سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 3)

هەمەڕەنگ

فه‌یسبووك لایكه‌كان ده‌شارێته‌وه‌

بی‌ بی‌ سی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ چینی‌ ئاشكرای‌ كرد، كه‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك به‌ نیازه‌ له‌مه‌ودوا ژماره‌ی‌ لایكه‌كانی‌ به‌كاربه‌ران بشارێته‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه‌ش پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ باری‌ ده‌روونی‌ به‌كاربه‌رانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌كاربه‌ری‌ فه‌یسبووك ئه‌وه‌نده‌ خولیای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ لایكی‌ زۆر نه‌بێت. خاتو جین مانشۆن ۆنگ ئه‌ندازیارێكی‌ چینییه‌‌و پسپۆڕه‌ له‌ بواری‌ ته‌كنۆلۆژیادا، له‌ سیستمی‌ ئه‌ندرۆیددا كۆدێكی‌ تازه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێ ژماره‌ی‌ لایكه‌كان بۆ هه‌ر بابه‌تێك بشارێته‌وه‌، به‌ڵام ...

زیاتر »

خواردنی‌ په‌تاته‌ كوێری‌ كرد

بی‌ بی‌ سی‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ هۆشدارییان دا له‌ باره‌ی‌ مه‌ترسی‌ ده‌ستنیشان كردنی‌ یه‌ك جۆر خواردن‌و به‌كارهێنانی‌ به‌شێوه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ، ئه‌و هۆشدارییه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ كوڕێكی‌ هه‌رزه‌كار توانای‌ بینینی‌ له‌ده‌ست دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌نیا په‌تاته‌ی‌ سووره‌وه‌كرا‌و‌و چپسی‌ په‌تاته‌ی‌ ده‌خوارد. ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵه‌‌و له‌ ژیانی‌ رۆژانه‌یدا ته‌نیا په‌نجه‌په‌تاته‌ی‌ سوركراوه‌‌و چپسی‌ په‌تاته‌ی‌ ده‌خوارد له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

یۆنان داوای‌ په‌یكه‌ره‌كانی‌ پارتانیۆن ده‌كات

رۆیته‌رز حكومه‌تی‌ یۆنان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ره‌كانی‌ پارتانیۆندا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی‌ هونه‌ریی پڕبایه‌خ له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ له‌نده‌ن نمایش بكات‌و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ هیچ له‌ داواكارییه‌ كۆنه‌كه‌ی‌ ناگۆڕێت، كه‌ داوای‌ كردبوو ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ یۆنان كه‌ موڵكی‌ خۆیه‌تی‌. كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیری‌ یۆنان به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئۆبزێرڤه‌ری‌ بریتانیای‌ راگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ مه‌ڕمه‌ڕانه‌ ...

زیاتر »

پانۆرامای خۆڕاگریی

سەعات 4:30ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 3/9/2019 لەهۆڵی نیشتمانی ئەمنەسوورەكەی سلێمانی، هونەرمەندی شێوەكار كەمال هەژار، لە كارێكی نوێدا پیشانگەیەكی تایبەت دەكاتەوە بەناوی پانۆرامای خۆڕاگریی كورد. لەپیشانگەكەدا ئەم هونەرمەندە چەندین تابلۆو کاری نوێ نمایشدەکات کە گوزارشتن لە مێژووی دێرین و خۆڕاگریی كورد.

زیاتر »

ماڵەكەی كردە گەلەری

لەماوەی رابردوودا لەهەولێر، لەمەراسیمێکدا هونەرمەندی شێوەكار سلێمان شاکر، ماڵەكەی خۆی کە دەکەوێتە گەڕەكی شۆڕش كردە گەلەری و لەمەراسیمەکەدا بەرهەمی 60 ساڵەی کاری شێوەکاریی خۆی بەئامادەبووانی مەراسیمەکە ئاشناكرد. لەمبارەیەوە ئەم هونەرمەندە سوپاسی گەلەری شانەدەری کرد كە هەستاون بەمكارە هەتا ماڵەكەی بكاتە گەلەری و بەرهەمی 60 ساڵەی خۆی بەمیوانان ئاشنا باکات، كە ئەم هونەرمەندە هەر لەپیشەی مامۆستاییەوە گرنگی بە كاری شێوەكاری داوە. ...

