاشان بۆ ئامێری ڤایۆلین و پیانۆ ئه‌ڕێنج كراوه‌.كه‌ تائێستا چه‌ندین ژه‌نیار ژه‌نیویانه‌، ئه‌مجاره‌ سه‌گرمه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ژه‌نینیان بۆ كردووه‌. ...

زیاتر »

یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی…

یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی کچە هندییەکە بکوژێت لە راگەیاندنێکی شۆکهێنەردا ئەندامێکی حزبی قەومی هندۆسی 100 ملیۆن روپیەی کردووەتە خەڵات بۆ ئەو کەسەی ئەستێرەیەکی سینەمای هندستان بکوژێت. سوارج بال ئاموی ئەندامی حزبی بهاراتیا جاناتایە لە ویلایەتی هاریانا لە باکووری هندستان، خەڵاتێکی بەبڕی 100 ملیۆن روپیە کە دەکاتە یەک ملیۆن 500 هەزار دۆلار تەرخانکردووە بۆ ئەو کەسەی ...

زیاتر »

گۆرانییه‌ك بۆ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ كرماشان

گۆرانی‌ بێژی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان حوسێن سه‌فامه‌نیش گۆرانییه‌ك بۆ «كرماشان» و ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هاتوون و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا. میوزیكی‌ ئه‌م گۆرانییه‌ بورهان موفتی دایناوه‌، و تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌زا جه‌لیلیانه‌وه‌ نوسراوه‌ و كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناخهه‌ژێن گۆرانییه‌ ده‌ڵێت، به‌تایبه‌ت كه‌ سه‌فامه‌نیش خۆی‌ خه‌ڵكی‌ كرماشانه‌و رووداوه‌كانیش زۆر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر داناوه‌.

زیاتر »

پلیكانه‌یه‌ك پڕاو پڕ له‌ هونه‌ری‌ په‌یكه‌رتاشی‌

بۆ ئۆفیسه‌ نوێیه‌كه‌یان دروستكراوێكی سه‌رنجراكێش دروستكرا، دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی ئۆرا ئیتو بینینێكی داهێنه‌رانه‌ی جوانی پلیكانه‌ی دروست كرد بۆ ماڵی رۆژنامه‌ی پارسی Le Parisien و Les Echos. بیناكه‌ له‌ چوار نهۆمی پێكهاتووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازنه‌ی 15. دروستكراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رتاشی پارامتری دیار له‌به‌رچاو له‌گه‌ڵ هه‌یكه‌لی بیومۆرفیك دروست كرد كه‌ به‌شێوه‌ی ستونی و به‌ پارچه‌ی ته‌خته‌یی پركراوه‌ته‌وه‌. كه‌ به‌ناوچه‌ی پێشوازی، رووبه‌ری كاركردن، و ...

زیاتر »

لە خانەقی‌-یەوە بۆ تاراوگە

رۆژی 28/11/2017 دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان کۆڕێكی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی نوێی مامۆستا جەعفەر سازکرد، کتێبەکانیش بریتیبوون لە(مێژووی خانەقی «دوو بەرگ»، تاراوگەو گوڵە ژاکاوەکانی بەهەشت). لەو کۆڕەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەکەسایەتی‌و ڕۆشنبیران‌و راگەیاندنکاران بەڕێوەچوو، مامۆستا جەعفەر کورتەیەکی دەربارەی کتێبەکان‌و گرنگییان بۆ کتێبخانەی کوردی پێشکەشکردو بەدابەشکردنی هەرسێ کتێبەکەش بەسەر ئامادەبوواندا کۆتایی بەکۆڕەکە هات. خانه‌قی‌ یه‌كێكه‌ له‌شاره‌ گرنگ‌و دێرینه‌كانی‌ كوردستان‌و ...

