سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 32)

هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ کلیپە نوێکەی بڵاوکردەوە

«سیلینا گۆمێز» ئەستێرەی دیاری بواری میوزیکی جیهانیی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی «Baila Conmigo» بڵاوکردەوە، ئەم خانمە گۆرانیبێژە لەم بەرهەمە نوێیەیدا «راو ئەلیخاندرۆ» کە گۆرانیبێژێکی راپی ئیسپانییە هاوکاریی کردووە. هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆ کلیپە نوێیەی «سیلینا گۆمێز» لە یوتیوب، لەماوەی پێنج سەعاتدا زیاتر لە ملیۆن و نیوێک بینەری هەبوو.  222 جار بینراوە

زیاتر »

ناساندنی كارنامەی كتێبخانەی گشتی سلێمانی

لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا، كتێبخانەی گشتی سلێمانی كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) بە خوێنەران و میدكاران ناساند. لەڕۆژانی رابردوودا لەمەراسیمێكی تایبەتدا كتێبی (كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020) ئامادەكردنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە خوێنەران و میدیاكاران ناسێندرا. لە سەرەتای مەراسیمەكەدا ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی وتارێكی پێشكەش كردوو لە وتارەكەیدا دەستخوشی لەوەزارەتی رۆشنبیرولاوان و بەڕێوەبەری ...

زیاتر »

ئه‌و وێنه‌گره‌ نابینایه‌ی‌، جیهانی‌ سه‌رسام كردووه‌

پشكۆ كامه‌ران پراناو لال كه‌ راوێژكاریكی هیندییه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ نابینایی له‌دایكبووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای The vOICe ـه‌وه‌ ده‌توانێ ببینێت، ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك كه‌ وێنه‌ زیندووه‌كانی كامێرا ده‌كات به‌ ده‌نگ. كاتێك كامێراكه‌ وێنه‌كان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راست سكان ده‌كات، ژێر و به‌می ده‌نگه‌كان به‌ هۆی به‌رزایی شته‌كانه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت و به‌رزی ده‌نگیش به‌ هۆی راده‌ی رووناكیی. فێربوونی لێكدانه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌ژانی ئه‌م ده‌نگانه‌ دیدێكی به‌كه‌ڵك ده‌خولقێنێت. ...

زیاتر »

فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری دەربارەی ژیانی…

فیلمێکی دۆکیۆمێنتەری دەربارەی ژیانی «بریتنی سبیرز» رووداوو قۆناغەکانی ژیانی ئەستێرەی دیاری بواری هونەری میوزیکی جیهان «بریتنی سبیرز» زۆر هەوراز و نشێوی بەخۆیەوە بینیووە، کە هەمیشە بووتە جێی سەرنجی دەزگاکانی راگەیاندن لە هەموو جیهاندا. لەم سۆنگەیەوە «New York Times و Left / Right Productions» سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتەرییە بەناوی «Framing Britney Spears» کە چیرۆکەکەی دەربارەی ژیان و سەرکەوتن و شکستەکانی ئەم ...

زیاتر »

كەركوك، پیشانگەیەكی كاری دەستی خانمان كرایەوە

لەبەردەوامی ئەو چالاکییانەی لە کەرکووک بەڕێوەدەچن، پیشانگەیەکی کاری دەستی خانمان کرایەوە. «بەرەنگابونەوەی هەژاری» ناونیشانی پیشانگەیەكی كاری دەستی خانمان بوو كە كۆلێژی ددان بەهاوكاری گرووپێك لەگەنجانی شاری كەركوكی ئەنجامی دابوو. لە پیشانگەكەدا چەندین جۆر كاری دەستی‌و دەستڕەنگینی خانمان وەك جل‌و بەرگ‌و چنین‌و خواردن‌و ئێكسسوارات نمایشكرا بوو. ئامانج لەكردنەوەی پیشانگەكەش بۆ بەرەنگابوونەوەی هەژاری بوو، چونكە لەكەركوك خانمی زۆر دەستڕەنگین‌و بەهرەمەند هەن، بەڵام ...

