سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 116)

هەمەڕەنگ

ئۆسکارێکی تایبەت بۆ ئەلیخاندرۆ گۆنزالس

ئەکادیمیای ئەمریکی  بۆ هونەری سینەما رایگەیاند کە ئۆسکارێکی تایبەت دەبەخشێتە   ئەلیخاندرۆ گۆنزالس دەرهێنەری مەکسیکی. بەخشینی ئەم خەڵاتە بەئەلیخاندرۆ لەبەرامبەر بەرهەمێکی شەش دەقیقەیدایە کە گوزارشت لەژیانی کۆچبەران دەکات.

زیاتر »

شیعرەکانی تەیب جەبار لەزانكۆی وان

لەڕۆژانی رابردوودا لەزانكۆی وان لە باكووری كوردستان ماستەرنامەی خوێندكار دڵشاد جەلال محەمەد كە لەبارەی ئەزموونی تەیب جەبار لەشیعرو رەخنەدا بوو گفتوگۆی لەسەركرا، گفتوگۆكە ماوەی دوو سەعاتی خایاندو بەپلەی نایاب بەبێ‌ دەستكاری وەرگیرا. لیژنەی پسپۆڕانی گفتوگۆكەش بریتیبوون لەم مامۆستایانە «مامۆستا سەید بەتەڵ، د. نەسیم سۆنمیز، د. ئەیهان تەك «  كۆی ئەم ماستەرنامەیە بەشێوەزاری كرمانجی نووسراوەتەوەو بڕیار وایە بەم نزیكانەیش بەشێوەزاری سۆرانیش ...

زیاتر »

پاسكیلێك منداڵان له‌گه‌ڵ كتێب ئاشت ده‌كاته‌وه‌

له‌كاتێكدا ساڵانێكی زۆره‌ شه‌ڕ به‌ربینگی به‌ ئه‌فغانستان گرتووه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و له‌ناویشیاندا منداڵانێكی زۆر ده‌بیندرێن كه‌ بوونه‌ته‌ سووته‌مه‌نی جه‌نگ، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ قوتابخانه‌كان و كتێبخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شێكی وێران و خاپوور بكرێت. هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی به‌ ناوی سابیر حوسێنی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ و خوێندنه‌وه‌ی كتێب ئاشت بكاته‌وه‌، كتێبخانه‌یه‌كی بچووكی گه‌ڕۆكی دروستكردووه‌ و به‌ پاسكیله‌كه‌ ...

زیاتر »

بۆ كۆردستان، نوێترین بەرهەمی نادیە كۆیی

لەوسەروبەندەئالۆزەی كوردستانداو وەك هەوڵێك بۆ زیندووراگرتنی رۆحی كوردایەتی و هونەری خستنە خزمەتی كاروانی كوردایەتی، لەچەند رۆژی رابردوودا هونەرمەند نادیە كەریم كۆیی سروودێكی بەناوی بۆ كوردستان تۆماركرد. سروودەكە لەشیعری دڵدار جەلیزادیەو ئامادەكردنی موزیكیش سەروەت كۆیی‌و لێزان قادر-ە ژەنیارەكانی ئەم بەرهەمەش بریتین لە زانا ئەنوەر- قانوون، نیهاد سابیر كیبۆرد-لێزان قادر- عود- رێژوان خەلیل- كەواڵە. بەرهەمەکەش لەستۆدیۆی لاوژە تۆماركراوە. لەمبارەیەوە نادیە كۆیی لەبارەی ...

زیاتر »

مام جەلال لووتکەی گەورەیی

نووسەرو رۆژنامەنووس‌و لێکۆڵیاری کورد مومتاز حەیدەری لەدووتوێی 96لاپەڕەدا کتێبی مام جەلال لوتکەی گەورەیی چاپ‌و بڵاوکردەوە کە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی کتێبخانەو ئەرشیفی مومتاز حەیدەری. کتێبەکە چەندین وتارو بەڵگەنامەو وێنەی دەربارەی ژیان‌و خەباتی  چەندین ساڵەی مام جەلال تێدا بڵاوکراوەتەوە. هەروەها دەربارەی ئەم کتێبەو لەسەرەتای کتێبەدا هاتووە: لەڕووی وەفادارییەوە: دیاریی بنەماڵەی تێکۆشەری حەیدەرییان، بنەماڵەی شەهیدی سەرکردە جەمال حەیدەری، شەهیدی نەمر موهیب حەیدەری، هەردوو ...