زیاتر »

ئه‌لیسا له‌ ماڵی‌ كاغه‌زیندا رۆڵ ده‌بینێت

سی‌ ئێن ئێن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وازی‌ له‌ هونه‌ری‌ گۆرانی‌ وتن هێنا، ئه‌م جاره‌یان ئه‌لیسا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك هه‌رای‌ نایه‌وه‌، له‌ هه‌واڵه‌كه‌شدا ده‌ڵێ: خۆشحاڵه‌ كه‌ به‌شداری‌ له‌ زنجیره‌ درامای‌ ماڵی‌ كاغه‌زینی‌ ئیسپانیدا بكات. ئه‌لیسا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و وێنه‌ی‌ ئه‌و دیارییه‌شی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ نێتفلێكس بۆی‌ ناردووه‌، دیارییه‌كه‌ی‌ ده‌مامكه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی‌ زنجیره‌ درامای‌ ماڵی‌ كاغه‌زینه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ نێتفلێكس به‌رهه‌می‌ ...

زیاتر »

فیودۆر گه‌یشته‌ وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌

نۆڤستی‌ فیودۆر-ی‌ رۆبۆت كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ مرۆڤدا دروست كراوه‌، رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو به‌ سواری‌ كه‌شتی‌ ئاسمانی‌ سۆیۆز ئێم ئێس 14 گه‌یشته‌ وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ بۆشایی ئاسمان‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره‌ رۆبۆتێك له‌ شێوه‌ی‌ مرۆڤدا ره‌وانه‌ی‌ ئه‌و وێستگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ بكرێت. ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ وێستگه‌كه‌وه‌ لكا‌و یه‌كیان گرت، وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاسمانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ چین ده‌سووڕایه‌وه‌، پرۆسه‌ی‌ یه‌كگرتنی‌ كه‌شتییه‌كه‌‌و ...

زیاتر »

فایڤ جی‌ نه‌خۆشی‌ پێوه‌یه‌؟

زه‌ سه‌ن نه‌وه‌ی‌ پێنجه‌می‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ مۆبایل كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن فایڤ جی‌ به‌ڕێوه‌یه‌‌و ورده‌ ورده‌ به‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن دژی‌ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ن‌و ده‌ڵێن تیشكی‌ مه‌ترسیدار بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌. ئه‌م بۆچوونه‌ تا راده‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ سایت‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاو بۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر له‌ ئاژانس‌و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی‌ وڵاتان هاتنه‌ ده‌نگ‌و رایانگه‌یاند، كه‌ شه‌پۆله‌ ...

زیاتر »

پرخه‌ پرخ ته‌واو بوو

روسیا الیوم زاناكان ئامێرێكی‌ بچووكیان له‌ شێوه‌ی‌ پیتی‌ یوی‌ ئینگلیزیدا دروست كردووه‌، كه‌ له‌ كاتی‌ خه‌وتندا پرخه‌پرخ ناهێڵێت‌و ئامێره‌كه‌ش به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ ژێر پێستی‌ ژێر چه‌ناگه‌دا ده‌چێنرێت. ئه‌و ئامێره‌ به‌ جۆرێك دروست كراوه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ خه‌وتندا وزه‌ ده‌به‌خشێت به‌ ماسولكه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ زمان‌و ناو قوڕگ‌و گرژیان ده‌كاته‌وه‌، به‌وه‌ش ماسولكه‌كان له‌ كاتی‌ خه‌ودا شل نابنه‌وه‌‌و پرخه‌پرخ دروست نابێت، واته‌ مرۆڤه‌كه‌ له‌ ...

زیاتر »

کۆتایی بەکارەکانی هێنا

رۆژی 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی كردنەوەی سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو پایتەختی رۆشنبیری كوردستان بوو کە ماوەی 3 رۆژی خایاندو زیاتر لە 30 هونەرمەند بەشدارییان تێدا کرد. سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح-ەوە سەرپەرشتیی كراو بیرۆكەی پرۆژە هونەرییەکەش لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح خۆیەوە داڕێژراوەو ئامادەكاریی تەواوی بۆ كرابوو. لە كۆتا رۆژی سیمپۆزیۆمەکەدا كە لەناو باخچەی مەڵبەندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی سازكرا بەرهەمی سەرجەم بەشدارانی ئەو چالاكییە ...

زیاتر »