زیاتر »

کۆرۆنا نمایشی فیلمە نوێکەی دواخست

جارێکی تر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی خەریکە هۆڵی سینەماکان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە سینەماییەکان ناچار دەکات نمایشی فیلمەکان رابگرن، لەم سۆنگەیەوە کۆمپانیای دیزنی بڕیاریدا نمایشکردنی فیلمی «The King’s Man» مانگی ئۆگەست، بەو هیوایەی هەتا ئەوکاتە مەترسییەکانی کۆرۆنا بڕەوێتەوەو بینەری فیلمەکان وەک جاران روو لەهۆڵەکانی سینەما بکەنەوەو فیلمەکانیش داهاتی باش بەدەستبهێنن. فیلمی «The King’s Man» ماسیۆ فۆن دەرهێنەرێتی و چەندین ئەکتەری ...

زیاتر »

کۆڕێکی شیعریی بۆ بەشیرە دەروێش

رۆژی 25/1/2021 لەسەنتەری ئاڵا بۆ رۆشنبیریی لە هەولێر کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ خاتوونی شاعیری رۆژئاوای کوردستان «بەشیرە دەروێش» سازکرا. لەو کۆڕەدا کە بەناونیشانی «کچی خۆر» بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەک لە شاعیران و شیعر دۆستان ئامادەی بوون، «بەشیرە دەروێش» چەندین شیعری بەزمانی کوردی و عەرەبی لە دیوانە شیعرییەکانی خوێندەوە، شیعرەکانیش گوزارشت بوون لە ئازارو ناخۆشییەکانی کوردی رۆژئاوا. شایەنی باسە ئەم خانمە جگە ...

زیاتر »

پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستا کەمال هەورامی لادرا

لە پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوای نووسەرو پێشمەرگە مامۆستا کەمال هەورامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبییری و هونەری هەڵەبجە مەراسیمێکی بۆ پەردەلادان لەسەر پەیکەری کۆچکردو سازکرد. لەوبارەیەوە محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە لەلێدوانێکدا رایگەیاند: بڕیاربوو ئەم چالاکییە پێشتر بکرایە، بەڵام بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆنا و پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان دواخرا. وتیشی: بەم کارەی بەڕێوەبەرایەتیمان هیوادارین وەفایەکی بچووکمان نیشاندابێت بەرامبەر گەورەیی ...

زیاتر »

بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەی بێ هیوا بوون

هەرچەندە لەشەوی سەری ساڵی نوێوە فیلمی «Promising Young Woman» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشدەکرێت، بەڵام بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بێ هیوا بوون لەوەی چاوەڕوانی بوون فیلمەکەیان داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت. چونکە ئەم فیلمە لەم ماوەیەدا تەنها نزیکەی بڕی 5 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە. فیلمەکە «ئەمیراڵد فینیل» دەرهێنەرێتی و ژمارەیەک ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان رۆڵی تێدا دەبینن، کە دیارترینیان «کاری ...

زیاتر »

شوێنەوارە دێرینەكانی كەركوك ‌و شاڵاوی روخاندن‌ و كاولكاریی

لەبەر ئەوەی كەركوك لەبارێكی سیاسی ناجێگردایە، بۆیە لەگەلێك بواردا تووشی داڕوخان‌و هەرەسهێنان بووە، بەتایبەتی لەبواری رۆشنبیری‌و شوێنەوارو مێژوودا كەهەردەم تووشی كارەساتی كاولكاری‌و بەعەرەب كردن‌و كاولكاری بووەو مێژووەكەی بۆتە قوربانی ئەو ململانییانە. لەوبارەیەوە سمكۆ بەهرۆز مێژوونووس‌و شارەزا لەبواری مێژوودا بەكوردستانی نوێی وت: لەبواری شوێنەواردا لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە كارێكی ئەوتۆی دڵخۆشكەر نەكراوە بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەكانی كەركوك، چونكە زیاتر كەوتووتە بەر ...

زیاتر »