زیاتر »

حەسەن زیرەک لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بوو

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەی دەبات، سەعات ١٠.٣٠ سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 29/11/2017 بەبۆنەی (96)ەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک ساڵۆنی کوردستانی نوێ مەراسیمێکی تایبەتی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەبرد. هاوکات هەر بەم بۆنەیەشەوە کوردستانی نوێ پاشکۆیەکی تایبەت کە پێکهاتبوو لە8لاپەڕە بەژیان‌و کارە هونەریی‌و بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە بڵاوکردەوە. لەسەرەتای مەراسیمەکەدا نووسەرو رۆژنامەنووس ساڵح بێچار بابەتێکی لەسەر ژیان‌و بەرهەم‌و ...

زیاتر »

ژیان له‌ سه‌ر سنوور

فیلمی «ژیان له‌سه‌ر سنور» جارێكیتر سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری سینه‌ماكانی ئه‌ڵمانیای بۆخۆی ڕاكێشا. فیلمی دێكۆمێنتاری «ژیان له‌سه‌ر سنور» له‌ ئاماده‌كردنی به‌همه‌نی قوبادی و ده‌رهێنه‌ری هه‌شت منداڵی خه‌ڵكی شاره‌كانی كۆبانی و شه‌نگال كه‌ لەكه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ژیان، چیرۆكی تاڵ و دڵته‌زێنی ژیانیانیان له‌ ژێر سێبه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش نیشان ده‌دات. ئه‌م فیلمه‌ دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی و نمایشكردنی له‌فیستیڤاڵه‌ جۆراوجۆره‌كان سه‌رنجێكی زۆری ڕاكێشا. ...

زیاتر »

فیلمی كوردی دارتوو نمایش ده‌كرێت

ئه‌مین مورادی سه‌رۆكی بنكه‌ی هونه‌ری پارێزگای سنه‌ رایگه‌یاند كورته‌ فیلمی كوردی دارتوو له‌ده‌رهێنانی ته‌یمور قادری نمایش كرا. وتیشی: ته‌یمور قادری ده‌رهێنه‌رێكی لاوی كورده‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری كامیارانه‌و پێشتر به‌ كورته‌ فیلمی »باران ده‌باری» و «چینه‌وه‌ ده‌مه‌و به‌یان» چه‌ندین خه‌ڵاتی بیانی وه‌رگرتووه‌. مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كورته‌ فیلمی دارتوو چیرۆكی ده‌ستفرۆشێكه‌ كه‌ خۆی و كوڕه‌كه‌ی ئه‌مانه‌تێك به‌ پیرێژنێك ده‌گه‌یه‌نن.

زیاتر »

خاکی دابڕێنراو، بڵاوکرایەوە

راگەیاندنی ئەکادیمیای بەدرخان رۆژی شه‌ممه‌ 25/11/2017 لە کۆفی نێتی گه‌له‌ری نیشتیمانی ئه‌منه‌ سووره‌که‌- سلێمانی کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، لەسەر ئەرکی ئه‌کادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و که‌لتوور به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی وێژه‌یی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی میدیاکاران و نووسه‌ران و رۆشنبیران و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان و عیراق، مه‌راسیمێکی شکۆداریان رێکخست بۆ رێوڕەسمی راگەیاندنی کتێبی (خاکی دابڕینراو- له‌نووسینی توێژەر: محه‌مه‌د ره‌ئووف)، سه‌ره‌تا هیوا ره‌ئووف ...

زیاتر »

هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی بەدەستهێنا

له‌یازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیك كه‌ له‌وڵاتی ئۆستراڵیا به‌ڕێوه‌ چوو، نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ ئه‌كته‌ری گه‌نجی كورد توانی خه‌ڵاتی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بباته‌وه‌. ناوبراو تا ئێستا له‌چه‌ندین فیلمدا به‌شداری كردووه‌. نه‌وید پێشتر له‌ نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی براتسیلاو له‌ سلواكیا به‌شداری كردبوو و به‌هۆی ڕۆڵی له‌ فیلمی «به‌بێ به‌روار به‌بێ واژۆ» توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو وه‌ربگرێت. نه‌وید خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ...

زیاتر »