سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 184)

هەمەڕەنگ

سڵاو پێشمەرگە، وەكو فیلمێكی ئەكشنی كوردی

فیلمی «سڵاو پێشمەرگە» بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی فیلمی ئەكشن دەكات لە وڵاتی ئیسپانیا لەگەڵ  نۆ  فیلمی وڵاتانی تر كێبركێی بەدەستهێنانی خەڵات دەكات. فێستیڤاڵەكە لەڕۆژی 22/10/2017-ەوە دەستی پێكردووەو حەوت رۆژ دەخایەنێت كە تێیدا فیلمە كوردییەكەش نمایشدكرێت. فیلمەكە ستایلێكی نوێیە لە سینەمای كوردی، ئەویش ستایلی ئەكشنەو بەرهەمی ساڵی 2016یەو باس لە داستانی مەفرەزەیەكی پێشمەرگە دەكات لە هەلومەرجی زستانێكی سەختدا، لەگەڵ رۆژنامەنوسێكی ئەڵمانی كە ...

زیاتر »

نامەی یەکێک لە قوربانییەکانی تایتانیک بە166هەزار دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا نامەی یەکێک لەقوربانییەکانی کەشتی تایتانیک بەبڕی 166هەزار دۆلار فرۆشرا. نامەکە رۆژێک بەر لەنقومبوونی کەشتی تایتانیک لەلایەن یەکێک لەسەرنشینەکانی کەشتییەکەوە کە لەکەسە دەوڵەمەندەکان بووەو ناوی ئۆسکار هولفەرسۆن-ە نامەکەی لە سێ پەڕەدا بۆ دایکی نووسیووەو وتویەتی: «ئەگەر هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەبڕوات رۆژی چوارشەممە دەگەمە نیویۆرک». هەروەها نووسیویەتی: کەشتییە راقییەکە ناوبانگێکی خراپی هەیە، ئەو کەشتیە زەبەلاحە وەک هۆتێلێکی گەورەیەو خواردنی بەتام ...

زیاتر »

21 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە

دوای ماوەیەکی کەم لەنمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەمریکا، فیلمی (boo madea halloween) توانی بڕی 21.7 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. فیلمەکە کۆمیدییەو هەریەکە لە تایلۆر بێری و کاسی دیڤزو باتریاس لاڤلی و چەند ئەکتەرێکی تر رۆڵی تێدا دەبینن.  104 جار بینراوە

زیاتر »

نیکۆڵ کیدمان لە فیلمێکی نوێدا

نیکۆڵ کیدمان ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان سەرقاڵی وێنەگرتنە لەدیمەنەکانی فیلمی (Boy Erased)، لەکاتی وێنەگرتنیشدا چەند وێنەیەکی ئەم خانمە سینەماکارە جیهانییە بڵاوبۆتەوە کە جل‌وبەرگێکی سەیری لەبەردایەو باڕۆکەیەکی ئاڵتونی بەکارهێناوە بۆ رۆڵبینین لەدیمەنەکانی فیلمە نوێکەیدا. فیلمی (Boy Erased) کە بڕیارە دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی ساڵی 2018 بچێتە سەرشاشەی سینەماکان، لەدەرهێنانی جویل گیرتۆن-ەو جگەلە نیکۆڵ کیدمان هەریەکە لەراسل کرو خافێر دۆلان و شیری ...

زیاتر »

بە تەمەنترین ژن‌ لە كوردستان دەژی‌

تەمەن ئەوەندە بواری‌ داوە، هیچ هاوڕێیەكی‌ لە ژیاندا نەماوە، سەرەڕای‌ تێپەڕاندنی‌ زیاتر لە سەدەیەك، بەڵام بە تەندروستی ‌و بیرێكی‌ باشەوە رۆژانەی‌ بەڕێدەكات. سەلما عەبدولقادر، ناوی‌ ئەو ژنە كوردەیە كە تەمەنی‌ گەیشتووەتە 120 ساڵ‌ و بەو هۆیەوە بووەتە بە تەمەنترین كەس لە عیراقدا، تەمەنەكەی‌ ئەوەندە باوەڕ پێنەكراوە كە حكومەت لە بەڵگەنامە رەسمییەكاندا باوەڕی‌ بەوە نەبووە لە ژیاندا مابێت ‌و بەشە خۆراكی‌ ...