زیاتر »

چوار بەرهەمی بورهان محەمەد لە چلەی مامدا بڵاودەبێتەوە

لە سەروبەندی نزیكبوونەوە لە وادەی چلەی سەرۆكی نەمر مام جەلال-دا، هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بورهان محەمەد سەرقاڵی ئامادەكردنی (CD)ەكە كە چوار بەرهەم لەخۆ دەگرێت. ئەو چوار بەرهەمەی لەم سیدییەدان بریتین لە چەند مەقام‌و لاواندنەوەیەك بەناوەكانی(جەنابی مام، تۆ موعجیزەی مێژوومان بوویت، من بتناسم، بەخێر بێیتەوە). لەبارەی كارەكانی ئەو بەرهەمانەو ئامادەكارییەكانیشییەوە، هونەرمەند بورهان محەمەد لە لێدوانێكیدا بە دوالاپەڕەی وت: ئەم سیدییە بریتییە ...

زیاتر »

ئینتەرنێتی خۆڕایی

پڕۆژەیەك بۆ دابینكردنی ئەنتەرنێتی خۆڕایی بۆ سەرجەم دانیشتوانی زەوی لە لایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكییەوە خراوەتەڕوو. پێگەی فیزیك ئەسترۆنۆمی بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیای موسك سیبی ئێكس  پڕۆژەیەكی داوەتە دەزگای  پەیوەندییەكانی سەر بە ئیدارەی فیدراڵی ئەمریكا  كە تیادا بیرۆكەی دابینكردنی ئەنتەرنێت بە خۆڕایی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی هەیە. بە پێی پڕۆژەكە لە كاتی جێبەجێكردنیدا لە سەرجەم ناوچە و وڵات و شوێنە جوگرافیا سەختەكانیشدا وەك بیابان و ...

زیاتر »

نازناوی باشترین سوپای جیهان

بەهۆی دەسكەوتەكانی لەشەڕی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی خاكێكی زۆر، نازناوی (باشترین سوپای جیهان) دەدرێتە سوپای عیراق. تاونسەند راشدفۆرد جەنەراڵی خانەنشینی بەریتانی بە تەلەفزیۆنی چواری بەریتانیای راگەیاندوە، رۆژی 21-12ی ئەمساڵ گۆڤاری (جینز) ی سەربازیی بەریتانی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لەشاری لەندەن ساز دەكات و 20 خەڵاتی تایبەتی گۆڤارەكە لە بوارە جیاجیاكاندا دابەش دەكات كە دوانیان بەر عیراق دەكەوێت و یەكێكی تریش لە خەڵاتەكان ...

زیاتر »

عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان كۆچی دواییكرد

رۆژی 26/10/2017 مامۆستا عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان چیرۆکنووس و نووسه‌رو لێكۆڵه‌‌ری به‌ناوبانگی كورد له‌شاری تاران لەته‌مه‌نی 76ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وە كۆچی دوایی كرد. عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان یه‌كێكە له‌نووسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی كورد كه‌ له‌دایكبووی شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و چ له‌ سه‌رده‌می شاو چ له‌سه‌رده‌می دوای شای ئێرانیش به‌تاوانی ئازادیخوازی ده‌ستگیرو زیندانی كرا. لە ژمارەکانی داهاتوودا راپۆرتێکی شایستە لەسەر مامۆستا عەلی ئەشرەف بڵاودەکەینەوە.

زیاتر »

سەعاتەکەی دەستی پۆل نیومان بە17ملیۆن دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەعاتێکی جۆری (رۆلێکس) کە موڵکی هونەرمەندی ئەمریکی پۆل نیومان بوو بەبڕی 17.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. دیزاینکردنی ئەم سەعاتە بۆ وەرزشی پێشبڕکێی ئۆتۆمبیل دروستکراوەو ساڵی 1969 پێشکەشی پۆل نیومان کراوە. شایانی باسە کەسێک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە دوای 12دەقیقە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی ئەم زیادکردنەی کردووەو لەکۆتاییدا سەعاتەکەی بەبڕی بەبڕی 17.8 ملیۆن دۆلار کڕێوە.

زیاتر »