زیاتر »

زانیاریی ورد لە بارەی هەژاری‌و نرخی خۆراكەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، هەژارترین وڵاتی جیهان نرخێكی زیاتر دەدات بەراورد بە شوێنە گرانبەهاكانی تر، لە شارێكی وەكو نیویۆرك قاپێك خواردن بە دۆلارێك و ٢٠ سەنتە و هەمان قاپە خۆراك لە باشووری سودان بە ٣٢٠ دۆلارە. دەیڤد بیسلی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی خواردنی جیهانی ئاماژەیكردووە، نایەكسانی لە نرخ و توانای كڕینی خواردندا هەیە، ئەگەر كەسێك ...

زیاتر »

نەخشاندنی دار و دیوار

ژنێكی تەمەن ٩٠ ساڵ لە گوندێكی وڵاتی چیك زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی ڕازاندۆتەوە، ئەو چێژ لەم كارەی وەردەگرێت و بە بێ بەرامبەر ئەنجامی دەدات. ئەو ژنە ناوی جیۆنا سۆنە، كە لە گوندێكی بچوكی چیك دەسوڕێتەوە بە ناوی لۆوكا و زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی بە چەند ڕەنگێگ ڕازاندۆتەوە. جیۆنا بەردەوام كات بە ڕەنگكردن و جوانكردنی ...

زیاتر »

یەكەم دیداری یەڵماز گیونەی بۆ نمایشی فیلم

لەڕۆژانی رابردوودا بەچاودێری قائیمقامییەتی شارۆچكەی سەیدسادق، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری سەیدسادق بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی، یەكەمین دیداری یەڵماز گیونەی بۆ نمایشی فیلم بەڕێوەبرد. لەمبارەیەوە ئازاد سەوزە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی و هونەری سەیدسادق و سەرپەرشتیاری یەكەم دیداری یەڵماز گیونەی رایگەیاند: ئامانجمان لەسازكردنی ئەم دیدارە بۆ ئاشتكردنەوەی هونەری سینەماو نمایشكردنی فیلم-ە لەگەڵ گەنجان و هاوڵاتیانی ئەم شارۆچكەیە، چونكە ماوەیەكی زۆرە ئەمجۆرە ...

زیاتر »

هێڵکارییەک کە دۆناڵد ترەمپ کێشاویەتی بە 12 هەزار دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا هێڵکارییەک کە دۆناڵد ترەمپ کێشاویەتی بە بڕی 12هەزار دۆلار فرۆشرا. ماڵی جولیان بۆ فرۆشتنی کەل‌وپەل‌و بەرهەمە هونەرییەکان رایگەیاندووە کە ئەو هێڵکارییەی ترەمپ کێشاویەتی بریتییە لەتەلارێکی بەرز کە دەکەوێتە نیۆیۆرک‌و ترەمپ ساڵی 1995 بۆ کارێکی خێرخوازی کێشاویەتی. هەروەها ئاشکراشی کردووە کە سەرەتا هێڵکارییەکە بە بڕێ 100دۆلار فرۆشراوە، بەڵام دواتر وردەوردە نرخەکەی گەیشتە 8هەزار دۆلارو هەتا 12 هەزار دۆلار، هەتا ...

زیاتر »

سویسرا، بێدەنگی ئاسمانی جوبرائیل باشترین بوو

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سویسرا خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درایە. دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی خەڵاتەكەوە رایگەیاند «(بێدەنگی ئاسمان) لەمیانەی بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی خەڵاتەكانی لارجۆ فیلم لەسویسرا، خەڵاتی سێهەمی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی پێبەخشرا». (بێدەنگی ئاسمان) نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها ...

زیاتر »